دیداری شۆڕشی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستی به دووه‌م رۆژی كاره‌كانی كرد
دیداری شۆڕشی ژنانی رۆژئاوای كوردستان له دووه‌م رۆژی‌دا له زانكۆی رۆژئاوا له شاری قامیشلۆ به‌رده‌وامه.
دیداری شۆڕشی ژنانی رۆژئاوای كوردستان له دووه‌م رۆژی‌دا له زانكۆی رۆژئاوا له شاری قامیشلۆ به‌رده‌وامه.
به بۆنه‌ی ده‌یه‌مین ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی ته‌مموزی رۆژئاوا-باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا دوێنێ له زانكۆی رۆژئاوای شاری قامیشلۆ دیداری شۆڕشی ژنانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستیپێكردبوو. دیداره‌كه ئه‌مڕۆ له رۆژی دووه‌مدا به‌رده‌وامه. دیداره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به به‌شداری ده‌یان چالاكوان، هونه‌رمه‌ند، سیاسه‌تمه‌دار و به‌ڕێوه‌به‌رانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا، ژماره‌یه‌كی زۆر ئینته‌رناسیۆناڵیست كه له ١٠ ساڵی رابردوودا به‌شدارییان له شۆڕشدا كردووه، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به پێی به‌رنامه‌ی دیداره‌كه، ئه‌مڕۆ ته‌وه‌ری كاره‌كان له‌سه‌ر "پێشه‌نگایه‌تی ژنان له گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخانی كۆمه‌ڵایه‌تی"، "تێكۆشانی ژنان له كایه‌ی سیاسی و یاسایی"، "پێداویستیه‌كانمان بۆ پێشخستن، پاراستن و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی ژنان" و " به‌ره‌وپێشبردنی ئابوری ژنان له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی هه‌ژاری" پێشكه‌ش ده‌كرێن و به ئهنجامنامهیهك كۆتایی به دیداره‌كه ده‌هێنرێت.
دیداره‌كه له دوو پانێل پێكدێت: یه‌كه‌میان به ناونیشانی "له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریاوه به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رشاست و باكوری ئه‌فریقا، كاریگه‌ری شۆڕش له سه‌ر تێكۆشانی ژنان"ه. ئه‌م پانێله له‌لایه‌ن ئه‌ندامی یه‌كێتی ژنانی سوریان ئیلهام مه‌تلی، ئه‌ندامی گردبوونه‌وه‌ی ژنانی زه‌نوبیا نه‌سرین حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژنانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا عه‌بیر حهسهف و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی تونسی ژنانی دیموكرات سه‌لوا قیقا به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
له پانێلی دووه‌میشدا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژنانی سوریا هه‌یفا حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی ستار روكه‌ن ئه‌حمه‌د و چالاكوانی لوبنانی نامر به‌دره‌دین ئه‌نجامه‌كانی دیدار و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به پلاندانان و داهاتوو تاوتوێ ده‌كه‌ن.
پێشبینی ده‌كرێت دیداری شۆڕشی ژنان به ئهنجامنامهیهك په‌یوه‌ست به شۆڕش و تێكۆشانی ژنان كۆتایی به كاره‌كانی بهێنێت.
هـ . ب