دکتۆرەکان پەیوەست بە دۆخی تەندروستی ئۆندەر ڕاگەیاندرێکی نوێیان بڵاوکردەوە

دکتۆرەکانی سری سورەیا ئوندەر ئەندامی شاندی ئیمراڵی ڕاگەیاندراوێکی نوێیان بڵاوکردەوە و گوتیان: "لە ڕووی نیرۆلۆجییەوە ڕەفڵەکسەکانی مێشکی نەخۆشەکەمان کەمیکردووە و هەڵاوسانی مێشک بەردەوامە".

سەرۆک فراکسیۆنی ئەنجوومەنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و ئەندامی شاندی ئیمراڵی سری سوورەیا ئوندەر لە نەخۆشخانەی فلۆرانس نایتینگەیل لە ناوچەی شیشلی ئەستەنبوڵ چارەسەر دەکرێت.

دکتۆرەکانی ئوندەر لەبەردەم نەخۆشخانەکە لەسەر دوایین دۆخی تەندروستی ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

بەرپرسی پزیشکییەکانی نەخۆشخانەی فلۆرانس نایتنگەیل، پڕۆفیسۆر. دکتۆر. چاڤلان چیفتچی ئاماژەی بەوەدا لە لایەنی دەمارییەوە دۆخەکە تا دێت خراپتر دەبێت.

وتیشی: "لە ڕووی نیرۆلۆجییەوە ڕەفڵەکسەکانی مێشکی نەخۆشەکەمان کەمیکردووە و هەڵاوسانی مێشک بەردەوامە."

لە بەردەوامی قسەکانییدا چاڤلان گوتی: "خوێنی مێشکی دەڕژێت. هەموو ئەمانەش ئەوە نیشان دەدەن کە مەترسی لەسەر ژیانی لە زیاتر دەبێت، بەڵام بە ئارامییەوە هەموو چارەسەرەکان ئەنجام دەدەین و بە ئارامییەوە چاوەڕێ دەبین."

خاڵی شکان

پڕفیسۆر. دکتۆر. یاسەف ئۆزسارفاتی لە دوای ڕاگەیاندراوەکە وەڵامی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و گوتی: "خاڵی شکان ئەمەیە؛ پێشتر کێشەکان لە سیستەمی دڵی دابوون، بەڵام لەم دواییانەدا کێشەکانی نیرۆلۆجی زیاتر بڵاوبوونەتەوە. بۆیە ئەوەی پێی دەوترێت خاڵی شکاندن، باشەنبوونی دۆخی نیرۆلۆجییە. هەم ڕەفڵەکسەکەی لە کاتی پشکنیندا کەم دەبێتەوە، ئێستاش ئامارە تۆمارکراوەکان دەریدەخەن کە هێشتا بێ وەڵامە."

وتیشی: "بە پێی ئەو ئامارانەی کە لەبەردەستماندایە ئەستەمە بڵێین بەرەو باشتر دەچێت. لە ئێستادا زانیاری لەسەر مردنی مێشک لەبەردەستدا نییە. لە کۆنترۆڵدا هیچ ئامارێکی بەمجۆرە لە وردبینیەکەدا نییە."

'هەوڵدەدەین موعجیزەیەک بەدی بێنین'

پڕۆفیسۆر. دکتۆر. ئەرتان ساگباش گوتی: "ئەگەر ئێستا پشتگیری ئیکۆ لەسەر دڵی ببڕین، ناتوانێت خوێن بگەیەنێت. ئێستا هێزی نییە.

دکتۆر ئەرتان سگباش ئاماژەی بەوەدا لە چارەسەرکردنی بەرفراوانی بەردەوامن و گوتی: "هەشت ڕۆژە هیچ دەرمانێکی بێهۆشکردنمان پێ نەداوە. هەربۆیە چاوەڕوانین. واتە هەوڵدەدەین موعجیزەیەک بە دی بێنین."