لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی سولەیمانیدا ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا - نوێ کرایەوە -

لە شاری کرمانی ئێران، مەراسیمی بەخاکسپاردنی قاسم سولەیمانی، کە بەهۆی قەرەباڵغیی و پاڵەپەستۆوە ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا، بەهەمان هۆکار بەخاکسپاردنەکەی دواخرا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەوالیی ئیسنا، مەراسیمی بەخاکسپاردنی قاسم سولەیمانی بەهۆی پاڵەپەستۆی زۆری بەشدار بووانەوە دواخرا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەوالیی ئیسنای فارسی، لە ئەنجام پاڵەپەستۆی زۆری خەڵک ، ٥٠ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٢١٢ کەسیش بە هەمان هۆکارەوە بریندار بوون کە برینی زۆرێکیان سەختە. 

بەرەبەیانی رۆژی هەینی رابردوو، لە ڕێگەی فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانەوە، ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدای پایتەختی عێراق، کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی قاسم سولەیمانی گەورە ئەفسەری ئێرانی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا خۆی و ئەبو مەهدی موهەندیسی و ١٠ کەسی دیکە کوژران کە ٥ کەسیان ئێرانی و ٥ کەسەکەی دیکەشیان عێراقی بوون.

ز.ش