پارێزه‌رێكی عێراقی سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌ردۆغان تۆمار كرد

پارێزه‌ری عێراقی هادی ئه‌سه‌لامی به‌ هۆی هێرشه‌كه‌ی په‌ره‌خی زاخۆ كه‌ ژن و منداڵیش تیایدا كوژران، سسكاڵای له‌سه‌ر ئه‌ردۆغان تۆمار كرد.

پارێزه‌ری عێراقی هادی ئه‌سه‌لامی دوای هێرشه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر سه‌یرانگای په‌ره‌خی زاخۆ كه‌ ٩ هاوڵاتی تیایدا كوژران، سكاڵای له‌سه‌ر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری تورك تۆمار كرد.

له‌ به‌ڵگه‌یه‌كدا كه‌ مۆری ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، ئه‌وه‌ هاتووه‌: "به‌ به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه‌، ده‌وڵه‌تی تورك له‌ ژێر به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ردۆغان له‌ دهۆك له‌ به‌رامبه‌ر مه‌ده‌نییه‌ عێراقییه‌كان كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجامدا، ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی شه‌هیدكران".

له‌سه‌ر ئه‌وه‌ پارێزه‌ری عێراقی هادی ئه‌لسه‌لامی سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌ردۆغان تۆمار كرد.

هـ . ب