هێرش لە سیستانی بەلوچستان: لانی کەم ١١ پۆلیس کوژراون

لە پارێزگای سیستانی بەلوچستانی ئێران لە ئەنجامی هێرشێکدا بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لانی کەم ١١ پۆلیس کوژراون.

بە گوێرەی تەلەفیزۆنی دەوڵەت، عەلی ڕەزا مەرحەمەتی یاریدەدەری پارێزگار دەستنیشانی کرد کە هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی پۆلیس و ١١ پۆلیس کوژراون و زۆرێکیشیان بریندارن.

هێڕشەکە شەوی پێنج شەممە لە پارێزگای سیستانی بەلوچستان کە دەکەوێتە سەر سنووری پاکستان و ئەفغانستان ئەنجامدراوە.

بەپێی هەواڵەکانی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران، گروپی چەکداری بەلوچی جەیش ئەلعەدل (سوپای دادپەروەری) بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی گرتۆتە ئەستۆ. ئەم گروپە لە ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن ئەندامانی ڕێکخستنە سوننەکانەوە دامەزراوە.

تەلەفزیۆنەکە ڕایگەیاند کە لە هێرشەکەدا ئەندامی گروپەکەش کوژراون بەلام ژمارەیان ئاشکرا نەکراوا.

جەیش ئەلعەدل لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨دا بە ڕفاندنی ١٢ پۆلیس و سەرباز سەرنجی دەولەتی خستە سەرخۆی.

لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوو لە شاری زاهیدان کە ناوەندی پارێزگای سیستانی بەلوچستانە، هێرش کرابووە سەر بنکەیەکی پۆلیس و لەو هێرشەدا ٢ پۆلیس کوژرابوون.

پارێزگای سیستان–بەلوچستان یەکێکە لە هەژارترین پارێزگاکانی ئێران و بە شێوەیەکی سەرەکی دانیشتوانەکەی گەلی بەلووچە.