هۆڵەنداش داوای لە هاوڵاتیانی کرد عێراق جێبهێڵن

وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد عێراق بەجێبهێڵن و ڕایگەیاند، شەڕی غەززە کاریگەری لەسەر دۆخی ئەمنی عێراقیش دەبێت.

وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا ڕایگەیاند، شەڕ و پێکدادانەکان لە غەززە کاریگەری لەسەر دۆخی ئەمنی عێراقیش دەبێت. ھاوکات داواشی لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد کە عێراق بەجێبهێڵن.

وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوکردەوە، بەهۆی بارودۆخی غەززە، ناڕەزایەتی لە گەورە شارەکانی عێراق ھاتووەتە ئاراوە. ڕەنگە بەو ھۆیەشەوە دۆخی ئەمنی عێراق تێکبچێت، بۆیە داوا لە هاوڵاتیانمان دەکەین بە زووترین کات عێراق بەجێبهێڵن.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتریش ئەمریکا و کەنەدا داوایان لە هاوڵاتیانیان کردبوو عێراق بەجێبهێڵن.