کەجەکە چوارشەمەی سەری نیسانی پیرۆز کرد

کۆمیتەی گەل و باوەڕییەکانی کەجەکە جەژنی چوارشەممەی سەری نیسانی کۆمەڵگای ئێزدییەکانی پیرۆز کرد.

پیرۆزبایی چوارشەمەی سەری نیسان

کۆمیتەی گەل وباوەڕییەکانی کەجەکە، جەژنی چوارشەممەی سەری نیسان(چوارشەمەی سۆر)ی پیرۆز کرد وداوای کرد جەژن ببێتە وەسیلەی بەهێزکردنی کار وڕێکخستنی گەلی شەنگال لەسەر بنەمای ئاوەدان کردنەوەی شەنگالێکی دیمۆکراتیک و خۆسەر.

دەقی پەیامەکەی کەجەکە بەم شێوەیەیە:

"کۆمەڵگەی ئێزدی لە ساڵی ٢٠٢٤دا چوارشەممە سووری کۆن جەژن دەگرن، ئێمەش بەو بۆنەوە یادی چوارشەممە سووری گەلی ئێزدی دێرینمان کە نزیکەی ١٠ ساڵە دوای فەرمان و کۆمەڵکوژی شەنگال بۆ ئازادی تێکۆشان دەکەن، پیرۆز دەکەین. هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە هۆی ئەوەی گەلی ئیزدی شەنگال لەسەر بنەمای بنیاتنانەوەی نەتەوەی دیموکراتیک و خۆسەری دیموکراتیک، بە‌هێزتر کار و تێکۆشانیان بەڕێوە ببەن. لە هەمان کاتدا ئێمە جەژنی هەموو ئەو کوردانەی کە بە کولتوری ڕۆژی چوارشەممەی نیسان ئەم ڕۆژە پێشوازی دەکەن پیرۆز دەکەین و هیوادارین ئەم جەژنە دەبێتە وەسیلەی ئازادی، یەکسانی و ئاشتی لە نێو هەموو گەلاندا.

وەکوو پێشتر ئەمساڵیش کۆمەڵگەی ئێزدییەکان لەژێر هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک جەژنی چوارشەممەی سوور بەڕێوە دەبەن. گەلی ئێزدی کە بۆ بەهێزی بنیاتنانی داهاتوی ئازادیی خۆیان و بۆ بە گرنگیدان بە بەها کولتووری، زمان و باوەڕەکانیان هەنگاوی گرنگی ناوە، بەردەوام لە ژێر هەڕەشەی دەوڵەتی مروڤکوژ وداگیرکەری تورک و هاوبەشەکەی، واتە پەدەکە دایە. بەم بۆنەوە​​ دەزانین کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە بەر قبوڵ نەکردنی پێگەی گەلی ئێزدیمانەوە سەرچاوە دەگرێت. بۆ ئەمەش بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی ئازاد و خۆسەری دیموکراتیک یەکێکە لە ئەرکە بنەڕەتییەکانمان. سەرەڕای بەردەوامبوونی مەترسی کۆمەڵکوژی، ئەمەش بەرپرسیارێتیەکان زیاتر دەکات. ڕەنگە لە داهاتوودا هێرشی کۆمەڵکوژی دووبارە ببێتەوە، بەڵام وەڵامی بەهێز لە بەرامبەر ئەو هێرشانە ئەوەیە هێزی خۆپاراستنی خۆیان پەرە پێبدەن، ڕێکخستنی ژنان و گەنجان فراوانتر بکەن، هەروەها لەسەر خەباتی ئەنجومەنەکانی گەل و سیستەمی خۆسەری شەنگال زیاتر تێبکۆشن.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە عەقڵیەت و سیاسەتی کۆمەڵکوژی شەڕێکی سەرتاسەری لە دژی گەلانی ناوچەکە ڕێک خستووە لەگەڵ هاوبەشەکی پەدەکە و بەتایبەت دوژمنی سەرەکی گەلی شەنگالە، هاوکات دەوڵەتانی ناوچەکە، ڕۆژانە هێرشی کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدەن. کۆمەڵگای ئێزدی و کوردان بە هەڵوێست و تێکۆشانەکانیان بەڕاستی خۆیان زیندوو کردووتەوە. گەلی ئێزدیمان کە بە ئیرادەی خۆ پاراستن و بەرفراوانکردنی نرخەکولتوورییە کۆنەکانی، بە ئیرادەیەکی بە هێزەوە لە دژی هێرشەکانی دوژمن بەرخۆدانی مەزنی کردووە و نیشانی دا کە کۆمەڵگای ئێزدی بەم هێرشانە لەناو ناچێت. بەم مانایە، جەژنی چوارشەممەی سوور لە گەلی ئێزیدیمان پیرۆز دەکەین، هەموو ساڵێ بە ڕۆح و هەستی جەژنی بەرخۆدانەوە، هەبوون و ئازادی، پیرۆز دەکرێت و مانادارتر دەبێت.

گەلی ئێزدیی کە بە هۆشیاری، ئیرادە و تێکۆشانی خۆیان زیاتر بە مافەکانی خۆسەری دیموکراتیک نزیکبوونەتەوە، بە ئیرادە و باوەڕێکی مەزنەوە بۆ بنیاتنانی داهاتووی گەلەکەیان لەسەر خاکی دێرینیان تێدەکۆشن. هەروەها لە شەڕێکی یەکلاکەرەوەدان بۆ بنیاتنانی سیستەمێک کە داهاتوویەکی ئازاد مسۆگەر بکات. ئەم تێکۆشانە و هەڵمەتی ئاوەدانکردنەوە کە بە ئیرادەیەکی زۆرەوە لە شەنگال ئەنجام دەدرێن، لە سەرتاسەری جیهان هیوا بەگەلی ئێزدی دەبەخشن. بە هۆی بەرخۆدانی شەنگالەوە گەلی ئێزدی جارێکی تر تەسلیمی هێرشەکان نابن و لەم قۆناغە مێژووییەدا بە بەهێزترین شێوە ڕووبەڕووی لایەنی بەرامبەریان دەبنەوە. خاکی ئێزدییەکان مافی ڕەوای خۆیانە، بیروباوەڕ و ناسنامەی کۆمەڵایەتی مانای ڕاستەقینەی ئێزدییەکانە. ئەم ڕۆح و ئیرادەیە هێندەیتر مۆڕاڵ بە گەلی کورد دەبەخشێت.

ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی کوردستان بۆ ئەوەی گەل و بیروباوەڕییەکانی کوردستان و ناوچەکە بە عەقڵیەتی نەتەوەی دیموکراتیک بەردەوام بن لە پێکەوە ژیان و ئازادیی، زیاتر لە ٥٠ ساڵە تێکۆشان دەکەین. لەم تێکۆشانە شکۆمەندایە، کە بە ئیرادەیەکی زۆرەوە بەڕێوەچووە، گەنج و ژنانی هێژای گەلی ئێزدیمان بەشداریان کرد و بە بەدیل و ڕەنجێکی زۆر پاڵپشتی ئەم تیکۆشانەیان کرد. لەم ڕووەوە گەلی ئێزیدی بە ناسنامەی باوەڕی خۆیان، بە هۆشیارییەکی قووڵ و بە ئیرادەیەکی زۆر بە نرخەوە تێکۆشان دەکەن. وەک تەڤگەری ئازادی کورد جارێکی دیکە ڕایدەگەیەنین کە بەگوێرەی ڕێنماییەکانی ڕێبەر ئاپۆ یەکێتی خۆمان بە‌هێز دەکەین و بۆ پشتیوانی لە دۆزی ڕەوای گەلی ئێزدی وگەلانی هەرێمەکە، کە لە لایەن هەڤاڵانی شەهیدمانەوە وەک ئەمانەتێک بەجێ ماوە درێژە بە تێکۆشان دەدەین. هەروەها ڕایدەگەیەنین کە وەک گەلێک باوەڕ و بەهاکانی شوناسی خۆمان دەپارێزین و بە پێشەنگایەتی پەکەکە بۆ ئازادی کوردستان و هەموو گەلی کوردستان تێبکۆشین.

بەبۆنەی جەژنی چوارشەممەی سوورەوە دیسان جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە پێویستە لە نێوان ئێزدییەکان یەکێتییەکی بەهێزتر دروست بکرێت. ئێمە لەو بڕوایەداین گەورەکانی گەلی ئێزدی ڕۆڵی خۆیان لە پتەوکردنی یەکڕیزی و ڕووبەڕوو بوونەوەی هێرشە کۆمەڵکوژییەکان و شەڕی تایبەت بەکار بهێنن. ئێمە جەژنیان پیرۆز دەکەین. بەتایبەتی ئەو فەرماندە وشەڕڤانە ئازایانەی کۆمەڵگای ئێزدی لە کەسایەتی هاجەر، بەنەڤش، خانێ، بێریڤان، مام زەکی، مام بەشیر، سەید حەسەن، دژوار (مەروان فەقیر)، زەردەشت شەنگالی کە لە تێکۆشانی ئازادی و خۆسەری شەنگالدا گیانیان لەدەستدا، بە حۆرمەت و ڕێزدارییەوە بە بیر دەهێنینەوە. هەروەها جارێکی دیکە بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە تێکۆشانی ئازادیی ئەو گەلەی کە گیانی خۆیان لە پێناویدا فیدا کرد، بە سەرکەوتن بگەیەنین.