پێچەوانەی خواستی عێراقیەکان دەستێوەردانی دەرکی فراوان دەبێت

یەکێک لە دوای بنەرەتیەکانی خۆپێشاندانەرانی عێراق ڕاگرتنی دەستێوەردانی دەرکیە لە کارو باری ناوخۆی عێراق بەڵام بە پێچەوانی خۆاستی عێراقیەکان تا دێت دەستیوەردانەکان فراونتر دەبێت.

یەکێک لە خاڵە بنەرتیەکانی داواکاری خۆپێشاندەرانی عیراق دژی دەستێوەردانی دەرکیە لە کارو باری ناوخۆی عێراق، بەڵام تا دێت دەستێوەردانی دەرکی لە کارو باری ناوخۆی عێراق فراوانتر دەبێت، تەنانەت دەوڵەتانی دەرکی لە جێ کار بەدەستانی عیراق بریار دەدەن.

لە ٢٥ مانگی ڕابردوو تا ئیستا خۆپێشاندان لە پەغدادی پایتەخت و شارەکانی باشور ناوەراستی عێراق بەردەوامە، لەو ماوەیدا هەریەک لە پەرلەمان و سەرۆکی حکومەت بە جیا جیا چەندین جار پرۆژە یاسای چاکسازیان ڕاگیاندوە بۆ هێروکردنەوە دۆخی عێراق، بەڵام نەیانتوانیوە شەقامی عێراق ڕازی بکەن و خۆپێشاندەرەکان شەقامەکان چۆڵ بکەن.

لە دواین کاردانەوە و دەستێوەردانی دەرکی قاسم سڵیمانی فەرماندە فەیلەقی قودسی ئێران کۆبوونەوەیەکی بە سەرجەم پارتە عێراقیە کاریگەرکان کرد، تیدا بریاریاندا کە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر کار بمینیتەوە،  کۆتای بە خۆپێشاندانەکان بهێنریت.

سەر رەرای ئەوەی دوو ڕۆژ تێپەر بوو بەسەر کۆ بوونەوەکەی لاینە سیاسیەکانی عێراق بەڵام تا ئیستا خۆپشاندەران مەیدانی تەحریریان چۆڵ نەکردوە لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی تری باشور و ناوەڕاستی عێراق خۆپێشاندەکان بەردەوامە و خۆپێشاندەران دەڵین" هێچ کەسێک و لاینکی سیاسی نوێنەرایەتی ئێمە ناکات تا داخوازیەکانی ئێمە پێک نەیەت شەقامەکانم چۆڵ ناکەین".

 

گرنگیترین داخوازیەکانی خۆپێشاندەرانی عێراق چیە؟

یەکەم: هەڵوەشاندەنەوە حکومەت و پەرلەمان،  پێک هێنانی حکومەتێکی کاتی سەربەخۆ.

دووم: گۆرانکاری لە یاسای هەڵبژاردەنەکان.

سێەم: دروستکردنی کۆمسێۆنێکی تازەی هەڵبژارن گۆرینی ئەندامەکانی.

چوارەم: گۆرانکاری لە برگەکانی دەستور.

پێنجەم: هەڵوشاندەنەوەی هەموو ئیمتیازەتاکانی بەرپرسانی باڵای عێراق.

 

هەر لە چوارچیەوە دەستیوەرداناکان ئەمرۆ کۆشکی سپی ئەمریکا لە بەیانەمێکدا دەربارەی خۆپێشاندانەکانی عێراق داوای کرد هەرچی زوو هەڵبژاردنێکی پێش وەخت بکرێت و حکومەتێکی نوێ بۆ عێراق پێک بهێنیرێت.

لەلایکی ترەوە هێزە ئەمنیەکان لە هەوڵدان دانان بۆ ئەوە خۆپێشاندەرەکانی لە میدانیکی بچووکدا گەمارۆ بدەن بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوو بەشێوەیکی ئاسان بتوانن کۆتای بە خۆپێشاندانەکان بهێنن، بەڵام خۆپێشاندەران جەخت لەوە دەکەنەوە کە بچنە ناوچەی سەوز لە بەغداد بۆ ئەوەی کۆتای بە حکومەت بهێنن.

تەنها لە دوو ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی شەرو پێکدادان لە  نێوان هێزە ئەمنیەکان و خۆپێشاندەران لە مەیدانی خەلانی شاری بەغداد ٨ خۆپێشاندەر کوژراون زیاتر لە سەد خۆپێشاندەری ترێش بریندار بوون.

دەربارەی ئەوە قوربانیانە ڕێکخراوی لێبوردنی نێوە دەوڵەتی وشیاری دایە حکومەتی عێراق لەوەی هێزە سەربازەیەکانی کۆنترۆل بکات و خۆپێشاندەران نەکەنە قوربانی.