تالیبان ناوەندی پارێزگایەکی دیکەشی کۆنترۆڵ کرد

ئایباکی پایتەختی پارێزگای سامانگانی ئەفغانستانیش لەلایەن چەکدارانی تالیبانەوە کۆنتڕۆڵ کرا.

پارێزگاری سامانگان رایگەیاند، تالیبان شاری ئایباکی کۆنترۆڵ کردووە.

بەپێی بەرپرسە خۆجییەکان شەوی یەکشەمە سیناتۆریکی پێشوو خۆی رادەستی تالیبان کردووە، رۆژی دووشەمەش ریشسپیەکانی شارەکەش بۆ ئەوەی هیچ شەڕێک روونەدات، داوایان لە حکومەت کردووە، هێزەکانی بکشێنێتەوە.

لە رۆژی هەینیەوە ٦ ناوەندی پارێزگای ئەفغانستان لەلایەن تالیبانەوە کۆنترۆڵ کراون.

تالیبان لە کۆتایی مانگی حوزەیراندا دەروازەی سنوری شیرخان بەندەری باشوری تاخیکستانی کۆنترۆڵ کرد. ئەو دەروازەیە بۆ بازرگانی نێوان ئەفغانستان و ئاسیای ناوەڕاست گرنگترین دەروازەیە.

لەم دواییانەدا تالیبان هێرشی کردە سەر شارەکانی قەندەهار، هەرات و لەشگەرگە. ئەو سێ شارەش، شاری گەورەی ئەفغانستانن.

هێزەکانی ئەفغانستان ناتوانن زۆر بەرگری بکەن. لە ٣٤ ناوندی پارێزگاکان، ٦ ناوەند لەلایەن تالیبانەوە کۆنتڕۆڵ کراون. ناوچە و هەرێمە شاخاویەکانیش لەژێر کۆنتڕۆڵی تالیباندایە.

ف.ق