سزای لەسێدارەدان بەسەر سەرۆککۆماری پێشووی پاکستاندا سەپێنرا

بە تاوانی خیانەت لە وڵات و پێشێلکردنی دەستووری بنەڕەتی سزای لەسێدارەدان بەسەر پەرویز موشەرەف سەرۆککۆماری پێشووی پاکستاندا سەپێنرا.

دانیشتنی دادگاییکردنی موشەرەف لە دادگای دژە تیرۆری لە لایەن سێ دادوەرەوە بەڕێوەبرا. موشەرەف لەبەرئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٧ دا دۆخی نائاسایی ڕاگەیاندووە، تاوانبار کرا.

دادگا موشەرەفی بە خیانەت لە وڵات تاوانبار کرد و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند. موشەرەف یەکەمین سەربازە کە بەم شیوەیە سزا دەدرێت.

موشەرەف لە ئیستادا لە دوبەی دەمێنێتەوە و خەریکی وەرگرتنی چارەسەریە. موشەرەف لە ساڵی ١٩٩٩ بە کودەتایەک هاتە سەردەسەڵات و تا ٢٠٠١ لەسەردەسەڵات مایەوە و دواتر بە هەڵبژاردن تا ٢٠٠٨ وڵاتی بەڕێوەبرد.

ف.ق