سەدر نووسینگەکانی لە عێراق دادەخات

موقتەدا سەدر بڕیاریدا بۆ ساڵێک نووسینگەکانی لە عێراق دابخات.

مەرجەعی شیعەی عەرەب و سەرۆکی ڕەوتی سەدر موقتەدا سەدر کە لەم دواییە هێرشی لەبەرامبەر ئەنجامدرا، بۆ ساڵێک نووسینگەکانی لە عێراق دابخات.

هەفتەی ڕابردوو ماڵی دەعفەر موسەوی کوڕی وتەبێژی موقتەدا سەدر بۆمبەبارانکرا. وتەبێژی قەسر سەلمان سەفا تەمیمی وتی، "دوێنی هەندێک چەکدار هەوڵیاندا کوڕی جەعفەر موسەوی وتەبێژی سەدر تیرۆر بکەن.

سەدر لە هەموو وڵات بڕیاری داخستنی نووسینگەکانیدا.

هەروەها بڕیاردرا کۆشکی سەلمان و بارەگاکانی حەشدی شەعبی وابەستەی سەدریش دابخرێن.

ف.ق