ڕێکخستنە کوردییەکان لە ڕووسیا ناڕەزایی خۆیان لە دژی کۆمەڵکوژیی مۆسکۆ نیشاندا

ڕێکخستنە کوردییەکان YDSی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکی نووسراودا، هێرشە کۆمەڵکوژییەکەی ڕووسیایان شەرمەزار کرد.

ڕێکخستنەکانی گەلی کوردی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو (ئەرمەنێستان، جۆرجیا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕووسیا) بە ڕاگەیەندراوێکی نووسراو هێرشە کۆمەڵکوژییەکەی ڕووسیایان شەرمەزار کرد.

لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا بەناوی یەکێتی ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییە کوردییەکان و ڕێکخراوی هەرێمیی ژنانی کوردی ڕووسیا و ڕێکخراوی ئێزدیی ڕووسیا، ڕایانگەیاند: "سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکە وگەلانی ڕووسیا دەکەین. هەروەها هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازن. ئەم هێرشە تیرۆریستییە لە دژی یەکڕیزی و یەکێتی و گەلانی ڕووسیا ئەنجامدرا. وەک هاووڵاتیانی ڕووسیا دەبێ یەکڕیزبین و بەرەنگاریی ئەو جۆرە هێرشە تیرۆریستییانە ببینەوە کە لەلایەن هێزە تێرورستیەکانەوە، لە دژی یەکڕیزی و یەکێتی و دۆستایەتی گەلانی ڕووسیا پلانیان بۆ داڕێژراو ئەنجام دەدریت. پێویستە بە هەموو ئەو هێزانە نیشان بدەین، کە هێرشەکانیان هیچ ئەنجامێکی نابێت. دەبێت تاوانباران و هێزەکانی پشتیوانەکانیان سزای تاوانکارییەکانیان وەربگرنەوە."

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە؛ "گەلی کورد و مرۆڤایەتی خاوەن ویژدان؛ ماوەی سەد ساڵە دەوڵەتی تورک، مانەوەی خۆی لەسەر بنەمای لەناوبردنی گەلانی میزۆپۆتامیا دامەزراندووە. گەلانی کۆنی میزۆپۆتامیایان لەناوبرد و ئەوانەی کە مابوونەوە بەکوشتنی سپی کراونەتە ئامانج و ئاسمیلە کران.

لە ماوەی ئەو سەد ساڵەدا کۆمەڵکوژی و ڕاگواستن، زیندان، برسیکردن و هەموو شێوازێکی قڕکردنیان لە دژی گەلی کورد ئەنجامدا، بەڵام نەیانتوانی گەلی کورد لەناوببەن وئاسمیلەی بکەن. بەتایبەت لەماوەی ٥٣ ساڵی ڕابردوودا گەلی کورد شەڕی مانەوەی دەکات. تێکۆشانی گەلی کورد گەیشتووەتە ئاستێک کە کاریگەری لەسەر هەموو جیهان هەیە، شوناسی گەلی کورد ئێستا ڕاستیەکی جیهانییە، ئێستا شەڕێکی ڕەوا بۆ مسۆگەرکردنی چارەنووسی خۆیان بەڕێوە دەبەن.

لە ٢٠١٣-٢٠١٤ــەوە بە ناوی مرۆڤایەتییەوە چووەتە شەڕی داعشەوە، بەرامبەر بە هێزێکی دڕندە کە مەترسی لەسەر هەموو جیهان هەبوو، بەبێ ئەوەی داوای پاداشت یان چاوەڕێی لەکەس بکات تێکۆشانی کرد و سەرکەوت.

دەوڵەتی فاشیستی تورک پلانی لەناوبردن لەدژی گەلی کورد ئامادە دەکات، لەدژی بزووتنەوەی ئازادی گەلی کورد. لەم پلانەدا بەکرێگیراوانی کورد وەک پەدەکە ڕۆڵی سەرەکیی دەگێڕن. لە ناو گەلی کورددا ئێستا دیارە کە پەدەکە وەک هێزێکی سەربازی دەوڵەتی تورکیا دەناسرێت. کۆبوونەوەی ١٤ی ئاداری ٢٠٢٤ لە بەغدا لەگەڵ سەرکردەکانی تورک، عێراق و پەدەکە درێژەپێدەری کۆبوونەوەکانی ساڵی ١٩٣٧ی کۆشکی سەعداباتە، کە: قەد نەهێڵن کورد ئازاد ببن و پێکەوە دژی کورد شەڕ بکەن.

ئێمە وەک ڕێکخستنەکانی گەلی کوردی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو (ئەرمەنستان، جۆرجیا، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕووسیا)، لەو پلانانە تێدەگەین و دەزانین، بەو پلانە گڵاوانە، دەیانەوێت بۆ سەد ساڵی دیکە گەلی کورد لە ژێردەستی خۆیاندا بهێڵنەوە. بەڵام ئێمە باوەڕمان بە ئیرادەی گەلەکەمان و هێزی گەلەکەمانە. هەروەک چۆن داعشیان تێکشکاند، هاوبەشەکانیشیان شکست پێدەهێنن. بە تایبەتی پەدەکە ئێستا دوژمنی گەلی کوردە. وەک کوردانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو ئەم پلانە گڵاوانە شەرمەزار دەکەین و بە هەموو شێوەیەک لە دژی دەبینەوە."