چاوپێکەوتنەکە و هەڵسەنگاندنەکانی ئەندامی بەڕێوەبەری کەژەکە بەسێ ئەرزینجان بەم جۆرەیە:
ئێوە تێکۆشانی ئەمڕۆی ژنان لە جیهاندا جۆن هەڵدەسەنگێنن؟
ئەمڕۆ ستراتیژیکترین کێشە دۆخی ژنانە، ئەوەی کە بەسەر ژناندا دەهێندرێت، بەسەر کۆمەڵگادا دەهێندرێت. کاتێک مرۆڤ پرسی ژنان چارەسەر بکات ئەو کاتە لە کۆمەڵگادا زیاتر شتی ناوازە و جوان دروست دەبن. هەڵوێست و روانگەمان ئەمەیە. لە جیهاندا کاتێک دۆخی ژنان هەڵدەسەنگێنین، لەمرۆدا سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری خۆی بەسەر دەسەڵاتدارییەوە بەڕێوە دەبات، خۆی بەم جۆرە ئامادەکردەوە، لێرەشدا بەتایبەتی رۆڵی سەرەکی دەگێڕێت. بە چواردەوری ژنەوە دەسەڵاتداری رۆژانە زیاتر دەبێت. لەبەر ئەوەش دەسەڵاتداری، بەرژەوەندی چەندە زیاتر بێت دۆخی ژن و کۆمەڵگاش خراپتر دەبێت. لەمڕۆدا مۆدێرنیتەی سەرمایەدای رۆچووەتە هەموو شوێنێکەوە. لەوەها دۆخێکدا رەنجی ژنان نەک هەر لە یەک لایەوە، لە زۆر لایەنەوە زەوت دەکرێت. بۆ نمونە خواردن و زەوتکردنی رەنجی پیاو جیایە و زەوتکردنی رەنجی ژن جیایە. لە رووی جەستەیی، دەرونی، رەنج و لە هەموو روویێکەوە رەنج و مادی دەخورێت.
دەسەڵاتداری چەندە زیاتر بێت دۆخی ژن و کۆمەڵگاش ئەوەندە خراپتر دەبێت
بەتایبەتی دوای ساڵانی ٢٠٠٠ و زیاتربوونی دەسەڵاتداری، بێگومان لە بەرامبەر ئەوەشدا بەرخودان زیاتر بووە. ئێستا کاتێک لە دۆخی ژنان لە جیهان دەڕوانین دەبینین کە زۆر سیاسەتی جیاجیا بەسەر ژناندا پەیڕەو دەکرێن. بەگوێرەی هەر کیشوەر و جوگرافیایەک مامەڵەی جیاجیا پێویستە، دۆخی ژنانی ئەوروپا، دۆخەکەیان لە ئەمریکا، چین، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەرچەندە لە جەوهەری خۆیدا هەمان چەوساندنەوەش بێت بەڵام لە زۆر رووەوە جیاوازە. لە شێواز و شێوەدا ئەوە دەگۆڕێت. لەبر ئەوەش بابەتی دۆخی ژنان پێویستی بە هەڵسەنگاندنێکی زۆر بەرفراوانتر هەیە. مامەڵەیەک کە بەگوێرەی ئەو بگیرێتەبەر باش دەبێت.
ئەگەر تەنیا تێکۆشان بەرامبەر توندوتیژی بکرێت، ئەمە بەس نییە و کەمە
بۆ نمونە دۆخی ژنان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مرۆڤ دەبینێت کە بەدەوری ژنانی کوردەوە گەورەبوونێک، بەرزبوونەوەیەک هەیە. ئەمە لەهەمان کاتدا کاریگەری دەکاتە سەر تەواوی جیهان. بەڵام بە شێوەیەکی گشتی مرۆڤ دەبینێت کە لە زۆر شوێنی وەک ئەرژەنتین و پۆڵەنداش بزوتنەوەی ژنان هەن بەڵام هەموو ئەو بزوتنەوانە لە یەک لایەنەوە راوەستە لە سەر ژنان دەکەن. تەنیا بەدەوری داواکارییەکەوە تێدەکۆشن. بۆ نمونە تەنیا لەسەر پرسی توندوتیژی دژی ژنان یاخود لەبارە کورتاژ و لەباربردنی منداڵ تێدەکۆشن. واتە تەنیا لەسەر هەندێک ماف راوەستە دەکەن. بۆ وێنە لە ئەرژەنتین ژنان دەستپێشخەرییەکیان بە ناوی 'یەک کەسیش لە ئێمە کەمنابێتەوە' سازکردووە. ئەو بزوتنەوە و دەستپێشخەرییە کاریگەری کردە سەر هەموو جیهان و لەسەر ئەو بنەمایە بەشداربوونێکی هێنایە ئاراوە. هەروەها لە ئەوروپا و ئەمریکا لە کەرتەکانی سینەما و کولتوردا لە دژی هەندێک ژنە هونەرمەند دەستدرێژی ئەنجامدرابوو. ژن گەر بیەوێت شتێک بکات ناچار دەکرێت، پیاوەکە هەموو شت دەکات.
هەروەها لە کوردستان شۆڕشی رۆژئاوا کە کاریگەرییەکی جیهانی دانا، نەک هەر لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکوو جیهانیی بوو. لەهەندێک شوێن دەبینین کە تەنیا لە یەک رووەوە تێکۆشان دەکرێت. سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، دەوڵەتیش کاتێک دەبینین کە وشیاری لەلای ژنان سازبووە، تێکۆشان بەرەوپێش چووە ئەوانیش لێکدانەوەی خۆیان دەکەن. سیاسەت و شێوازی فرەرەهەند دەگرنەبەر. بەتایبەتی دەیانەوێت لە رووی هزرییەوە لێڵی و ناڕوونییە، ئاڵۆزییەک دروست بکەن. لەبەر ئەوەی ئایدۆلۆژی بۆ ژنان زۆر گرنگە. گەر هزر و بیرکردنەوە نەبێت، گەر هۆشمەندی ئازادی بوونی نەبێت، لەوێدا ژنان زۆر هەڵە دەکەن. سیستم لەبەر ئەوەش شێوازێکی بەم جۆرە تاقیدەکاتەوە.
شێوازی دووەمیش ئەو کاتەیە کە دەبینێت ژنان ناتوانن تێبکۆسن، ئەوان دەباتە ناو سیستمەکەی خۆیەوە. زۆرجار هەڵمانسەنگاند، دەبینین کە لە ئەوروپا و ئەمریکا زۆر ژن دەبنە سەرۆک یاخود جێگری سەرۆک. ئەمە بە دڵنیاییەوە شتێکی باشە، بەرەوپێشچوونێکە. بەڵام سیستم لێرەدا ئامانجێکی هەیە. ژنانیش دەخوێنن و بەرەوپێش دەچن، زانست هەیە. دەیانەوێت تواناکانی ژنان بۆ سیستمەکەیان بەکاربهێنن. یاخود بەو جۆرە دەکەن کە ژنان بچنە ناو سیستمەکەیانەوە. بۆ ئەوەی بڵێن ئەوەتا پێویست ناکات ژنان بۆ ئازادی تێبکۆشن، خۆی لە خۆیدا ئەوەتا ئێمە بەو رادەیە پێشکەوتووین.
بێگۆمان تێکۆشانمان لەسەر بنەمای جیاوازی و ململانێی رەگەزی بەرز دەبێتەوە
هەم ژنان دەخاتە ناو سیستمی خۆیەوە، هەمیش بۆ ئامانجەکانی بەکاریان دەهێنێت و لەهەمان کاتدا بەم جۆرە پەیامێک دەداتە ژنانی تێکۆشەر، پێویست ناکات کە ئێوە تێبکۆشن ئەوەتا ژنان لە بەرزترین ئاستدا بەرپرسیارێتی وەردەگرن. شێواز و رێبازی سیاسەتێکی دەسەڵاتدار بەم جۆرە بەڕێوەدەچێت.
خاڵێکی دیکەش لەناوبردنی ململانێ و جیاوازی رەگەزیە. لە بنەڕەتەوە دەیانەوێت لەناوی ببەن. لە قسەدا دەڵێن ژن و پیاو یەکسانن. لە قسەدا بەم جۆرە دەڵێن بەڵام بە کردەوە بەم جۆرە نییە. لەناوبردنی و بێواتاکردنی ململانێ و جیاوازی رەگەزی هەیە. ئەمە لە رێگەی گفتوگۆ و مشتومڕی جیاجیاوە دەیکەن. بێواتاکردنی ململانێی رەگەزی لە لای تێکۆشانەوە نابێت. لەبەر ئەوەی تۆ بتەوێت و نەتەوێت لە سروشتدا جووتلایەنی هەیە، ژن هەیە و پیاویش هەیە. ململانێی رەگەزی لە ماوەی ٥ هەزار ساڵدا تا هاتووە قوڵتر بووەتەوە، بێگومان تێکۆشانی ئێمەش لە سەر جیاوازی و ململانێی رەگەزی گەورە دەبێت، بەرزدەبێتەوە. لەبەر ئەوە دەبێت بە دڵنیاییەوە ئێمە مافی ژنان، بەدیل و جێگرەوەی ژیان بدۆزینەوە. لەو رووەوە دەوڵەتان چەندین سیاسەتی جیاجیایان هەیە. هەروەها لە هەموو بوارێکدا لە رێگەی پەروەردە، راگەیاندن و سیاسەتی جیاوازەوە پەیڕەو دەکرێت.
لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ژن تەنیا وەک کەرستەیەکی وەچەخستنەوە هێنانەدنیای منداڵ دەبیندرێت
لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەری ئیسلام زۆرە. ئیسلامییەتیش بە گوێرەی خۆیان راڤە دەکەن، بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر ژنان بکەن بە کۆیلە. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت کە لە بنەڕەتەوە بەم جۆرە شرۆڤە دەکەن، جێبەجێی دەکەن. سەرباری ئەوەی لە سەرەتای ئیسلامدا هەندێک شتی پێشکەوتووتر هەبوون. بۆ نمونە ژنانیش دەیانتوانی بچنە مزگەوت. بەڵام تا هات ئەو کەسانەی دیکە کە هاتن ئەقڵیەتی پیاوا زاڵ کرا و بە گوێرەی ئەوە هەندێک گۆڕانکاری و شرۆڤە پێشخران. بۆ وێنە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ژنان لە ماڵان بەند دەکرێن، تەنیا وەک کەرستەیەکی وەچەخستنەوە دادەنرێت، نە مافی خوێندنی هەیە، نە پەیوەندی کۆمەڵایەتی هەیە، وەک ئەوەی لە قەفەسدایە، لە ناو گۆشەگیریدایە، زۆر سنووری بۆ دیاری کراوە.
ئەوروپاس کراوەیە، بەڵام بە چ شێوەیەک کراوەیە؟ لە راستیشدا بۆ نمونە ژن چۆ دەخرێنەبەر کار. رەنگە لە لایەنی سیاسەتەوە بەم جۆرە بکەن بەڵام لە رووی ژیانی رۆژانەوە رەنجی ژنان زۆر هەرزانە. نمونەی واهەیە تائێستاش رەنجی دایکان لەناو ماڵدا لەبەرچاو ناگیرێت، وەک ئەوەی دایکان هەرگیز رەنجیان نەکێشابێت، بەو جۆرە دادەنرێت. یاخود بۆ ئەوەی کۆمەڵگا داڕوخێنن، ژنان لە بواری لەشفرۆشیدا بەکاردەهێنن.
فیمینیزم میراتێکی گەورەی بۆ ژنان بەجێهێشت
ئەمانە هەموو لە دۆخی ئەمڕۆدا سیاسەتی دەوڵەتە. بەڵام لە هەمان کاتدا لە بەرامبەر ئەمانەدا دۆخی ژنانیش هەیە. ژنان بەردەوام بەرامبەر سیستمی ٥ هەزار ساڵەی ستەم، لە دژی دەسيڵات خۆڕاگرییان کردووە. بەتایبەتی لەم دوو سەدەیەی دواییشدا تێکۆشانی ژنان پەرەی سەندووە. لەبەر ئەوەی زۆر شۆڕش هاتنە ئاراوە و ژنانیش پێشەنگایەتیان کردن و رۆڵیان تێدا گێڕان. لە رووی فیمینیزمیشەوە خەبات و رەنجی فیمینیستەکان هەیە. فیمینیزم بۆ ئەوەی ژنان وشیار ببنەوە، ئەو دۆخەی تیایدان زیاتر دەستنیشان بکەن، زۆر رەنجیان کێشا. لەوانەیە زۆر جۆری فیمینیزم بوونی هەبێت. بەڵام هەر جۆرە فیمینیزمێک لەژیاندا لەپێناو وشیارکردنەوەی ژنان رۆڵی گێڕاوە. هەروەها چالاکی ئەوانیش هەبوون. بۆ ئەوەی مافی هەڵبژاردن بە دەستبهێنن، لە دژی توندوتیژی و بواری مافی لەباربردنی منداڵ چالاکییان کردووە. میراتێکی گەورەی بۆ ژنان بەجێهێشت و پێشەنگایەتی کردن. ئەوە تائێستاش بەردەوامە.
ئێمەش گفتوگۆ لەو بارەوە دەکەین کەموکورتی لە کوێدا هەبوون، جۆن دەتوانین پڕی بکەینەوە، گەورەی بکەین. هەڵوێستی ئێمە بەم جۆرەیە. ئێمە بە پێشەنگایەتی ژنۆلۆژی گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتانە دەکەین. بۆ نمونە چۆن دەتوانین بزوتنەوەکانی ژنان رادیکاڵتر بکەین. لەبەر ئەوەی رادیکاڵیزم بۆ خەباتی ژنان زۆر گرنگە. بێگومان تەنیا رەتکردنەوە بەس نییە، دەبێت جێگرەوەش بخوڵقێندرێن.
لەبەر ئەوە کەموکورتی فیمینیزم ئەوە بوو کە تاکلایەنە دەیڕوانی. بۆ ئەوەی کۆمەڵگاش زیاتر کار بکات، یەکدەست کار بکات لەو لایەنانەوە کەموکورتی هەبوو. هەروەها پێویستە خۆی لە ژیانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری داببرێنێت. رەنگە لەم بوارەدا لە هەندێک رووەوە تێکۆشان هەبێت بەڵام لە بونیادنانی ژیانێکی جێگرەوەدا و گۆڕینی سیستم، ئەو لایەنەی کەمکاری هەبووە. رەنگە تێکۆشان بکەن بەڵام دوای تێکۆشان درێژە بە ژیانی پێشووی خۆیان دەدەن. وەک بزوتنەوەی ژنان دەڵێن کە راستە ئێمە رەخنە دەکەین، بەڵام دەبێت لە هەمان کاتدا ژیانێکی جێگرەوە بونیاد بنێنین.
لە رووی پەیوەندییەکانەوە، لە رووی ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسیدا پێویستە ژن زیاتر بەشداربوونی خۆی بباتە پێشەوە، هزر و ئەندێشەی ژن زیاتر بوونی هەبێت. ویستمان لەو رووەوە هەندێک بەرەو پێشی ببەین. ئەوەش پێویستی بە جەنگاوەریەکی بەهیزترە. رادیکالیزم پێویستە. لەم رووەوە کەموری هەبوو. بێگومان لە ناو ئەواندا مرۆڤی زۆر قارەمان هەبوو، خۆی باس لەوان ناکەم.
بزوتنەوەی ژنان بە جیهانی بووە
ژن سود لە پێشکەوتنە تەکنەلۆژیایی و زانستیەکانی جیهان وەردەگرن. تەکنەلۆژیا لایەنی باش و خراپی هەیە. لایەنە باشەکانی ئەوەیە کە مرۆڤەکان دەتوانن خێراتر خۆیان بگەیەننە یەکترە. یاخود کاتێک لە شوێنێک توندوتیژی هەبێت، چیتر وەک رابردوو بەو رادەیە شاراوە نابێت. ئەمە وایکرد ژنان بتوانن لە رووی رێکخستنبوونەوەش هەنگاو بنێن. بەتایبەت نەک هەر بۆ خەباتی ژنان، بۆ خەباتی دیموکراسی، ئیکۆلۆژی و خەباتی جیاوازی دیکەی کۆمەڵایەتی، لە کوێ ستەمێک هەبێت مرۆڤ دەیبینێت کە ژن لەوێ تێدەکۆشن. ژنان هەم بۆ ژنان و هەمیش بۆ کۆمەڵگا بوونە پێشەنگ. دەتوانین بڵێن کە لە دۆخی بزوتنەوەکانی ژناندا ژنان هەم لە پێناو ژنان و هەم لە پێناو کۆمەڵگادا کاردەکەن. هەربۆیە بزوتنەوەی ژنان بە جیهانی بووە. خۆی وتمان کێشەکە یەک شتە، بۆیەش چارەسەریەکە هاوشێوەیە و لەیەکەوە نزیکن. . ئەمڕۆ لە ئەرژەنتین، ئیسپانیا، پۆڵەندا، ئەمریکا و کوردستان بە هەزاران، بە ملیۆنان ژن دەتوانن چالاکی رێکبخەن. داوای مافەکانیان دەکەن، رەخنە دەگرن. لە هیندستانیش نمونەی ئەوەمان بینی.
بەشێوەیەکی گشتی مرۆڤ دەتوانێت بڵێت پەرەسەندن هەیە، وەک چۆن قۆناغی تەشەنەکردنی کۆرۆناش کاریگەری هەبوو. مرۆڤ دەبێت نرخاندن بۆ ئەمە بکات، دەزانین هاوسەنگی کەشوهەوای جیهان تێکچووە، ژمارەی دانیشتووانی جیهان زۆرە، هەندێک شار ملیۆنان کەسی تێدایە. بۆیە نەخۆشییەکان بەهۆی نەبوونی چاودێری پزیکشییەوە بڵاودەبنەوە. حکومەتەکان ئەمەیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکارهێنا. لەماوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەدا، داوا لە هەمووان کرا لە ماڵەکانیان بمێننەوە و دەرنەچن. هەندێک شت بە زۆرەملێ بەڕێوەچوون، بەڵام دەرفەت هەبوو تا دەرمانەکان خێراتر بەدەست بکەون. حکومەتەکان دەیانویست ئەوانەی ئازادی و دیموکراسییان دەوێت و دژی حکومەتن لە ماڵەکان بمێننەوە بە پاساوی کەرەنتینە. لێرەشدا، ژنان ڕووبەڕووی کێشەی زیاتر بوونەوە، ژنان لە کارەکان دەرکران، ژنان زیانی زیاتریان بەرکەوت. بەمەش بوونە قوربانی توندوتیژی پیاوان. پێشتر گوتمان، هاوسەرگیری و ماڵ بناغەی قەفەسی ژنان پێکدەهێنن. هەرکات ژن و پیاو کۆدەبنەوە، توندوتیژی زیاتر دژی ژن و مناڵ پیادە دەکرێت. حاڵەتەکانی لاقەکردن زیادی کرد، بۆ نموونە، لە ئەفریقا، لەماوەی کۆرۆنادا خەتەنەکردنی ژنان زیادی کرد.
بۆیە لەوکاتەدا قەیرانی نێوان دوو ڕەگەزەکە زیادی کرد و ژنان زیاتر سیمای ڕاستەقینەی پیاویان بینی. ئەوان پێشتر، بەیانیان جیادەبوونەوە و ئێواران بە کەمی یەکیان دەبینی، بەڵام وەختێک ٢٤ کاتژمێر پێکەوەن، باشتر یەک دەناسن. لە بەرامبەریشدا، هۆشیاری و بەرخۆدانی زیاتر هەبوو، بەڕوونی سیمای ڕاستەقینەی پیاویان بینی.
لە جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوین و کوردستان ژنان باشتر لە یەکتر تێگەیشتن
بینیمان ملیۆنان ژن بەشداربوون لە چالاکی ٢٥ تشرینی دووەمی ئەم ساڵ، ئەمە بەڵگەیە بۆ ئەوەی چیتر کەس ناتوانێت بەرامبەر ژنان بوەستێت. زۆرێک لە ژنان دۆخێکی تریان دەوێت. کۆیلایەتی قبووڵ ناکەن، نایانەوێت وەک ڕەگەزی لاوەکی پۆڵێن بکرێن. چونکە لە ٢٠٠ ساڵی ڕابردوو، زۆرێک لە فەیلەسوف و توێژەر و ئەکادیمی دەرکەوتن، ئەوانیش خەباتیان کرد و حاڵەتێکی هۆشیارییان پێکهێنا، هەروەها چەندین ڕێکخراوی ژنان دەرکەوتن. بێگومان پێویستە چالاکتر بن. لە جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوین و کوردستان، ژنان باشتر لە یەکتر تێگەیشتن. یەکێتییەکی بەهێزتر پێکهات. بۆیە دەتوانین لە سەدەی بیست و یەک ڕێکخستنێکی بەهێزتر پەرە پێ بدەین. چونکە یەم کێماسییە لە ڕێکخستن و تەڤگەرەکان هەیە، چالاکی زۆر دەکەن، بەڵام بێ ڕێکخستن و پەروەردە دەمێننەوە، دەبێت چالاکی ڕادیکاڵتر هەبێت.
تێکۆشانی ژنان دڵ و مێشکی مرۆڤایەتییە، تا تێکۆشان و ئازادی ژنان زیاتر پەرە بسێنێت، تا ئازادی مرۆڤایەتی زیاتر پەرە بسێنێت، مرۆڤایەتی دەتوانێت لەڕێگەی تێکۆشانی ژنانەوە خۆی ڕزگاربکات، بەم شێوەیە ژیان جوانتر دەبێت، ئەمە ڕۆڵی تەڤگەری ژنانە لەڕووی دیموکراسی و ئیکۆلۆژی و یەکسانی و هەموو ڕوویەکەوە.
ڕەوشی ژنانی ئەفغانستان چۆن دەنرخێنن؟
ڕەوشی کوردستان و ئەفغانستان لە زۆر ڕووەوە لێکدەچێت. پێش هەموو شتێک، هەردووک گەلی ئاریین، بەڵام بۆچی ئەمە ڕوویدا؟ دەبێت لە گۆشە نیگای ژنەوە لێی بڕوانین، ئەمە هێرشە بۆ سەر ئازادی ژنان، ژنانی ئەفغانستان تێدەکۆشان و ئەم تێکۆشانە پێویست و نموونەیی بوو بۆ ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین، وەک چۆن ژنانی کورد ئێستە لە جیهاندا بوونەتە نموونەیەک، ژنانی ئەفغانستانیش وەها بوون. ژنانی ئەفغانستان نەیاندەویست لەگەڵ تاڵیبان بڕۆن و بەردەوام ڕەخنەیان لە ئەمریکا دەگرت، دەیانویست ڕەنگ و ڕێکخستنی خۆیان هەبێت، بۆیە ئەمەش کاریگەری هەبوو. ئەمریکا بە پاساوی ڕزگارکردنی ژنان و گەلان هات، بەڵام دەرکەوت ئەمریکای بەرژەوەندی خۆی دەوێت، پاش تەواوبوونی بەرژەوەندییەکانی، ڕادەست بوو.
ژنانی ئەفغانستان ڕێکخستن دەکەن و ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە
ڕەوشی ژنانی ئەفغانستان ئێستە زۆر دژوارە، ئەگەر باشتر خۆمان ڕێکبخەین وەک تەڤگەری ژنانی جیهان، دەتوانین شتێک بۆ ژنانی ئەفغانستانیش بکەین، بەڵام ڕێکخراوەکانمان کەمن، زۆرێک لە پێشەنگانی ژنانی ئەفغانستان وڵاتەکەیان جێهێشت، بەڵام هێشتا زۆر ژن هەن خەبات دەکەن، لە زۆر شوێندا، چالاکی دەکەن و ژیانیان دەخەنە مەترسییەوە. بەم بۆنەیەوە سڵاو لە تێکۆشانی ژنانی ئەفغانستان دەکەین، بێگومان هاوپشتی ئەوان دەبین. چەندین چالاکی و لێدوان لە چوار پارچەی کوردستان هەبوون، بەڵام کەمتەرخەمی هەیە لەڕووی پراکتیکییەوە. ئێمە دەزانین پەیوەندی نێوان ژنانی ئەفغان و ژنانی کورد بەهێزە. ئێمە دەزانین لە ئۆپەراسیۆنی کۆبانێ و عەفریندا بەرخۆدانی ڕۆژئاوایان کردە نموونەی خۆیان، بەڵام جیاوازییەکە ئەوەیە لە ڕۆژئاوا ژنان خاوەنی تەڤگەری ڕێکخراو و شۆڕشگێڕن، پاراستنێکی جەوهەری و جڤاکی ڕێکدەخەن. لە ئەفغانستان ئەمە نەبوو. بۆ نموونە، دامەزراوەی ژنانی ئەفغانستان، بەگوێرەی ئەمریکا کاری دەکرد، بۆیە زۆر ڕێکخراو نەبووه، کاتێک سوپای ئەمریکا ڕۆیشت، سوپای ئەفغانستان نەیتوانی یەک ڕۆژ بەرگری بکات، چونکە سوپایەکی جەماوەری نەبوو، بەرامبەر پارە کاریان دەکرد، پارە سوپا دروست ناکات. بەڵام لە ڕۆژئاوا، باوەڕ و ئایدۆلۆژیا و بیرکردنەوە گەشەی کرد، بۆیە جیاوازی هەیە، بڕوامان وایە، ژنانی ئەفغانستان بەرخۆدانی زیاتر دەکەن و ئێمەش پشتیوانیان دەبین.
لە کوردستان ئاستی تێکۆشانی ژن چۆنە؟
شۆڕشی ڕۆژئاوا بۆ هەموو تەڤگەرەکانی ژنانی جیهان گرنگە، زۆرکەس لەم شۆڕشەوە ئیلهامیان وەرگرت. لەم شۆڕشەوە ماف بە ژن نەدەدرا، بەڵکو ئەم شۆڕشە خوازیاری گۆڕانی کامڵ و ڕادیکاڵە، تا ئێستا شۆڕشی وەها نەبووە. هەوڵ هەیە بۆ بنیاتنانی ژیانێکی نوێ لە گۆشەیەکی نوێوە لە هەموو بوارەکانی ژیان، ئەم ڕەوشە لەسایەی بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بەدیهات. بۆیە بە جیهان بڵاوبوویەوە. بەم چەشنە بۆچوونەکانی رێبەر ئاپۆ بە جیهاندا بڵاوبوون. دووبارە، تەڤگەرەکانی ژنان لەڕێگەی یەپەژە و یەژاستارەوە ژنی کورد دەناسن، هاوکات سیستەمی هاوسەرۆکایەتی باکوری کوردستان کاریگەری ئایدۆلۆژی و سەربازی گرنگی هەبوو. ژنی کورد پێشکەوتنی مەزنی بەدەستهێنا، بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بە هەموو کوردستان بڵاودەبێتەوە. دووبارە دەتوانین بڵێین، ژنانی عەرەب و تورک و فارس و ئەرمەنی و ئاشوری و سریانی و تورکمانی و یارسانی و عەلەوی و شیعی و ئێزدی لە هەموو وڵاتێک، کاریگەربوون بە بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ. تێکۆشانمان هەموو درۆکانی زیهنیەتی پیاوسالاری پووچەڵ کردەوە. چونکە بینیمان ژن دەتوانێت چی بکات. دەتوانێت هەموو شتێک بکات ئەگەر ئامراز و دەرفەت هەبێت، تەنانەت دەتوانێت شتانێک باشتر لە پیاوان بکات.
دەرکەوت ژنانی کورد دەتوانن هەموو شتێک بکەن
لە کەسێتی ژنی کورد دەرکەوت، ژنان دەتوانن هەموو شتێک بکەن و سەرکەوتوو بن لە ڕاستی شۆڕشی کوردستاندا. ژنان زیاتر لە مەسەلەی پاراستنی ژیاندا دووربوون. تەنها پیاوان دەیانتوانی ژن بپارێزن. وەکبڵێی ژن تەنها بێت و نەتوانێت خۆی بپارێزێت. ئایا ژن بەتەنها پارێزراو نییە؟ بەڵام لە پراکتیک پێچەوانەکەی دەرکەوت. زۆربەی ژنان لە هەموو کوردستان دژی داگیرکەری بەرخۆدانیان کرد. وەک چۆن ئێمە بە چالاکی ژنانی جیهان کاریگەر دەبین، بەهەمانشێوە چالاکیەکانمان کاریگەری دەکەنە سەر هەموو جیهان. بێگومان ژنی کورد لەم ڕووەوە پێشەنگ بووە. بەهۆی هەبوونی ئەڵتەرناتیڤەوە، ئێمە کاری بۆ دەکەین. ئێمە تەنها ڕەت ناکەینەوە، بەڵکو لەپێناو ئەڵتەرناتیڤێک خەبات دەکەین. باشترین نموونە ڕۆژئاوای کوردستانە. بۆیە دەڵێین، شۆڕشی ڕۆژئاوا شۆڕشی ژنە. ئەمە تەنها درووشم نییە، بەڵکو ڕاستی و بناغەیە.
چەندین هەڵە و خاڵی لاوازمان هەن. تەڤگەرەکەمان دەیتوانی پەیوەندی باشتری هەبێت و ئایدۆلۆژیای خۆی بڵاوبکاتەوە، بەڵام لەم ڕووەوە کەمتەرخەم بووین.
ئاستی پەیوەندی تەڤگەری ئازادی ژن بە تەڤگەری ژنانی جیهانەوە چۆنە؟.
هەموو ژنانی کورد بەجدی کاریان کرد لە هەموو بەشەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بەتایبەت. بەهەمانشێوە لەڕووی ڕێکخستن و دیپلۆماسییەوە. هەروەها لە هەموو بەشەکان ڕێکخستنی ژنان هەیە. ئەوان لەسەر بناغەی کۆمیون و مەجلیسەکان کاردەکەن. هەروەها لەپێناو دیپلۆماسییەتی ژنان کاردەکەن. ئێمە گرنگی زۆر بەمە دەدەین. بەتایبەت، هەوڵ هەیە بۆ یەكێتی ژنانی کورد، ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، ژنانی جیهان لەپێناو گردبوونەوە و تێکۆشانی هاوبەش. هەروەها پەیوەندیمان هەیە بۆ هاوبەشکردنی ئەزموونەکانمان. هەروەها گرنگە ئەزموونی ژنانی جیهان وەربگرین.
ئایدۆلۆژیایەکی ڕوون زۆر گرنگە بۆ تەڤگەری ژنان. هەروەها نوێنەرایەتی گرنگترین پرسی جیهان دەکات لەئێستەدا. پشێویی هەن، تێکەڵکردن هەن، ئەمانە لە ڕەهەندی گۆڕانکاری و ئایدۆلۆژییەو کەمن.
بۆ نموونە، تەڤگەرەکەمان بەشێوەیەکی فراوان پارادایمێکی بەدیهێناوە بۆ دیموکراسی و ئیکۆلۆژی و ئازادی ژن لەگەڵ پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ. هەروەها سیستەمێکی ئەڵتەرناتیڤی بەدیهێناوە وەک کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک.
پێویستە یەکێتی تێکۆشان هەبێت. ئەمەش پێویستی بە پەروەردەیە. پێویستە کادر هەبن بۆ کارکردن تەنها لەپێناو ئازادی ژن و فیداکاری بکەن. ئەمە بۆ جیهان گرنگە. ئەرکی ژن کورت نابێتەوە بۆ درێژەدان بە ژیانی ئاسایی، هێشتاش ژنانێک هەن بەجدی خەبات دەکەن، خوازیاری گۆڕانکاریین. ئایدۆلۆژیایەکی گەورەمان لەبەردەستە. ئەگەر کەسێک بەگوێرەی ئەم ئایدۆلۆژیایانە بژین، دەتوانێت لە هەموو شوێنێک ڕۆڵ بگێڕێت. ئەمەش سەلمێنراوە. ژنی کورد ئەمڕۆ بوونەتە پێشەنگ، ڕۆڵ دەگێڕن لە سیاسەت و زۆر بواری تر، وەک وتاربێژ وەردەگیرێن و خاوەنی مەعریفەن.
ئێمە وەک تەڤگەری ژنان، دەمانەوێت یەکێتی ژنان پێک بهێنین لەپێناو ئازادی ژن لە جیهان. زۆر شت هەن دەمانەوێت پەرەی پێ بدەین. بەشدارییەکی مەزنی ژنانی عەرەب لە شۆڕشی ڕۆژئاوا هەیە. هەڤاڵە تورک و فارسەکانیش دێنە پاڵمان و خەباتی هاوبەش دەکەین.ئەگەر یەکێتی بەدی بهێنین بۆ ئازادی ژن، دەتوانین تێکۆشان بکەین دژی دەوڵەتی دەسەڵاتخواز و بەڵای پیاوی دەسەڵاتخواز لەسەر ژنان.
ئەگەر بەباشی خۆمان ڕێکبخەین و تێکۆشان بکەین، دەتوانین ژیانێکی باشتر و ڕاستگۆتر بنیات بنێین، بەجۆرێک خۆشەویستی ڕاستەقینە و یەکسانی و مافی هەمووان و مناڵان و گەنجان و جڤاک هەبێت. بەهێزکردنی یەکێتی ژنان گرنگە.