جانان چالاغان، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ژنانی سه‌ر به پارتی چه‌پی سه‌وز له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ئاژانسی فورات (ANF) ڕایگه‌یاند، ده‌بێت ژنان یه‌كبگرن و تێكۆشانیان یه‌كبخه‌ن. پێویسته هاوپه‌یمانی ژنان پێكبهێندرێت.
چالاغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سه‌ڕه‌ڕای هه‌موو گوشار و كرده‌وه‌كانی دژه دیموكراسی، هه‌ڵبژاردنه‌كان له دۆخێكی زۆر نایه‌كسان و ناداپهرهوهرانه به‌ڕێوه‌چوو. به بێ ئه‌وه‌ی هه‌م فاكته‌ری ده‌ره‌كی له‌به‌رچاو نه‌گیرێن و هه‌م ئه‌وه‌ی هه‌موو شته‌كان ببه‌ستینه‌وه به فاكته‌ری ده‌ره‌كی، زنجیره كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز ده‌كه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی بزانین بۆچی ئه‌و ئامانجانه‌مان نه‌پێكاوه كه دیاریمان كردبوو.
كارگه و وۆركشۆپی ژنان
چالاغان هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، پارتی چه‌پی سه‌وز، پارتیێكی ژنانه و ده‌ستمان به خه‌باتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ژنان كردووه. وتیشی: وه‌ك پارتێكی ژنان، له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی گشتی، ئێمه كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی خۆشمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین. له‌م قۆناغه‌دا كۆبوونه‌وه‌كانمان له ماڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت. دواتر ئێمه كۆنفرانس و كۆنگره‌یی خۆمان ده‌به‌ستین. بۆ ئه‌وه‌ی كۆنفرانسهكانمان به‌هێز بكه‌ین له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته سه‌ره‌كییانه‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌كانی پێشوودا ئاشكرا بوون، كارگه و وۆركشۆپ ساز ده‌كه‌یه‌ن. ئامانجمان ئه‌وه‌یه تا مانگی ئه‌یلول ئه‌م قۆناغه ته‌واو بكه‌ین. له سیمینارهكهماندا وه‌ك ناونیشانی سه‌ره‌كی "ڕێگه‌ی سێیه‌می ژنان" و "كێشه‌كانی بهڕێكخستنبوونمان"، گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت.
"هێشتا به‌و ئامانجانه نه‌گه‌یشتوین كه دیاریمان كردبوو"
چالاغان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی تا ئێستا ئه‌نجامدراون، پرسه‌كانی تایبه‌ت به ژنان خراونه به‌ر باس، ئێمه میكانیزم و رێكاری گرنگمان به ئامانجی یه‌كسانی ڕه‌گه‌زی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئازادی بۆ ژنان دانا، له‌وانه‌ش سیستمی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كسان، هاوسه‌رۆكی و هتد. ئێستا زۆر كرداری ئێمه نه‌ك له توركیا، به‌ڵكوو له جیهانیش بوونه نموونه. هه‌رچه‌نده جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێكارانه بنه‌مای سه‌ره‌كی ئێمه‌ش بن، ناتوانرێت بوترێت له كاریگه‌رییه‌كانی ئایدئۆلۆژیای ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی و ئه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری، كه چوارده‌وری كۆمه‌ڵگای ته‌نیوه ڕزگاری بووه. له‌و ڕووه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، هێشتا نهگیشتوینهته ئه‌و ئاسته‌ی ریكاره‌كانی خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین. بۆ گۆڕینی ئه‌م ئه‌قڵیه‌ته، چۆنیه‌تی نه‌هێشتنی كه‌موكوڕییه‌كان له رێكاره‌كانی به‌ڕێكخستن كردنمان و به‌هێزكردنیان، یه‌كێكه له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی گفتوگۆكانمان.
دامه‌زراندنی هێڵی بنه‌ڕه‌تی تێكۆشان
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ژنان، سه‌رنجی بۆ هه‌بوونی بوارێكی تێكۆشانی هاوبه‌ش ڕ‌اكێشا، كه ژنان به هه‌موو جیاوازییه‌كانیانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ده‌سه‌ڵات دژی ژنان، له ده‌ووری یه‌ك كۆده‌كاته‌وه و یه‌كیان ده‌خات و وتی: سه‌رباره‌ی هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ش، بۆ یه‌كخستنی تێكۆشان، پێكهێنانی هاوپه‌یمانی ژنان له قۆناغێكی به‌مجۆره، گرنگییه‌كی ژیانییه. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پێداگرییه، كۆبوونه‌وه‌ی دامه‌زراندی هێڵی سه‌ره‌كی تێكۆشانمان بۆ قۆناغی داهاتوو، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانمانه.
پێكه‌وه درێژه به ڕێپێوانمان ده‌ده‌ین
چالاغان جه‌ختیشیكرده‌وه، وه‌ك ژنان له دژی گۆشه‌گیری، سیاسه‌ته‌كانی شه‌ڕ و سیاسه‌تی شه‌ڕی تایبه‌ت كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌برێت، له بنیادنانی دیموكراسی و ئاشتی دودڵ نابین و وتی: ده‌توانین چوارچێوه‌ی گشتی ئه‌و قۆناغه‌ی ئێمه پێیدا تێپه‌ڕین به‌مجۆره هه‌ڵسه‌نگێنین. هه‌روه‌ها كاتێك هاوپه‌یمانی پیاوان له‌به‌رچاو بگرین، كه ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵات پێكیهێناوه، ئه‌وه روونده‌بێته‌وه كه پێویسته پێداگرانه ئه‌م قۆناغه‌ی گفتوگۆ به تێكۆشانی گشتیمان به‌ڕێوه‌ببه‌ین. به وشیاری و ئیراده‌یه‌ك، كه ئێمه له پێگه‌یه‌كی ڕه‌واداین و بۆ ڕێزگرتن له‌و هزر و ئیراده كۆمهڵایهتیهیی كه پارهتهكهمانی له‌سه‌ر دامه‌زراوه، ئێمه نه‌خشه ڕێگایه‌ك كه تێكۆشانمان به‌هێزتر به‌ڕێوه ببات ئاشكرا ده‌كه‌ین.
ژ.ن