ئێران: له‌ سووریا ده‌مێنینه‌وه‌

فه‌رمانده‌ی پارێزه‌رانی شۆڕشی ئێران محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری ڕایگه‌یاند، ئه‌وان له‌ سووریا ده‌مێننه‌وه‌.

فه‌رمانده‌ی پارێزه‌رانی شۆڕشی ئێران محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری ڕایگه‌یاند، كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ ڕاوێژكاره‌سه‌ربازییه‌كانی، به‌ هێزه‌ شۆڕشگێڕه‌كان و چه‌كه‌كانییه‌وه‌ له‌ سووریا ده‌مێنێته‌وه‌.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی ئێران ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كه‌ ڕایگه‌یاندبوو: «ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئێران له‌ سووریا بمێننه‌وه‌، هێرشیان ده‌كه‌ینه‌سه‌ر» گوتی، «هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل كۆمیدین، یاری به‌ ئاگر ده‌كه‌ن.»

جه‌عفه‌ری جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئێران هه‌موو هێز و چه‌كه‌كانی خۆی له‌ سووریا ده‌هێڵێته‌وه‌.

s.m