عەداڵەت کایا: لە تورکیا ژنان کۆمەڵکوژ دەکرێن

عەداڵەت کایا، ئەندامی پەرلەمانی دەم پارتی ئامەد ڕایگەیاند، بەهۆی سیاسەت و کردەوە سیاسییەکانی دەسەڵاتەوە کوشتنی ژنان زیادی کردووە و ڕایگەیاند کە لە تورکیا ژنان کۆمەڵکوژ دەکرێن.

سەنتەری توێژینەوەی بواری کۆمەڵایەتی-سیاسی، لە ڕاپۆرتەکەیدا لەسەر ئەو ئامارانەی لە نێوان١ی کانوونی دووەم هەتا ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە سەرجەم بوارەکاندا بڵاوکراونەتەوە، ئاشکرایکردووە، ٣٨٥ ژن کوژراون، هەروەها ٣١٠ ژنیش بە گومانەوە ژیانیان لەدەستداوە.

عەداڵەت کایا، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلانی ئامەد، سەبارەت بە زیادبوونی کوشتنی ژنان هەڵسەنگاندنی بۆ ئاژانسی هەوڵی فورات کرد و وتی:"پەرەسەندنی کوشتنی ژنان و زیادبوونی گیانلەدەستدانی گوماناوی ژنان، ماوەیەکی زۆرە لە ڕۆژەڤی ئێمەدا بوو. هەر ساڵ کوشتنی ژنان بە بەراورد بە ساڵی پێشوو زیاد دەکات. لانیکەم هەموو ڕۆژێک لەم وڵاتەدا ژنێک دەکوژرێت. سیاسەتێک لە پشتی کوشتنی ژنانەوە هەیە. بەتایبەت لەم ساڵانەی دواییدا دەسەڵات بەو کارە بێباکانەی بووەتە هۆی ئەم کوشتنانە".

ڕێوشوێنی خۆپارێزی و پێشگیری ناگیرێتەبەر

کایا باسی لەوەکرد، لەبەرئەوەی دەسەڵات ڕێکاری پێشگیری و خۆپارێزی ناگرێتەبەر، کوشتنی ژنان ڕووی لە زیادبوون کردووە و ڕایگەیاند، "دەستووری یاسایی هەیە، وەک دەزانن ئەم دەسەڵاتە لە ڕێککەوتنی ئەستەنبوڵ کشایەوە. ئەم دۆخە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر هەردوو عەقڵیەتی کۆمەڵگا و خەباتکارانی جەماوەری دروستکردووە. ئەمڕۆ لە تورکیا یاسایەک بە ژمارە ٦٢٨٤ هەیە کە تێیدا دەوڵەت و دامەزراوەکانی دەبێت ژنان لە توندوتیژی بپارێزن. بەداخەوە ئەمڕۆ یاساکە جێبەجێ ناکرێت. سیاسەتی توندوتیژی و شەڕ، کە دەسەڵات ماوەیەکی زۆرە پەرەی پێدەدات، کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا داناوە. لە لایەکی ترەوە ئایدۆلۆژیای تورکی-سوننە بە ئاشکرا و بە ڕوونی لە هەموو شوێنێکدا بڵاوبووەتەوە. هەموو ئەمانە لە ڕاستیدا بە وتاری ڕەگەزپەرستی، ئایینی، جنسیەتیەوە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا دروست دەکەن".

ئەو بوارانەی کە ژنان دەتوانن سەردانی بکەن، تاوانبار دەکرێن

کایا ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی توندوتیژییەوە ئەو بوارانەی کە ژنان دەتوانن سەردانیان بکەن داخران و وەها بەردەوام بوو"چیتر شوێنێک نەماوە بۆ ئەوەی ژنان سەردانی بکەن، ئەم ڕاستییانە لە کاتێکدا کە سەیری ڕاپۆرتی توێژینەوەی ڕێکخراوەکانی ژنان دەکەین بەباشی دەبینین. بە تایبەت لە کوردستاندا بە سیاسەتی دانانی قەیوم هەموو ڕێکخراوەکانی پێشگرتن لە توندوتیژی دژی ژنان داخران. هەروەها تێکۆشانێکە ئێمە سەبارەت بە ژنان ئەنجامی دەدەین بە تاوان دەزانرێت و هەوڵی ڕاگرتنی دەدرێت. هەر بۆیە ژنان نازانن ڕوو لە کوێ بکەن. هەوڵ دەدرێت ئەوانەی دژی ژنان تاوانیان ئەنجامداوە سزا نەدرێن. ئەندامانی دەسەڵاتی دادوەری زۆربەی مافە سەرەتاییەکانی ژنان پێشێل دەکەن.

پێویستە وەزارەتی ژنان دابمەزرێت

کایا باسی لەوشکرد، کە پێویستە وەزارەتی ژنان لە پێناو پاراستنی گەل و ئازادییان دابمەزرێت و لە درێژەی قسەکانیدا وتی:"پێویستە وەزارەتێک دروست بکرێت هەتا ژنان بتوانن لە هەموو بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتیدا بەهێز بن و بتوانن بە ئاسانی لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتییەکاندا دەرکەون".هەروەها ژنان پێویستە کار لەسەر ڕێکخستنی هەموو گۆڕانکارییەکان کار بکەن کە وەک توندوتیژی دەردەکەون. بەڕێوەبەرییە هەرێمییەکان یەکێکە لە پایە سەرەکییەکانی پارادایمی بنەڕەتیمان".