دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا

بەهۆی تەواونەبوونی هەژماری یاسایی پەرلەمانتارانەوە، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا.

دانیشتنی پەرلەمان دواخرابڕیاربوو پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی هەژماری یاسایی پەرلەمانتارانەوە، دانیشتنەکە دواخرا بۆ سبەینێ. 

خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق لە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی ئەمڕۆدابوو، بەو هۆیەشەوە سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد. 

پێشتر، ئەشواق جاف، پەرلەمانتاری پارتی بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاندبوو:"ئەگەر ئێمە بەشداری ئەو دانیشتنە بکەین، ئەوا واتای ئەوەیە کە ئەو  پرۆژە یاسایەمان قبوڵە، بۆیە ئێمەش قبوڵی ناکەین و دانیشتنەکان بایکۆت دەکەین تاوەکو لەگەڵ عەبادی دادەنیشین".لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق-دا پشکی کورد لە ١٧% وە بۆ ٦٧. ١٢% کەمیکردووە.