بۆ جوانكاری نییه پێداویستییه‌كی سه‌ره‌تاییه!
سانتی پاكوخاوێنی ژنان كه ده‌وڵه‌ت وه‌ك جوانكاری ‘ دایناوه و به رێژه‌ی له‌سه‌دا 18 باجی به‌های زیادكراوی له‌سه‌ر داناوه، بۆ به‌شێكی زۆری ژنان گه‌یشتوه‌ته ئاستێك كه ئیتر ناتوانن بیكڕن.
سانتی پاكوخاوێنی ژنان كه ده‌وڵه‌ت وه‌ك جوانكاری ‘ دایناوه و به رێژه‌ی له‌سه‌دا 18 باجی به‌های زیادكراوی له‌سه‌ر داناوه، بۆ به‌شێكی زۆری ژنان گه‌یشتوه‌ته ئاستێك كه ئیتر ناتوانن بیكڕن.
په‌د و سانتی پاكوخاوێنیش به رێژه‌ی له‌سه‌دا 18 باجی به‌های زیادكراوی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه. به‌و جۆره‌ش پاكه‌تێك سانتی پاكوخاوێنی ژنان 80 لیره‌ی تێپه‌ڕاندووه. ژن باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌وه پێداویستییه‌كی ژنانه و كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به‌و دۆخه نیشاندا.
بورج‌و كه فه‌رمانبه‌ره باس له‌وه‌ده‌كات، كه له كاتی سوڕی مانگانه‌دا، ئه‌و چه‌نده هه‌رزانیش بیكڕێت، بۆ هه‌ر مانگێك 100-150 لیره ده‌داته سانتی پاكوخاوینی و ده‌ڵێت، ‘له‌م قۆناغه‌دا پسوڵه‌ی كاره‌با لانیكه‌م قات و نیوێك زیادی كردووه. گازی سروشتی زۆر گران بووه. كاتێك له زیادكراوی سه‌ر مووچه‌كه‌م ده‌ڕوانم، ده‌بینم كه به‌شی سانتی و زیادكراوی پسووڵه‌كان ناكات. مرۆڤ ده‌توانێت كاره‌با و گازی سروشتی هه‌ندێك كه‌متر به‌كاربهێنێت، به‌ڵام سانتی به‌و جۆره نییه".
ئایفه‌ریش رۆژنامه‌نووسه وكوڕێكی بچوكی هه‌یه. بۆ ئه‌و سانتی و دایبی منداڵان پێداویستییه‌كی سه‌ره‌كییه. ئایفه‌ر ده‌ڵێت، ‘به رێژه‌ی له‌سه‌دا 18 باجی به‌های زیادكراو له سانتی و دایبی وه‌رده‌گیرێت. بۆ كڕینی سانتی و دایبی منداڵان كه پێداویستی سه‌ره‌تایین، مانگانه پێویسته مرۆڤ 250 لیره ته‌رخان بكات. من به كه‌سانی ده‌وروبه‌ری ده‌ڵێم، له‌ئێستاوه دایبی منداڵان كۆبكه‌نه‌وه".
رۆزا كه له كۆمپانیایه‌كی بیناسازیدا ئه‌ندازیاره ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه پێویستیان به تێكۆشان و یه‌كگرتن هه‌یه و ده‌ڵێت، "هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پێدا ره‌نگه دۆخه‌كه خراپتریش ببێت، ژیانی ئێمه رۆژ له‌دوای رۆژ خراپتر ده‌بێت. له‌ئێستادا هه‌ژاری قوڵتر و فراوانتر ده‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته یه‌كگرتنمان زیاتر بكه‌ین".
پێویسته سانتی به خۆڕایی بن
بورج‌و له خوێندنگه‌یه‌ك مامۆستایه و ده‌ڵێت، "له‌به‌ر زیادبوونی هه‌ڵاوسان چیتر زیادكردنی مووچه‌ش به كه‌ڵكی هیچ شتێك نایات. سانتی یه‌كێكه له پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ئێمه و سه‌رباری ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام گران ده‌بێت. پێویسته گرانكردنی سانتی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه. داواكاری گشتی ئێمه ئه‌وه‌یه كه پێویسته سانتی به خۆڕایی دابه‌ش بكرێن".
هـ . ب