بورجوگوڵ چوبوک: لە لێواری سەرکەوتنی مێژووییداین
بورجوگوڵ چوبوک پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز بۆ پەرلەمان وتی، لە شەڕی دژ بە دەسەڵاتی فاشیستی دا لە لێواری سەرکەوتنێکی مێژوویدان. چوبوک دەڵێت، ئامانجی سەرەکیان کۆتاییهێنان بە هاوکاریکردنی بکوژەکان.
بورجوگوڵ چوبوک پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز بۆ پەرلەمان وتی، لە شەڕی دژ بە دەسەڵاتی فاشیستی دا لە لێواری سەرکەوتنێکی مێژوویدان. چوبوک دەڵێت، ئامانجی سەرەکیان کۆتاییهێنان بە هاوکاریکردنی بکوژەکان.
بورجوگوڵ چوبوک پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز لە ئیزمیر بۆ پەرلەمان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
چوبوک ڕایگەیاند، ئەم هەڵبژاردنە بۆ دەسەڵاتی فاشیست سەرەتای کۆتاییە و وتی، "لە بەرامبەر ئێمەدا هاوپەیمانیی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە هەیە، کە خاوەنی ڕانتخۆری، تاڵانی و کۆمەڵکوژییە. هاوپەیمانیی فاشیست لە پرۆسەی هەڵبژاردندا هاوکارییە نهێنیەکانی خۆی ئاشکرا کرد. مەرگ بەسەر گەلانی تورکیا و کوردستاندا دەسەپێنێت. ئێمە ئەو سیستمەی ئەوانمان تێکشاندووە، کە دەیانخواست بەسەر ئێمەدا بیسەپێنن".
'ئێمە لە لێواری سەرکەوتنێکی مێژووییداین'
چوبوک ڕایگەیاند، ئەمە بۆ ئاکەپە و مەهەپە سەرەتای کۆتاییە، بۆ ئەوان هەڵبژاردنێکی چارەنووسسازە و وتی: "تاوەکو لە دەستیان دێت هێرش دەکەن. هێشتا ٢٤ کاتژمێر بەسەر بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتدا تێنەپەڕیبوو، کە ڕۆژئاوایان بۆردومان کرد. زۆر لە دۆڕان و شکست دەترسن. پێویستە باش بزانن، کە چی لەدەست دەدەن، بۆچی لەدەستی دەدەن. هاوپەیمانیی ستراتیژیی بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان و سۆسیالیستەکان، خەباتی فێمێنیستەکان و بەرخۆدانی کرێکاران ڕێگەی پێنەدان دەسەڵاتی خۆیان بەهێز بکەن. لە ئەنجامی خەباتی ئێمەدا، ئەم دەسەڵاتە لەق بووە. ئەوان هێرشیان کردە سەر ئێمە، زیندانەکان و گۆڕستانەکان پڕبوون لە خەڵکەکەمان. ئەوان ویستیان باخچەیەکی بێ دڕک دروست بکەن، بەڵام نەیانتوانی. ئێمە ڕێگەمان نەدا. لە دژی ئەم دەسەڵاتە، کە بکوژی کرێکارانە، دوژمنی ژنان و داگیرکەر و چەوسێنەرە، ئێمە لە لێواری سەرکەوتنێکی مێژووییداین. بۆ لێپرسینەوە لە بکوژانی کۆنجا کوریش و زۆرێکی تر لە ژنان ئێمە سەر دەکەین".
'ئێمە بۆ پشتیوانیکردن لەگەڵ یەکترین'
چوبوک ڕایگەیاند، ئەوان پشتیوانی ژنان تاوەکو لە دژی مێشکی دەوڵەتی پیاوسالار تێبکۆشن و وتی، "ئەوان خەڵاتی بکوژانی فەتما، ئیپەک، پنار، ئەمینە و شوعلەکانیان کرد. دەستدرێژیکردنە سەر منداڵانیان گەیاندە ئاستی بەڵگەی ماددی. لە کارگەکان باخچەکانی ساوایانیان داخست. ئەو پیاوانەی لە ژنانیان دەدا لە سەربازگەکان و بنکەکانی پۆلیس دا دەکرانە میوان، دادگاکان، ماڵەکان، کارگەکان و پەرلەمان بوونە شوێنی هاوپەیمانیی پیاوان. لە کوردستانیش کاریگەری کۆلۆنیالیزم و داگیرکەری هەبوو. لەسەر هەموو شەقام و کۆڵانەکاندا هێزیی میلیشیایی بڵاوکراونەتەوە. ژنان و منداڵان ناتوانن بە ئاسانی لە ماڵەکانیاندا بڕۆنە سەر شەقامەکان و لە قوتابخانەکانیاندا بگەڕێن. توندوتیژیی دەسەڵاتدا توندوتیژیی پیاوانی بەهێزتر کرد. هەردوو ڕووی شەڕ بەسەر ژنانی تورکیا و کوردساندا سەپێنرا. بە ناوی پاراستنی وڵاتەکەوە، بە گوشار و گۆشەگیرییەوە ژیانیان لە ئێمە بەرتەسک و سنووردارکرد. ئەمە لە کوردستان دا زۆر جدیتر بوو. هاوپەیمانیی پیاوان جیاوازی لە نێوان نەتەوەکاندا دروست ناکات، ئێمە بۆ پشتیوانی یەکتر پێکەوەین"."
'هاوکارییەکان بۆ کۆمەڵکوژکردن نامنێن'
بورجوگوڵ چوبوک لە کۆتایدا وتی، " ئەوەی پرۆسەکە یەکلایی کردەوە، تێکۆشانی ئێمە بوو بۆ رێککەوتننامەی ئیستەنبول. ئێمە بینیمان، کە هاوکاریی پیاوسالاری گوێ لە بۆچوون و وتەکانی ژنان ناگرێت، بۆیە ئێمەش هیچ داواکاریمان لەوان نییە. پێکەوە تێکۆشان و پشتیوانیکردنی یەکترمان هەیە. تێکشکاندنی ئەم دەسەڵاتە زیانێکی گەورە بەم هاوپەیمانێتییە دەگەیەنێت. ئامانجی سەرەکیمان تێکشکاندنی ئەو هاوکارییە، کە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات".
ژ.ت