شەوی ڕابردوو غەززە بە قورسی بۆردومان کرا

سوپای ئیسرائیل بە درێژایی شەو شاری غەززەی بۆردومان کرد. بەپێی ئامارەکانی حەماس، ١٤٠ کەس گیانیان لەدەست داوە.

ئەو شەڕەی کە بە هێرشی بەرفراوانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ٧ی تیشرینی یەکەم دەستی پێکرد، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ قورس تر دەبێت.

لە هێرشەکانی شەودا ١٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە

بۆردومانەکانی ئیسرائیل بە درێژایی شەو بەردەوام بوون. بەپێی هەواڵی ئاژانسی فرانس پرێس کە پشت بە سەرچاوەکانی حەماس دەبەستێت، لە هێرشەکانی نێوان دووشەممە و سێشەممەدا ١٤٠ فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە و سەدان کەسیش بریندار بوون و دەیان ماڵیش وێران بوون.

ئیسرائیل دەڵێت دەیەوێت حەماس تەسفییە بکات

هێرشەکان بۆ سەر ئەو ناوچەیەی کە 2.4 ملیون فەلەستینی تێیدا دەژین، بەهۆی ئەو گەمارۆیەی کە ئیسرائیل لە ٩ی تیشرینی یەکەم دەستیپێکردووە، لە خۆراک، ئاو و کارەبا بێبەشن. بەتایبەت لەم رۆژانەی کۆتایی دا فشارەکە زیاتر کراوە. سوپای ئیسرائیل شەوی یەکشەممە ڕایگەیاند کە ئەوان "زیاتر لە 320 ئامانجی سەربازییان پێکاوە کە لەناویاندا بینای حەماس و هاوپەیمانە جیهادییە ئیسلامیەکانیشی تێدایە".

هەرزی حەلەوی فەرماندەی ئیسرائیل لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە شەوی دووشەممە لە کەناڵی ئێکس بڵاوکراوەتەوە، وتی: "ئێمە دەمانەوێت بە تەواوی حەماس-بەڕیوبەرانی، باڵە سەربازییەکەی و میکانیزمی ئۆپەراسیۆنەکانی لەناوببەین".

لە ٧ی تیشرینی یەکەمەوە لە  غەززە ژمارەی کوژراوان ٥ هەزار کەسی تێپەڕاندووە و ژمارەی بریندارەکانیش ١٥ هەزار کەسی تێپەڕاندووە. لە بەرەی ئیسرائیل زیاتر لە ١٤٠٠ کوژراو هەن. بە سەدان کەس لە لایەن حەماسەوە بە بارمتە دەگیرێن. حەماس ئێوارەی دووشەممە دوو بارمتەی ئازاد کرد. ئەوانەی کە بە دیل گیراون، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تەلئەڤیڤ.

یارمەتییەکان کەمن

لە ڕۆژی شەممەوە هاوکارییە ناونەتەوەییەکان لە میسرەوە دەگوازرێنەوە بۆ غەززە. ڕۆژی دووشەممە کاروانی سێیەمی هاوکارییەکان لە سنووری ڕەفەحەوە گوازرانەوە بۆ غەززە، کە تاکە دەروازەی سنوورییە لەژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیلدا نەبێت.

هەرچەندە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایاگەیاندووە کە ڕۆژانە لانیکەم ١٠٠ بارهەڵگری هاوکاری پێویستە، بەڵام بە گشتی نزیکەی پەنجا بارهەڵگر لە ماوەی سێ ڕۆژدا توانیویانە بچنە ژوورەوە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ دەربازبوونی هاوکارییەکان، ڕەزامەندی ئیسرائیل و میسریان وەرگرت، ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “لە ئێستا بەدواوە بە بەردەوامی یارمەتییەکان دەگوازرێنەوە”. بەڵام بە گوتەی جۆزێپ بۆرێل، نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا بۆ سیاسەتی دەرەوە، بۆ بلاو کردنەوەی یارمەتییەکان " هاوکارییەکی زیاتر، بەپەلە " و " هەلوێستێکی  مرۆڤانە" (ئاگربەست) پێویستە.

بەرەی لوبنان

 لە بەرەی لوبنانیش ململانێکان زیاتر دەبن. حیزبولله ڕایگەیاند 3 جەنگاوەری نوێیان کوژراون. پارتى شیعه ڕایگەیاند که هێزی ئاسمانی ئیسرائیلیش "3 هێرش"یان بۆ سەڕ ناوچه کانی کفارکیله، وازانی و ئایتارون له باشووری لوبنان ئەنجامداوه . بەڵام هیچ زانیارییەکی تر نەدراوە.

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی ناونەتەوەیی کۆچبەران، بەهۆی زیادبوونی پێکدادانەکانی سەر سنووری نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوللە، زیاتر لە 19 هەزار کەس لە لوبنان ئاوارەبوون. هەروەها ناوچەی سنووری لە دیوی ئیسرائیلیش چۆڵکرا.

سەڕلە بەیانی رۆژی دووشەممە  ئارامییەکی بێ پەیمان بەسەر ناوچەکەیا زاڵ بوو، دوای نیوەڕۆ ڕووداوی نوێ لە زۆر ناوچەی جیاواز لە سنووری باشووری لوبنان ڕوویان دا.

ناوچەی دەوروبەری شارۆچکەی ڕمیچ، بانی حەیان و تالوسە بووە ئامانجی سوپای ئیسرائیل. ناوچەی ئیباد ئیسرائیل و شارۆچکەی کیریات شمۆنا بەرامبەر شارۆچکەی حۆلا بە تایبەتی لەلایەن حیزبوللەی لوبنان کرانە ئامانج.

چڕی پێکدادانەکانی ڕۆژی دووشەممە بە بەراورد بە کۆتایی هەفتە زۆر کەمتر بوو.