ده‌سته‌ی بڕیارگه‌ی یه‌ژاستار كۆبوه‌وه
كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی بڕیارگه‌ی یه‌ژاستار له هه‌موو ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی هێزه‌كانی پاراستنی ژنێ تێدان، به به‌شداری فه‌رمانده‌كان سازكرا.
كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی بڕیارگه‌ی یه‌ژاستار له هه‌موو ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی هێزه‌كانی پاراستنی ژنێ تێدان، به به‌شداری فه‌رمانده‌كان سازكرا.
ده‌سته‌ی بڕیارگه‌ی یه‌ژاستار به به دروشمی" ئه‌ركی ئێمه‌یه وه‌ك یه‌ژاستار كه له ساڵی ٢٠٢٢دا به‌رخودان بگه‌یه‌نینه سه‌ركه‌وتن" و ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نرا كه جگه له‌و سه‌ركه‌وتنه هیچ رێگه‌یه‌كی تر ناناسن و بژارده‌ی تریان نابێت.
كۆبوونه‌وه‌ی بڕیارگه‌ی یه‌ژاستار له قۆناغێكی به‌و جۆره كه كۆنسێپتی سڕینه‌وه و پاكتاوكاری به‌رده‌وامه ئه‌نجامدرا. كۆبوونه‌وه به وتاری سه‌ره‌تایی ده‌ستیپێكرد، به رێنوێنیه‌كانی رێبه‌رایه‌تی، خوێندنه‌وه‌ی كارنامه‌ی ساڵ، رۆژه‌ڤی سیاسی-سه‌ربازی، به هه‌ڵسه‌نگاندنی خه‌باتی ئایدۆلۆژیك، رێكخراوه‌یی و پراتیكی ساڵی ٢٠٢١ به‌رده‌وام بوو.
سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه، تاكتیك و شێوازی فه‌رمانده‌یی، ره‌خنه و ره‌خنه‌له‌خۆگرتن، پلانسازی و بڕیار، داڕشتنه‌وه گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا و ئه‌نجامیان له‌باره‌وه به‌ده‌ستخرا.
له‌راگه‌یه‌نراوی كۆنسه‌ی بڕیاگهكهدا له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه راگه‌یه‌نراوه: "ئێمه له‌و بروایه‌داین كه ئه‌و بڕیارانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی بڕیارگه‌ی یه‌ژه‌ئاستار دراون، ئه‌و پلانه‌ی دانراوه، له پێشه‌وه بۆ كوردستان، بۆ هه‌موو گه‌لان و ژنان، له سه‌ده‌ی ٢١دا بۆ گه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌ریلایه‌تی ژن و تاكتیكهكان، له‌سه‌ر رێچكه‌ی ستراتیژی شه‌ڕی شۆڕشگێڕی گه‌ل دید و به‌رچاوڕوونی به‌هێز ده‌خاته‌ڕوو. ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی بڕیارگه‌ی یه‌ژه‌ئاستار به‌و بڕوایه‌وه ٨ی ئادار رۆژی ژنان پیرۆز ده‌كه‌ین، ئێمه داوا له هه‌موو ژنان ده‌كه‌ین، كه بڕژێنه گۆڕه‌پانه‌كان، هیوادارین رۆژانی له‌مه‌ودوا ده‌بنه رۆژانی ئازاد و بۆژنان و ده‌ڵێین، ‘به‌رخودانی ژن فاشیزمی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‘.
ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ ئازادی ژنان و گه‌لانه
ساڵی ٢٠٢١ كه شه‌ڕی مان و نه‌مان بوو، به شێوه‌یه‌كی بێ هاوتا ئه‌نجامدرا، بۆ تێكۆشانی ئازادیمان، بۆ ژنانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان و هه‌موو گه‌لانی جیهان، بووه ساڵێكی به‌و جۆره كه ئازادی زیاتر نزیك بووه‌ته‌وه، هه‌ستی ئازادی ژیاوه‌ته‌وه، هیواكان گه‌شاونه‌ته‌وه و شه‌ڕ به گوڕتر بووه. كۆنسێپتی له‌ناوبردن و سڕینه‌وه به‌رده‌وامه كه دوژمن له‌سه‌ر رێبه‌رایه‌تیمان و بزوتنه‌وه‌كه‌مان په‌ره‌ی پێداوه، هێرشه داگیركارییهان بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان كوردستان، سیاسه‌تی پاكتاوكاری كه به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا سه‌پێنراوه، وه‌ك درێژكراوه‌ی پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی به درێژه‌ی ساڵه‌كه به بیركردنه‌وه‌ی هه‌ره فاشیستی، بێ ئه‌خلاقانه، دواكه‌وتوانه هێرشه‌كان به‌رده‌وام بوون.
ئه‌و كۆنسێپته خستوه‌ته‌به‌رده‌م خۆی كه په‌كه‌كه‌یه‌كی به بێ رێبه‌رایه‌تی، كوردێكی به بێ په‌كه‌كه ساز بكات، له‌سه‌ر بناغه‌ی سیاسه‌ته‌كانی هێزی نه‌رم، به بێكاریگهریكردنی په‌كه‌كه و ونكردنی رێبازی ئایدۆلۆژیك-فه‌له‌سه‌فی هه‌وڵی داوه كه له ناو سیستمدا بیتوێنێته‌وه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه به ئامانجی خستنه‌ڕێی هێرشی سه‌رتاسه‌ری سڕینه‌وه‌ی هێزه‌كانی گه‌ریلا، بۆ به‌ته‌واوه‌تی داگیركردنی كوردستان و نه‌ناسینی مافی ژیان بۆ هیچ كوردێكی خاوه‌ن ئیراده. له‌و چوارچێوه‌دا ئه‌وه ده‌ستنیشان كراوه كه شه‌ڕی سێهه‌می جیهانی له ئیمراڵی به‌ڕێوه‌ده‌برێت، رۆژه‌ڤی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌مان بووه تێكشكاندنی گۆشه‌گیری له‌سه‌ر رێبه‌رایه‌تی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فاشیزم، هه‌موو گفتوگۆكانمان له‌سه‌ر رامان و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌رایه‌تی ئه‌نجامدرا. ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ ئازادی ژنان و گه‌لانه.
گرنگی مێژوویی به‌رخودانی گاره
دوژمن، كه به پیلانگێڕی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌یتوانی ئێمه له رێبه‌رایه‌تیمان دووربخاته‌وه، ١٠-١٤ی شوبات له دژی گاره ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تی ئه‌نجامدا، ویستی كه گوڕ به پیلانگێڕیه‌كه بدات و خێراتری بكات. به‌ڵام خۆڕاگری گه‌ریلا له گاره خۆزگه‌ی دوژمنی له قوڕگیدا هێشته‌وه. سه‌رفرازی سیانێ له گاره، بووه به‌رخودانێكی شایانی مێژووی به‌رخودانی په‌كه‌كه، له‌ناو دوژمن‌دا له‌گه‌ڵ خۆی شكستی سیاسی و سه‌ربازی لێكهوتهوه، وایكرده كه بزوتنه‌وه‌كه‌مان هه‌ڵسێته‌وه، بۆ هێزه‌كانی گه‌ریلا، ژنان و گه‌لان بوو به وره‌یه‌كی گه‌وره. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش به‌رخودانی سیانێ وه‌ك سهرفرازیهك پێناسه‌كراوه. ئه‌و به‌رخودانه مێژووییه نه‌ك هه‌ر شكستی به دوژمن هێنا، به‌ڵكوو بڕوای گه‌لانی به سه‌رفرازی، سه‌ركه‌وتن و گه‌ریلایه‌تی پته‌وتر كرد. له‌و هه‌نگاوه‌دا ئازادی مسۆگه‌ر كراوه. هه‌ڤاڵمان شۆڕش به‌یتوشه‌باب و ١٤ هه‌ڤاڵمان كه له ژێر فه‌رمانده‌یی شۆڕش به‌یتوشه‌باب شه‌هید بوون بوونه گه‌وهه‌رێكی ژیانی رۆحی گیانبازی ئاپۆیی. ئه‌وه‌ی له گاره به‌رخودانی كرد، په‌كه‌كه‌یه، فه‌لسه‌فه و ئایدۆلۆژیای په‌كه‌كه‌یه. رێبه‌رایه‌تیه، ژنانن. به‌رخودانی گاره نمونه‌یه‌كی هه‌ره به‌رچاو و به‌شكۆی سه‌رفرازی به‌رخوانه.
پێرفۆرمانسێك كه دوژمن به خه‌یاڵیشیدا نه‌ده‌هات
دوای تێكچوونی گاره دوژمن ئه‌مجاره‌یان ویستی كۆنسێپتی له‌ناو بردن و داگیركاری له ئاڤاشین، زاپ و متینا په‌ره پێبدات، ٢٣ ی نیسان له رێگه‌ی زه‌مینی و ئاسمانیه‌وه هێرشی داگیركاری به‌رفراوانی ده‌ستپێكرد. ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له گاره به‌ده‌ستهێنرا و رۆحی به‌رخودان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بووه سه‌رمایه‌ی یهژائاستار و بینای رێكخستنمان و له‌به‌ر ئه‌و رۆحی گیانبازیه پۆل پۆل بڵاوبوه‌وه، پیرفۆرمانس و نمایشێك كه دوژمن به خه‌یاڵیشیدا نه‌ده‌هات هاته ئاراوه و رۆحی گیانبازی ئاپۆیی گه‌یشته به‌رزترین ئاست. بهبڕیاربوونی قاره‌مانانه‌ی په‌كه‌كه هاوڕێ سه‌رحه‌د گراوی و روكه‌ن له مامڕه‌شۆ، له شاخه‌سور هاوڕێ بۆتان و زناری وڵات، له وه‌رخه‌لی فه‌رمانده‌ی گیانبازی قاره‌مان جومالی و چاڤڕێ، له زه‌ندورا هاوڕێ رێبه‌ر و هه‌ژار بوونه فه‌رمانده‌كانی پێشه‌نگی سه‌رده‌می نوێ.
ساڵێك كه ئازایه‌تی، گیانبازبوون و شكۆ زیاتر و زیاتر بوو
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌ك له بابه‌ته‌كانی دیكه كه گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، هه‌ڵوێستی ژن له باره‌ی ئیراده‌ی ئازادییه، هه‌ڵوێستی به ئیراده، گه‌وهه‌ری وڵاتپارێزی، وه‌فاداری بۆ ژیان، كه له قۆناغی مێژوویدا هاتوونه‌ئاراوه، وه‌ك ئاڵقه‌یه‌ك له به‌رخودانی بهسێكان تا زه‌ریفه، رندێخان، بێریتان، عه‌زیمه، زیلان، ده‌لال، سۆسن، چاڤڕێ، دلژین، نوژین، تۆڵهڵدان و ڤهرۆزهكان هه‌ڵسه‌نگێنرا و به‌رخودان خیانه‌تی شكستدا و بوونه ناوی سه‌ربه‌رزی. ئه‌و قاره‌مانه دلێر و ئازایانه‌مان كه به بڕوا و تامه‌زرۆییه‌كی به‌هێزه‌وه به تێكۆشانه‌وه په‌یوه‌ست بوون، ئه‌وینیان له ژیانی ئازاد و خوێنیان له دڵی هه‌موو مرۆڤایه‌تیدا نه‌خشاند. ساڵی ٢٠٢١ له ئاڤاشین، زاپ، زه‌ندورا، بۆتان، دێرسیم، شه‌نگال، رۆژئاوا نه‌ك هه‌ر له دژی هێزه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی تورك، له دژی سوپاكانی ناتۆ، له چوارچێوه‌ی هاوكاری په‌ده‌كه- ده‌وڵه‌تی تورك له دژی هه‌موو هێزه‌كانی ئیمپریالیست، دواكه‌وتوو، نه‌ژادپه‌ره‌ست و فاشیست خۆڕاگرییان كرد. له‌و لایه‌نه‌وه، ساڵی ٢٠٢١ له رووی مێژووی تێكۆشانمانهوه، بووه‌ته ساڵێك كه داستان نوسرانه‌وه، هه‌ر ساتێكی پڕه له ئازادی، سه‌رفرازی. بوێری، گیانبازی و شكۆ گه‌یشتوه‌ته هه‌ره به‌رزترین ئاستی خۆی.
گه‌ریلایه‌تی سه‌رده‌می نوێ و قوڵبوونه‌وه له تاكتیك
به‌سه‌رهاته‌كانی ساڵی ٢٠٢١ و ده‌سكه‌وته‌كانی جارێكی تر ئه‌و راستیه‌ی سه‌لماند، هێزه‌كانی ئێمه‌ی گه‌ریلا له‌سه‌ر بناغه‌ی دید و بۆچوونه‌كانی سه‌رده‌می نوێ، له‌سه‌ر بنه‌مای ستراتیژی شه‌ڕی شۆڕشگێڕی گه‌ل، مۆدێرنیته‌ی دیموكراتیك، گه‌ریلایه‌تی ژنی ئازاد‌دا قاڵ بووه‌ته‌وه، له شه‌ڕی تونێله‌كاندا تاكتیكی نوێی گرتوه‌ته‌به‌ر، شێوازی بزوتنه‌وه‌ی قوڵكردوهتهوه، به وه‌شاندنی گورز و چالاكی پڕ جۆش و خرۆش سه‌رفرازی به‌ده‌ستهێناوه. نهێنی سه‌ركه‌ون، قوڵبوونه‌وه له ئایدۆلۆژیای رزگاری ژن و هێڵی پارتیبوون، له گه‌ریلایه‌تیدا زیره‌كبوون و پرۆفیشناڵ و پیشهگهربوونه. له گه‌ریلایه‌تی سه‌رده‌می نوێ و تاكتیكدا به‌ره‌وپێشچوون هه‌موو كات ئێمه سه‌ركه‌وتوو ده‌كات.
به‌رخودانی لۆژكیانه و خۆپاراستنی ژن
كۆبوونه‌وه‌كه‌مان تیشكی خسته‌سه‌ر دۆخی هه‌نوكه‌یی سیستمی جیهانی باڵاده‌ست. قه‌یرانی سیستمی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری زیاتر ژن، سروشت و كۆمه‌ڵگا ده‌كاته ئامانج. سیاسه‌ته‌كانی وه‌ك ده‌ستدرێژی، گێچه‌ڵ و توندوتیژی و كۆمه‌ڵكوژی كه به‌شێكن له سیاسه‌تی شه‌ڕی تایبه‌ت و كرده‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌ی پیاوسالاری فاشیست تاڕاده‌یه‌كی زۆر هه‌ناسه‌یان له‌به‌ر ژن بڕیوه. له دژی ئه‌وه به ده‌وری پاڕادایمی دیموكراتیك، ئیكۆلۆژی و ئازادیخوازی ژن، ژنان به لۆژیك و ئیراده‌ی خۆیانه‌وه په‌ره‌یان به خۆڕاگری و خۆپاراستنی خۆیان داوه. به پێشه‌نگایه‌تی ژن خاوه‌نداری له هه‌ڵمه‌تی ‘كات كاتی ئازادیه‘ و ‘له دژی پاكتاوكردنی ژن كاتی پاراستنی كۆمه‌ڵگایه ئازاده‘ خاوه‌نداریان كردووه، له دژی هزری فاشیست و سته‌م، له دژی بیركردنه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیكار و هێرشبه‌ر له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كانی ژیان به‌رخودان هاتوتهته ئاراوه. ئه‌و ئه‌زمونانه‌ی له به‌رخودانی ساڵی ٢٠٢١دا به‌ده‌ستخراون، فه‌رمانده‌یی ژن و پێشه‌نگایه‌تی ژنیان هێناویانه‌ته ئاراوه، له پێشه‌وه هه‌ڤاڵ شیلان گۆیی، نوژین ئێر، نوژین كۆچه‌ر، نودا ساسۆن، سۆسن بیرهات، هیلال گۆران، هیرا گابار، جاندا، ده‌لیلا و سۆزدار قامیشلۆ وه‌ك فه‌رمانده‌كانی پێشه‌نگی سه‌رده‌م چوونه ناو مێژووه‌وه. ئه‌و به‌رخودانه‌ی به هزری ژنان و خۆپاراستنی ئه‌و گه‌شاونه‌ته‌وه، له دژی گۆشه‌گیری ره‌ها له‌سه‌ر رێبه‌رایه‌تی و گه‌ل بووه‌ته خاوه‌نی وه‌ڵاتی هه‌ره به‌واتا و كاریگه‌ر.
ئه‌ركی یه‌ژه‌ئاستار ئه‌وه‌یه كه به‌رخودان بگه‌یه‌نێته سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی
سه‌ده‌ی ٢١ سه‌لماندوویه‌تی كه به به‌رخودان سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت. ساڵی ٥٠هه‌مینی پارته‌كه‌مان ده‌بێته ساڵی نه‌ورۆز و سه‌ربه‌رزی. ئه‌ركی ئێمه وه‌ك یهژهئاستاره كه ئێمه ئه‌م به‌رخودانه‌ی ساڵی ٢٠٢٢ بگه‌یه‌نینه سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی. به بڕوایه ئه‌وه‌ی به دڵنیایی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌رایه‌تیمان و هێنانه‌دی هیوای ژیانی ژنان و ژیانی ئازادی گه‌لان، ئێمه به‌ڵێنی پابه‌ندبوونی خۆمان به‌شه‌هید دووپاتده‌كه‌ینه‌وه. له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ی كه سه‌ده‌ی ٢١ی ده‌بێته سه‌ده‌ی ئازادی ژنان و شۆڕشی ژنان ئێمه سڵاو له هه‌موو ژنانی خۆڕاگر و گه‌لان ده‌كه‌ین، ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی بڕیارگه‌ی یه‌ژه‌ئاستار ده‌ڵێین، جگه له‌سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه بوونی نیه، ئێمه هیوای سه‌ركه‌وتن له تێكۆشانی ئازادی بۆ هه‌مووان ده‌خوازین".
هـ . ب