دەوڵەتی تورک هێزەکانی لە باشووری کوردستان زیاد دەکات

ڕاگەیەندراوە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەوی یەکشەممە کاروانێکی دیکەی هێزی سەربازیی و زرێپۆش بە چەکی قورسەوە ڕەوانەی باشووری کوردستان کردووە.

لەو گرتە ڤیدیۆییانەی ڕۆژنیوز بڵاویکردۆتەوە، دەردەکەوێت کە کاروانێکی سەربازی دەوڵەتی تورک بە چەکی قورس و زرێپۆشەوە لە نیوەی شەودا بەرەو ناوچەی ئامێدی شاری دھۆک بەڕێوەن.

هەروەها ڕوون نەبووەوە کە هێزە داگیرکەرەکان بەرەو کوێ ڕۆیشتن. وەک هەمیشە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان هیچ ڕاگەیاندنێکی لەو بارەیەوە بڵاو  نەکردووتەوە.

بەڵام سێ ڕۆژ پێش کاروانێکی سەربازی داگیرکەری تورک بەرەو ناوچەی کانی ماسی سەر بە قەزای ئامێدی کە لەژێر دەسەڵاتی پەدەکە دایە ڕۆیشتن.

پەدەکە هیچ بە پێویستی نابینێ سەبارەت بەم جوڵە و هاتنوچوونانەی هێزەکانی داگیرکەری تورکەوە ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی بدات.