خامنەیی هەڕەشە دەکات و ئیسرائیلیش وەڵامی دەداتەوە

عەلی خامنەیی رابەری دەوڵەتی ئێران بۆ یەکەم جار دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆنسولخانەی وڵاتەکەی لە سوریا هەڕەشەی لە تەلئەبیب کرد و رایگەیاند، "تەمبێ دەکرێت و سزادەدرێت".

لە ١ی نیساندا لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر کونسوڵخانەی ئیێران لە دیمەشق ١٦ کەس کوژران کە ٧ کەسیان ئەندامی سوپای پاسداران بوون. ئێران و سوریا رایگەیاند، هێرشەکە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە.

رابەری ئایینی دەوڵەتی ئێران عەلی خامنەیی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە لە پەخشێکی راستەوخۆدا وتی، "رژێمی شەیتانی هەڵەی کرد" و ئەوەی خستەڕوو کە تەمبێ دەکرێت و بە سزا دەگەیەندرێت.

ئیسرائیل بە فارسی جوابی دایەوە

وەزیر دەرەوەی ئیسرائیل ئیسرایل کاتز بە فارسی وەڵامی دایەوە و وتی، "ئەگەر ئێران لە خاکی خۆیەوە هێرشێک ئەنجام بدات، ئیسرائیل وەڵامی دەداتەوە و هێرش دەکاتە سەر ئێران".

هـ . ب