ئێران لە ڕیزبەندی ٥هەمین وڵاتی خەمۆکی جیهاندایە

ڕژیمی ئێران لەماوەی ٤٠ساڵ دەسەڵاتی خۆیدا ڕۆژلە دوای رۆژ پێوانەی نوێ لەئاستی جیهاندا تۆماردەکات. سەرەڕای ئەوەی کە ڕژیمی ئێران دوویەمین وڵاتە لەجیهان کە سزای لەسێدارەدانی تێدا جێبەجێ دەکرێت، بەرزترین ڕێژەی کۆچکردنی کەسانی ئاکادیمی و پسپۆڕی تۆمارکردووە.

بەپێی ڕاپرسی  ڕێکخراوەی گلۆپ کە لە ١٥٠هەزارکەس لە ١٤٠ ولاتی جیهاندا ڕاپرسی کراوە، وڵاتی ئێران لە ڕیزبەندی ٥هەمیندایە لەرووی خەمۆکییەوە لەسەرئاستی جیهان.

لەم راپرسییەدا یەک لەسەرسێی وڵامەکان باس لەوەدەکات کە بەردەوام بەدەست دڵەڕاوکێ و ترسەوە دەنالێنن و یەک لەسەر پێنج-یان وتوویانە کە تووشی خەمۆکی بوون.

ناوەندی گلۆپ لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا ولاتانی عێراق، ئێران و سودانی باشووری وەک خەمۆکترین وڵاتی جیهان تۆمارکردووە. ئەم پێوانەیە لە رووی ئاستی هەستی نەرێنی، ئازاری جەستەیی ودڵەڕاوکێی خەڵکەوە تۆمارکراوە.

کۆماری چاد و نیجریا لە پلەی یەکەم ودوویەم دان و وڵاتی پاراگۆئە بە ئەرێنی ترین وڵات دانراوە.

هەروەها ئەمریکا لە ڕیزبەندی ٣٩هەم وبەریتانیا لە ڕیزبەندی ٤٦هەم دایە.

جێگرتنی وڵاتی ئێران لەم پلەیەدا لەکاتێکدایە کە هەڵکەوتەی جوغرافی ئێران یەکێکە لە دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهان لەڕووی داهاتی  سەرچاوە سرووشتییەکانەوە ، بەڵام بەهاتنەسەرکاری رژیمی سەرکوتکاری کۆماری ئیسلامی هەموو داهاتی وڵات بۆ سەرکوتی گەلانی ئێران و پەرەپێدانی تیرۆر لەجیهاندا سەرف دەکرێت.

ک-ش