١٧ زیندانی ژن بۆ زیندانەکانی دیکە گواسترانەوە
بەهۆی ئەوەی زیندانی پیتی (R)ی خارپێت داخراوە، لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و ١٦ ژنی دیکە بۆ زیندانەکانی دیکەی دەوڵەتی تورک گواسترانەوە.
بەهۆی ئەوەی زیندانی پیتی (R)ی خارپێت داخراوە، لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و ١٦ ژنی دیکە بۆ زیندانەکانی دیکەی دەوڵەتی تورک گواسترانەوە.
لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و هولیا ئالۆکمەن هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە ئامەد و ١٥ ژنی دیکە بەهۆی ئەوەی زیندانی پیتی (R)ی خارپێت داخراو، بۆ زیندانەکانی دیکەی دەوڵەتی تورک گواسترانەوە.
لەیلا گیوڤەن، هولیا ئالۆکمەن، رەمزیە یاشار، ئەمینە ئەرکان، دیلان ئایدن و نەجمیە بۆز بۆ زیندانی پیتی (T)ی خارپێت کران.
دیجلە بۆزان، بێریتان ئاناهتار، سانگول ئەردەن شاهین و زەهرا و سەمرا کە پاشناوەکانیان نەزانراوە، بۆ زیندانی ژنانی بونیای قەیسەری گواسترانەوە.
زیلان دمیر، مزگین ئوتاتیز، میهریبان شوگورلی بۆ زیندانی ژنانی تارسوس و فەتحیە ئۆک، نورای چەلیک، سەڤیل ئاککایاش بۆ زیندانی ژنانی ئامەد گواسترانەوە.
ف.ق