بەسێ ئەرزینجان: ئەو شێوازە پەیوەندیانەی سیستەم سەپاندویەتی، ژنان بەرەو کۆیلایەتی دەبات

بەسێ ئەرزینجان بەئاماژەدان بە ئەوەی کە شێوازی پەیوەندییە سەپێندراوەکانی سیستەم ژنان بەرەو کۆیلایەتی دەبات، وتی: "دەبێت بەرەنگاری عەقڵیەتی دەوڵەت و زلهێزەکان ببینەوە. ئەگەر تێکۆشان نەبێت، هاوڕێیەتی و پەیوەندی ڕاستەقینەش دروست نابێت".

بەسێ ئەرزینجان ئەندامی هەماهەنگی کۆنفیدرالیسمی کۆمەڵگای ژنان (کەژەکە)، کە لە بەرنامەی خوبون کە لە کەناڵی ژن تیڤی (تەلەفزیۆنی ژنان) بڵاو کرایەوە، وڵامی پرسیارەکانی پەیامنێر ئارژین بایسەلی سەبارەت بە باسی عەشق، سۆز و پەیوەندی بنەماڵەیی دایەوە،.

بەسێ ئەرزینجان بە بەبیرهێنانەوەی قسەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، "ناڵێم بنەماڵە بە گشتی لەناوببرێت، بەڵکو دەتوانرێت بگۆڕدرێت"، تێڕوانینی بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی لەسەر ئەم پرسە و چۆنیەتی دروستکردنی جێگرەوەی هەڵسەنگاند.

چاوپێکەوتنی ئەندامی هەماهەنگی کەژەکە بەسێ ئەرزینجان کە لە کەناڵی ژن تیڤی پەخشکرا بەم شێوەیەیە:

هەموو بابەتێک، هەموو ڕووداوێک بنەمایەکی مێژوویی هەیە. با لە مێژووەوە دەست پێ بکەین. پەیوەندی عەشق و بنەماڵە لە مێژوودا چۆن بووە؟

بنەماڵە پرسێکی گرنگە بۆ ژنان و کۆمەڵگا. لە مێژوودا چۆن بووە، سیستەمی ئەمڕۆ چۆن کاردەکات، چۆن بنیات نراوە. ئەمانە گرنگن. لە مێژوودا 98%ی بنەماڵەکان لەلایەن دایکانەوە بەرێوەدەبران. ڕۆڵی پیاوان کەمتر بوو لە ڕۆڵی ژنان. چ لە ڕوانگەی وەچەخستنەوە و چ لە ڕوانگەی ئابووری و هتد، ژنان بە پێشەنگایەتی ژیان سەرقاڵ بوون و ژنیش بە پیرۆز دادەنرا. ئەم پرۆسەی خوداوەندیەش بەو پێیە پەرەی سەند. هەموو گێڕانەوەکانی ناو ئەفسانەکان خەیاڵ نین. مرۆڤ دەتوانێت لە زۆر ئەفسانەدا ڕاستییەکان بدۆزێتەوە و لێکدانەوەی بۆ بکات. دواتر ئەم دۆخە گۆڕا. هەروەها پیاوان درکیان بە ڕۆڵی خۆیان کرد، کاتێک دەچوونە ڕاوکردن پێکەوە کۆدەبوونەوە و فێری دڕندەیی و توندوتیژی بوون. ئەو تاکتیکانەی کە لە ئاژەڵەکانەوە فێربوون، کاریگەرییان لەسەر ژنان و کۆمەڵگاش دروست کرد. لەم سەردەمەدا دەڵێین بنەماڵەکان وەک حکوومەت وان. بەڵام بێگومان مێژوویەکی پێنج هەزار ساڵەی هەیە. بەتایبەت لە دوو سەد ساڵی ڕابردوودا قووڵتر بووەتەوە. بنەماڵە، کە پیاو پێشەنگیەتی و بەپێی دەوڵەت کار دەکات، لەم دوو سەدەیەدا گەشەی کردووە. لە ڕابردوودا بنەماڵەکان ئازادتر بوون و ئەوەندە وابەستەی سیستەم و دەوڵەت نەبوون. ڕەنگە زیاتر بەگوێرەی کولتوور و نەریتی کۆمەڵگا مامەڵەیان کردبێت. وردە وردە گۆڕانکاری لە خێڵ و عەشیرەتەکاندا هاتووتە پێشەوە.

خانەدانەکان بە تایبەتی لە سەدەکانی ناوەڕاستدا پەرەیان سەند. خانەدان چییە؟ تا ژن زیاتر منداڵی هەبێت و زیاتر کار بۆ پیاو بکات، نرخی زیاتر دەبێت. پیاوان زیاتر هاوسەرگیریان دەکرد و درێژەیان بە نەوە خستنەوە دەدات. ئەمە لە سەردەمی بەردینی نوێدا وا نەبوو. بە عەقڵ و دەستی ژن پێشکەوتنێکی زۆر لە مرۆڤایەتی بەدیهاتووە. لە نووسینەوە تا دەگاتە کشتوکاڵ، ئاژەڵداری و هتد، زۆر شتی نوێ لە سەردەمی بەردینی نوێدا ڕوویانداوە. بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٠ پێش زایین کە دەسەڵاتی پیاو پەرەی سەند، ڕۆڵی ژن کەم بووەوە و شێوەی بنەماڵەیش گۆڕانی بەسەردا هات. ئیتر ژنان قسەی کەمتریان بۆ وتن هەبوو. هەموو شتێک بۆ پیاو بوو. ژن، منداڵ، موڵک هەمووی. هەبوونی ژن لە ژیاندا کەمی کردووە. پیاو هەموو شتێکی خستە بن سەیتەرەی خۆیەوە و بە هی خۆی دەزانی. کاتێک سەیری ئایدۆلۆژیای خانەدان دەکەین، دەبینین ژن لە ژیان نەماوە. ژنان وەک ئامێرێکی منداڵبوون دەبینران. بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە ژنان بەرخۆدان و تیکۆشانیان نەکردووە. ژنان هەمیشە بە شێوازی جیاواز بەرخۆدانیان کردووە. بۆ دەربڕینی خۆیان سەرهەڵدان کراوە. ئەگەر ئەوان بەرخۆدانیان نەکردبایە ئێمە ئەمڕۆ لێرە نەدەبووین. ئەگەر ئێمە ئەمڕۆ خۆڕاگریی دەکەین، بە بۆنەی بەرخۆدانی هەزاران ساڵەی ژنانە.

سیستەمی پیاوسالاری دەیەوێت مێژوو بە شێوازی خۆی بنووسێتەوە و بە مرۆڤایەتی بڵێت کە من چەند بەهێزم. سەیری ئەفسانە بکەن؛ چ تێکۆشانێک لە نێوان ژن و پیاودا هەیە. هەم فەلسەفە و هەم ئایین بەم شێوەیەن. کارێکی زۆرە بۆ ئافرەتان. ئاخر ئەگەر هەوڵی ژنان نەبوایە مرۆڤایەتیش بوونی نەبوو. بەڵام فەلسەفە، ئایین، زانست بۆ کۆیلەکردنی ژنان دروستکران. سەیری چیرۆکی ئادەم و حەوا بکەن. ژن زۆر بە خراپی وێنا کراوە. بە ژنان نیشان دەدرێ کە ژن، مرۆڤەکان بەلاڕێدا دەبات و گوناهبارن و دەبێت بخرێنە لاوە. مرۆڤەکان لەم چیرۆکەدا زۆر شت دەبینن. چۆن ژنان کۆیلە کران، چۆن کۆمەڵگا دابەش بوو بەسەر دوو بەشدا، چۆن پیاوان وەک شایستە سەیر دەکران، هەموو ئەمانە لەم چیرۆکەدا شاراوەن. سەیری دۆخی حەزرەتی مریەم و حەزرەتی عائیشە و حەزرەتی سارا بکەن و بزانن چەندە ژنان لە ئازار و ڕەنجدا بوونە.

زانستیش هەر وایە. بۆ نموونە زانست کە ئەوەندە پێشکەوتووە، ناتوانن تیشک بخەنە سەر مێژووی ژن؟ بەڵام تیشکی ناخەنە سەر. چونکە مۆدێرنیتی سەرمایەداری هەمیشە لەسەر بنچینەی کۆیلایەتی ژن بنیات نراوە. کاتێک دێینە سەر دەوڵەت نەتەوەکان، دەبینین کە ئێستا بنەماڵە بە تەواوی لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدایە. هەموو شتێک لە دەستی پیاودایە. هەروەها بنەماڵە لەسەر بنەمای باڵادەستی پیاو بنیات دەنرێت. بنەمای پلەبەندی و دەسەڵات . هەروەها بنەماڵە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر گرنگە. زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی وەک بنەماڵەیەک لە دەسەڵاتدان. بنەماڵەی بەدرخان، تاڵەبانی، بنەماڵەی بارزانی بەمشێوەیە. ئەردۆغان دەیەوێت هەمان شت بکات. پیاو هەر شتێک دەکات بۆ ئەوەی بنەماڵە دروست بکات. چونکە هەموو وزە و زیرەکی ژن بە بنەماڵەدا سنووردار دەکات. منداڵی دەهێنێت، پەروەردەیان دەکات و ژیانێکی سنووردار لە ناو ماڵدا بەڕێوە دەبات. تەنانەت کاتێک دەچێتە دەرەوە چونکە هیچ زانیاری و ڕێکخستنێکی نییە، هەر بەپێی ئایدۆلۆژیای بنەماڵە دەژیت. بنەماڵە لە دەوڵەت نەتەوەدا ڕۆڵێکی خراپ دەگێڕێت. ژن دەکاتە کۆیلە و تەنانەت پیاویش دەخاتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە و دەیکاتە سەرۆکی بنەماڵە. ئایندەیەکی بەهێز بۆ منداڵانیش بەدی نایەت، کەس گوێ لە منداڵان ناگرێت. منداڵ ناتوانێت لە بنەماڵەدا بە باشی گەشە بکات. هەموو بنەماڵەیەک وەک ئامرازی دەسەڵات بەکاردەهێنرێت.

*عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەڵێت، بنەماڵە بەربەستێکە لەبەردەم ئازادیدا. دەتوانن کەمێک وردتر بابەتە بخەنە ڕوو؟ ئایا ژنان لە ئازادی خۆیان لە بنەماڵەدا دوور دەخرێنەوە؟

ئێمە بە شێوەیەکی جیاواز مامەڵە لەگەڵ بنەماڵە دەکەین. هەموو شتێک لە کوردستان لە دەستی ئێمەدا نییە. وەک گەلێک زمان و ناسنامەمان پشتگوێ خراوە. ئێمە لە ڕووی ئابوورییەوە لە دواوەین. ئێمە سەدان ساڵە لەژێر داگیرکاریداین، بۆیە دۆخەکە کەمێک جیاوازە یان تەنانەت خراپترە بۆ ئێمەی کورد. ڕێبەرایەتی لە پێناسەی بنەماڵەدا باس لەوە دەکات کە ژن و پیاو نەک تەنها بۆ بنەماڵە بەڵکو بۆ ئازادی کۆمەڵگاش کار بکەن. بیر لە نیشتمان و خاکی خۆیان بکەنەوە. سەرۆک ئاپۆ ئاماژە بەوەش دەکات، بنەماڵە ئامانجێکی بچووکە. پێویستە گەلی کورد بۆ ئەو مەبەستە بیری گەورە بکاتەوە. ئامانجی گەورە چییە؟ ئازادی ژن و وڵات. ئەگەر ئازادیت هەبێت، ئەوا دەتوانیت بەهێزتر بژیت. کەواتە داگیرکەران چییان کردووە؟ هەمیشە ویستوویانە گەلی کورد کۆیلە بێت.

ویستوویانە بەردەوام لە ڕووی دەروونی و جەستەییەوە سەرقاڵیان بکات. هەر لەبەر ئەم هۆکارە هەمیشە بنەماڵەبوونی دەسەپاندووە. سیاسەتێکی زۆر پیس بە تایبەت بەرامبەر بە کورد جێبەجێ دەکرێت. ئەم دۆخە لە تێکۆشانی ئێمەدا کەمێک گۆڕاوە. هەم ڕەخنەی زۆر گونجاو هەیە، هەم باس لەوە کرا کە بنەماڵەیەکی دیموکراتیک دەبێ چۆن بێت. باس لە چۆنیەتی هێنانەدی گۆڕان و گۆڕانکاری سەبارەت بە ژن و دایک و منداڵ کرا. بێگومان پێشکەوتن لەم بوارەدا لە کوردستاندا بەدیهاتووە، بەڵام کاریگەری سیستەمیش هەر بەهێزە. زۆرجار دایک و باوک دەڵێن پێویستە منداڵ گەورە بێت و بۆخۆی کار بکات، زۆر بیر لە کوردستان نەکاتەوە و هتد. پێویستە تێکۆشانێکی بەهێز لە دژی ئەم بیرکردنەوەیە بکرێت. هەردوو دایک و باوک پێویستە زیاتر تێبکۆشن و بەشداری تێکۆشانی کوردستان بن.

*زۆرجار سیستم بە ناوی عەشقەوە ژن و پیاو فریو دەدات. هونەر، ئەدەب، مۆسیقا، شیعر و میدیای خستووتە خزمەتی ئەمە و سیاسەتێکی بەناوی عەشقی ڕاستەقینە و جوانەوە پێشکەش دەکات. ئایا عەشقی ڕاستەقینە لەم سیستەمەی ئێستادا دەبێت بوونی هەبێت؟

ژیان لە ژن و پیاو پێکدێت. بێگومان پەیوەندی و دۆستایەتی لە نێوانیاندا دروست دەبێت. تەنها پێویستە بزانین دۆخی کوردستان چۆنە و بەگشتی دۆخەکە چییە. لە ڕابردوودا پەیوەندی نێوان ژن و پیاو لەسەر بنەمای عەشق و ڕێز و هاوکاری بووە. بەڵام ئێستا ئەوە نەماوە، دەبێت باسی ئەوانیش بکەین. هەمووان دەڵێن "عەشق". ئایا بەڕاستی ئەمە عەشقە؟ ئێمە چاودێری هەڵوێستی ژن و پیاو، پێوەندەییەکانیان لەگەڵ یەکتر دەکەین و دەبینین لێرەدا فێڵێکی گەورە هەیە. سیستەم خۆی شەڕێکی تایبەتە. ئەم شەڕە تایبەتەی کوردستان بەشێوازێکی پیس و دڕندانە و لەسەر بنەمای فێڵ و درۆ بەڕێوەدەچێت. بێبەشکردنی ژنان لە هەموو شتێک، زیندانیکردنیان لە ماڵەوە، دانانی لەژێر کۆنترۆڵی بەردەوامدا لە دەرەوە، نەک هی خۆیان، ڕێگە بە یەکسانی نێوان ژن و پیاو، نادەن. بەوشێوە چۆن باسی عەشق بکەین؟ عەشق لەسەر چ بنەمایەک دروست دەبێت؟ چۆن باسی پەیوەندییەکی تەندروست بکەین ئەگەر پیاو هەمیشە بڕیار بدات و ئیرادەی ژن لەبەرچاو نەگرێت؟

سەیری کوردستان بکەن. پێویستە ئەم بابەتە زۆر جیاوازتر هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. بە زیادبوونی تێکۆشانی ئێمە، ژنی کورد هێزی ئیرادەی بەدەستهێنا و بەهێزتر بوو، بۆیە هێرشێکی زۆر گڵاو  و گەورە لە دژی ژنی کورد. ژنانی کورد توانایەکی زۆر بەهێزیان هەیە بۆ ئازادی. لە سەردەمێکدا کە تێکۆشانمان گەورە بوون و زۆرێک لە هەڤاڵانی ژنمان شەهید بوون، ئایدۆلۆژیای سەرۆک ئاپۆ لە پێشینەی کار و تێکۆشانەکانی ژنان بوو؛ ژنان ڕێکخستن و ڕۆڵی خۆیان لە سوپا ، سەرهەڵدانەکان و سیاسەتدا بەڕێوە برد. سیستەمی دەسەڵاتداری ترسێکی زۆری بەخۆیەوە بینی. دەیەوێت کۆمەڵگا لەناو بچێت. ئەگەر کۆمەڵگا گەندەڵ بێت، ژنان ناتوانن بەشداری تێکۆشانی ئازادی بن. ئەگەر ژن بکەوێت کۆمەڵگاش دەڕوخێت. ئەوان دەیانەوێت لە کەسایەتی ژندا هێرش بکەنە سەر کۆمەڵگاکەمان. ئامانجی شەڕە تایبەتەکان زیاتر ژنانی گەنجە، ئەوان دەیانەوێت وزەی ژن و گەنج لە کەسایەتی ژنی گەنج و هێزی ئازادی، تێکۆشان و ژیانی ئەڵتەرناتیڤ لەناوببەن. لەگەڵ سەرباز و پۆلیس و تیمە تایبەتەکانیان دەچنە گوندەکانی کوردستان و کاری ناڕەوا دەکەن.

کاتێک کۆمەڵگا دەنگی بەرز نەکاتەوە، دەبێتە هۆی تێکچوونی خۆی. ئەگەر تیمێکی تایبەت بچێتە گوندێک و دەستدرێژی بکاتە سەر کچێک و گوندەکە دەنگی بەرز نەکاتەوە و کاردانەوەی نەبێت ئەوە گەورەترین خراپەکارییە. ئەگەر لە ترسەوە نەتوانن دەنگیان بۆ کچێک بەرز بکەنەوە، ئەوا چۆن پێشی لێدەگرن؟ شتێکی تر هەیە؛ دەچن بە ناوی عەشقەوە کچانی کورد فریو دەدەن. مرۆڤ چۆن عاشقی دوژمنەکەی دەبێت؟ لێرەدا کێشەیەکی زۆر جددی و ئامانجدار هەیە. چۆن مرۆڤ ئاوا بە ئاسانی پۆز بدات و لە شەقامەکانی کوردستاندا دەروات؟ ئەو ڕێبازانەی کە لە ژێر سەردێڕی پەیوەندی و خۆشەویستیدا دەکرێن، بەشێکن لە شەڕێکی تایبەت. لە سیستەمێکی وادا خۆشەویستی ڕاستەقینە نییە. ئەگەر ژنان خۆیان پەروەردە نەکەن و تێکۆشان بۆ ئازادی خۆیان و کوردستان نەکەن، ناتوانن وەک پێویست ژیان بکەن. ئەگەر بڵێ خۆشم دەوێی، خۆی فریوداوە.

*لە سیستەمی پیاوسالاریدا، لە ئایدۆلۆژیای لیبرالیزمدا، خواستە جنسیەکان و غەریزەکان لەبری عەشق سەریان هەڵداوە. پاڵنەرەکان پێیان دەوترێت عەشق، پێیان دەوترێت پاڵنەری عەشق. پێناسەکانی ئێمە بۆ عەشق گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە.

ئەگەر عەشق لەسەر بنەمای بیرکردنەوە نەبێت، هیچ مانایەکی ڕەگەزی نابێت. بەڵام لە سیستەمدا دۆخەکە تەواو پێچەوانەیە. زۆرتر هەردوو ڕەگەز یەک بۆچوونیان نییە، یەکتر ناناسن، دیوی بەرامبەر ناناسن، ئامانجی یەکتر ناناسن، بیر لەوە ناکەنەوە کە ئایا وڵاتپارێزن یان نا. هەر کە یەکتریان بینی، حەزیان لە یەکتر دەبێت و پەیوەندییەک ئاوا دەکەن. پیاوان لەسەر چ بنەمایەک لە کۆمەڵگادا پەروەردە دەکرێن، ژنان لە کۆمەڵگادا لەسەر چ بنەمایەک پەروەردە دەکرێن؟ پیاوان لە زنجیرە تەلەفزیۆنییەکان، پۆرن بەدوای شتی خراپەوە دەڕۆن. ئەوان کولتووری دەستدرێژیکردن دەناسن. زۆربەی پیاوان تەنانەت جیاوازیش نازانن. دەڵێن ئەمە عەشقە. سیستەم پەروەردەی شتە دروستەکان نادات. زۆرێک لە ژن و پیاو هاوسەرگیری دەکەن. دەڵێن پەیوەندییەکە بەم شێوەیە. سەرەتا پێویستە یەکڕیزی لە نێوان ژن و پیاودا دروست ببێت لە ڕووی بیرکردنەوە، تێکۆشان و وڵاتپارێزیەوە.

زۆربەی مرۆڤەکان بەم شێوەیە پەیوەندی ناگرن. پێوەرەکانیان چین؟ سەیری ژمارەکان دەکەن، سەیری پارە دەکەن. ئەمانە هەمووی هەڵەن. پەیوەندی سێکسی لە سیستەمدا لەسەر بنەمای دەستدرێژی کردنە. سیستەم دەیەوێت بە هەموو شێوەیەک ئیرادەی ژن بشکێنێت. پەیوەندی سێکسی بووەتە بابەتی دەسەڵات. زۆربەی پیاوان ڕێبازێک هەڵدەبژێرن کە لەسەر ئەم بنەمایە دامەزراوە. تا زیاتر بتوانێت هەڕەشە لە ژنێک بکات و دەستدرێژی بکاتە سەر، خۆی گەورەتر دەبینێت. هەم ژن و هەم پیاو لە ڕووخاندان. هەروەها پیاو ئازار دەچێژێت چونکە کەسایەتی خۆی لەدەست دەدات. دیکتاتۆری بەم شێوەیە. زنجیرە تەلەفزیۆنی نیزام و سیستەم فێری ئەمانە دەکەن. چۆن خراپە ڕوودەدات، ژن و پیاو چۆن پیلانگێڕی لە دژی یەکتر دەکەن، زنجیرە تەلەفزیۆنییەکان مۆدێلێکی پەیوەندیی لەو شێوەیە دروست دەکەن. لە زنجیرە تەلەفزیۆنییەکاندا ژنان هەمیشە کاری خراپ دەکەن، پیلان دەڕێژن، درۆ دەکەن. هەروەها پیاوان دەستدرێژی دەکەنە سەر ژن و لێیان دەدەن و ژنان ڕقیان لە ژنانە. بەڵام دەبێت بە چاوێکی ڕەخنەگرانە سەیری بکەین. ئەمانە بەبێ سەیرکردنیان قبوڵ مەکەن. ئەمە بەرنامەیەکی سیستەمە. سیستەم لە هونەر و سینەما و پەروەردە و پەیوەندی و تەلەفزیۆن کۆمەڵگای ڕووبەڕووی هێرش دەکاتەوە.

سیستەم دەیەوێت بنەماڵەیەکی لەو جۆرە دروست بکات تا بتوانێت کۆنتڕۆڵی بکات و کۆمەڵێک پیاو دروست بکات و هەژارەکان هەژارتر و دەوڵەمەندەکان زیاتر دەوڵەمەندتر بکات. سەرنج بدەن تەنانەت ئەمڕۆش ئەردۆغان هەمیشە باسی بنەماڵە دەکات. دەڵێت بنەماڵە بەم شێوەیە بێت، ژنیش بەم شێوەیە بێت، 3 منداڵیان هەبێت. ئەمانە ڕێبازی ئاسایی نین، بەڵکو ڕێبازی ئایدیۆلۆژین. ئەگەر ژن کۆیلە بێ دەتوانێت هەموو کۆمەڵگا کۆنتڕۆڵ بکات. ئەمڕۆ زۆرینەی دەنگدەرانی کوردستان ژنن. بۆ نموونە بۆچی کۆنفرانسی ئەستەنبوڵیان هەڵوەشاندەوە؟ بەم پێیە گرێبەستەکە هەڵوەشایەوە. بۆچی هەموو دامودەزگاکانی ژنان داخران؟ ئەوان دەیانەوێت ئازادی ژنان بەرتەسک بکەنەوە. بەهۆی ئەمەوە عەشقێکی گڵاو لەسەر بنەما و کولتووری دەستدرێژی دروست دەکەن.

*بەپێی ئامارەکان زۆربەی ژنە کوژراوەکان لەلایەن مێردەکانیانەوە دەکوژرێن. ئەم بابەتە لە خویدا ناکۆکییە. پیاو لە لایەک دەبێتە عاشقێک کە سیستەم پێشنیاری کردووە و لە لایەکی دیکەشەوە دەبێتە بکوژی.

ئەمە سەرنجڕاکێشترین شتە، سیستەم عەقڵیەتێک دروست دەکات. ئەگەر ئەم چەمکە پەیڕەو بکەیت؛ پیاو دەڵێت 'من پیاوم، دەبێت هەموو شتێک بەڕێوەببەم. ژن مڵکی منە. هیچ ئازادییەکی نییە. ماڵی من، مڵکی من'. بە بڕوای پیاوان عەشق؛ تا ژن زیاتر هی پیاو بێت، زیاتر عاشق دەبێت. ژنیش بەم شێوەیە سەیری دەکات. بەڵام بە تێپەڕبوونی کات یەکتر دەناسن، ژن هەندێک شت قبوڵ ناکات و پیاوەکەش دەبێتە بکوژی ژنەکە. توێژینەوەیەک کراوە کە دەریدەخات زۆرترین کەس کە بەشدارن لە ژنکوژیدا هاوسەرەکانیانن. هاوسەرگیری وەک بازاڕێکی ئابووری وایە. ئەمە زنجیرەی کۆیلایەتییە. پێویستە ژنان زۆر وریا بن. نەک تەنها بەپێی هەستەکانی بەڵکو بەپێی لۆژیکی خۆی مامەڵە بکات. مرۆڤەکان لە پیاواندا درک بەوە دەکەن کە سیستەم چەندە گەندەڵە.

٭ جێگرەوەی ئەمە چی بێت؟ ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، من ناڵێم بنەماڵە بە گشتی لەناوببرێت، بەڵکو دەتوانرێت بگۆڕدرێت.

ژنان پێویستە زۆر بەهێز بن. لە ٢٥ی تشرینی دووەم تەنها ژنان دژی توندوتیژی پیاوان ڕێپێوانیان کرد. بەڵام دوای گەشەی تێکۆشانی ژنان، زۆرێک لە پیاوانیش پەیوەست بوون بەو ڕێپێوانانەوە. پیاوان لە ڕۆژائاوا، حەلەب، کۆبانی و میسر ڕێپێوانیان کرد. ئەمە ئاماژەیە بۆ چی؟ ئەگەر ژن بەهێز بێت و خۆی ڕێکبخات، دەتوانێت پیاوانیش بگۆڕێت. هەرگیز نابێت پیاوانی ئێستا قبوڵ بکرێت. دەبێت ژن و پیاو خۆیان بگۆڕن. پێویستە بتوانن گفتوگۆ بکەن کە ئایا پەیوەندییەک لەسەر بنەمای نیشتمانپەروەری و ئازادی دامەزرێنن یان نا.

دروستکردنی جێگرەوە تێکۆشان، شەڕ و زانستی دەوێت. زۆر کەس دەڵێن کە لە پەیوەندییەکی ئازادا دەژین، بەڵام کاتێک دواتر بەیەک دەگەن، زۆر بە خێرایی پەیوەندییەکی سیستەمی تاقی دەکەنەوە. کەواتە هیچ شتێک ئاسان نییە. دەبێت بە وردی بیربکەیتەوە. نەک تەنها پیاوان، بەڵکو ژنیش پێویستە لە خۆیدا گۆڕانکاریی بکات. چونکە کولتووری کۆیلایەتی لە قووڵایی ژندایە. رێبەر ئاپۆ باسی ژیانی ئازاد دەکات. وەک مۆدێلێکی نوێ پەرەی پێدراوە. بێگومان ئەمەش زۆر قورسە. بەڵام ئەم مۆدێلە لە دەرەوەی سیستەمە، دژی حکومەتە. شەڕێکی گەورە پێویستی بە کارەکتەری نوێ هەیە. هاوسەرگیری فەرمی بە تایبەتی مەترسیدارە، بەڵام پێویستە گفتوگۆی لەسەر بکرێت. ئێمە زۆرجار ڕەخنە لە هەبوون دەگرین، بەڵام بە دەگمەن باسی بەدیلەکان دەکەین.

کاتێک باس ناکەیت، خۆت بە شتی هەنووکەیی و کۆن مەحکوم دەکەیت. پێت خۆش بێت یان نا، ژن و پیاو بەدوای پەیوەندیدا دەگەڕێن. کەس ناتوانێت بڵێت نابێت هەموو کۆمەڵگا پەیوەندی هەبێت. بە واتایەکی تر مرۆڤ نابێت شێوازی بوونی ئەم پەیوەندییانە ڕەت بکاتەوە و نە قبوڵی بکات. هەروەها پێویستی بە تێکۆشانێکی سەختە لەگەڵ دوژمن. وڵاتەکەمان لەژێر داگیرکاریدایە. تۆ ناتوانیت عەشقی ڕاستەقینە تاقی بکەیتەوە ئەگەر هەڵوێستێکی دروستت بەرامبەر داگیرکەران نەبێت. دەبێت دژی عەقڵیەتی حکومەت و ئەو زلهێزانە شەڕ و تێکۆشان بکرێت. ئەگەر شەڕ نەکەیت، ناتوانیت هاوڕێیەتییەکی ڕاستەقینە و پەیوەندییەکی واقێعیت هەبێت.