چالاكیه‌كانی ٨ی ئادار ده‌ستیان پێكرد: ئێمه‌ گۆشه‌گیری ئیمراڵی تێكده‌شكێنین

بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (ته‌ژه‌ئا) له‌ كه‌ربۆران كه‌ ناوچه‌ی غه‌ریبه‌ گه‌زه‌ر بوو كه‌ له‌ زیندان كوژرا، چالاكی ٨ی ئاداریان ده‌ستیان پێكرد. ژنان رایانگه‌یاند، ‘ئێمه‌ گۆشه‌گیری تێكده‌شكێنین و به‌رخودانی گه‌زه‌ریش فراوانتر ده‌كه‌ین‘.

بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (ته‌ژه‌ئا) به‌ راگه‌یه‌نراو و ئاهه‌نگێك له‌ ناوچه‌ی كه‌ربۆرانی مێردین ده‌ستی به‌ چالاكیه‌كانی ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژنان كرد. به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی چالاكیه‌كه‌ ژنان به‌ جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی و به‌ دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" رژانه‌ گۆڕه‌پانه‌كان. ژنان شاره‌كانی ناوچه‌كه‌وه‌ وه‌ك ئامه‌د و ئیلیحیشه‌وه‌ به‌شداری چالاكیه‌كه‌ بوون. هه‌روه‌ها وته‌بێژی هه‌ده‌په‌ ئه‌برو گونا و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی ئیلیح فه‌له‌كناس ئوجاش به‌شدارییان له‌ چالاكیه‌كه‌دا كرد.

ژنان پلاكاردی "كات كاتی ئازادی ژنانه‌"یان كرده‌وه‌ و وێنه‌كانی ده‌نیز پۆیراز و غه‌ریبه‌ گه‌زه‌ریان به‌رزكرده‌وه‌.

جۆش و خرۆشی ژنان به‌ گۆرانی و ئاوازی كوردی، گێڕانی گۆڤه‌ند و هه‌ڵپه‌ڕكێ به‌رده‌وام بوو.

هـ . ب