دایکی شەهیدی نەورۆز زەکیە ئاڵکان گیانی لەدەستدا

دایکی زەکیە ئاڵکان کە بەر لە ٣٣ ساڵ لە ئامەد لە نەورۆزدا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو و شەهیدببوو، عیسمەت ئاڵکان بەهۆی وەستانی دڵیەوە، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

بە گوێرەی هەوآڵێکی ژن نیوز عیسمەت ئاڵکان رۆژی یەکشەممە لە ئیزمیر بە هۆی وەستانی دڵیەوە گیانی لەدەستداوە.

راگەیەندرا کە عیسمەت ئاڵکان دوای جەڵتەی دڵ گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام لەوێ گیانی لەدەستداوە.

ئەمڕۆ تەرمی عیسمەت ئاڵکان لە گۆڕستانی نارلیدەرە بەخاکدەسپردرێت و هەر لە جەمخانەی ئەو ناوچەیە مەراسیمی پرسەی بۆ ساز دەکرێت.