ئێران دانۆستانەكانی لەگەڵ سعودییە راگرت

نور نیوز ماڵپەڕی هەواڵی سەر بەئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندیی ئێران بڵاویکردەوە، ئێران بەشێوەیەكی كاتی دانۆستانەكانی لەگەڵ سعودییە راوەستاندووە.

نور نیوز لەمەڕ وردەكاریەكان و هۆكاری راوەستاندنی دانۆستانەكان و بڕیاری رژێمی ئێران شتێكی تری بڵاو نەكردووەتەوە، بەڵام جەختی كردووەتەوە، كە دانۆستانەكان بەشێوەیەكی تاكلایەنە راوەستێندراون.

فواد حسێن وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی عێراق دوێنێ، ١٢ی ئادار رایگەیاندبوو، وڵاتەكەی رۆژی چوارشەممە میوانداریی خولێكی تری دانۆستانەكانی نێوان ئێران و سعودییە دەكات.

رژێمی ئێران و رژێمی سعودییە زیاتر لەشەش ساڵە پەیوەندیی سیاسی و ئابورییان نەماوە.

ژ.ت