لە سەرێکانی تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا و زیاتر لە ١٥ داگیرکەر کوژران

لە سەرێکانی لەو جێگەیەی کە گروپی سوڵتان موراد و دەوڵەتی تورکی لێیە، تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا. بە پێی زانیاریەکان زیاتر لە ١٥ داگیرکەر کوژران.

بە پێی سەرچاوە خۆجێیەکان تەقینەوەکە شەوی ڕابردوو لە گومرکی سەرێکانی ڕوویداوە کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە.

لە ئەنجامی تەقینەوەکە کە لەو جێگەیەی گروپی سوڵتان موراد و دەوڵەتی تورکی لێیە، زیاتر لە ١٥ داگیرکەر کوژران و ژمارەیەکی زۆر چەتەش برینداربوون.

لەبارەی تەقینەوەکە زانیاری فراوان بڵاونەکراوەتەوە.

ف.ق