پەرلەمانی عێراق متمانەی لە پارێزگاری نەینەوا و دوو جێگرەکەی سەندەوە

پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا متمانە لە پارێزگاری نەینەوا وهەردوو جێگرەكەی سەندەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند:" بەهۆی رووداوی نوقم بوونی بەلەمەکەی مووسل کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە ١٢٠ کەس "پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەرئەوە درا کە  نۆفل عاگوب پارێزگاری نەینەوا وهەردوو جێگرەكەی لەکاردووربخاتەوە".

ئەمڕۆ پەرلەمانتارانی پەرلمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ لە سەردورخستنەوەی پارێزگاری نەینەوا و دوو جێگرەکەی درا. دوای ئەوەش چەند بڕیارێک درا کە  یەکێک لەبڕیارەکان ئەوەیە کە ئەوانەی لەو رووداوەی موسڵ گیانیان لەدەستدا وەکوشەهید هەژمارکران وقەربووکردنەوەی کەسوکارەکانیان بکرێ، ئەویش بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران دەنگی لەسەردرا.

لە رووداوی نوقم بوونی بەلەمەکەی موسل زیاتر لە ١٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا و٨٠کەسی تریش بێسەروشوێن بوون.

بە پی دواین ئامار ژمارەی ئەو ژنانەی کە خنکاون ٥٦ ژنە و ژمارەی منداڵەکانیش ١٠ منداڵن.

ک-ش