دیسان بنکەی عەین ئەلئەسەد کە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە بوو بە ئامانجی هێرشەکان

بنکەی عەین ئەلئەسەد کە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە، لە شاری ئەنبار بە ٣ مووشەک کرایە ئامانج.

دوای ئەوەی لە ٧ی تیشرینی یەکەم شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل دەستیپێکرد، بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا بەردەوام لە ئامانجی هێرشەکاندان.

 بنکەی عەین ئەلئەسەد کە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە لە شاری ئەنبار بەم دواییە بە ٣ مووشەک کرایە ئامانج، بەڵام هیچ زانیارییەک لەسەر ئەنجامی هێرشەکە دەست نەکەوتووە.

دیسانەوە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بنکەی عەین ئەلئەسەد دوو جار بوو بە ئامانجی فڕۆکە بێ فرۆکەوانەکان.

پێنتاگۆن ڕایگەیاند، کارمەندێکی مەدەنی هێزەکانی هاوپەیمانان دوای هێرشەکە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە.

 دوای هێرشەکان، لە ٢٠ی تیشرینی یەکەم سابیر محەمەد عەباس وەزیری بەرگری عێراق سەردانی ئەو بنکەیەی کرد.