فشارەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر ژنان توندتر دەبێتەوە
ڕژێمی ئێران فشارەکانی بۆ سەر ژنان توندتر دەکاتەوە، بەهۆی ڕەتکردنەوەی حیجابی زۆرەملێ سزای پێبژاردن و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکان دەستی پێ کردۆتەوە.
ڕژێمی ئێران فشارەکانی بۆ سەر ژنان توندتر دەکاتەوە، بەهۆی ڕەتکردنەوەی حیجابی زۆرەملێ سزای پێبژاردن و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکان دەستی پێ کردۆتەوە.
لەگەڵ یەکەمین ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی بەدەستی پۆلیسی ئاداب، کە بووە هۆی سەرهەڵدانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕژێمی ئێران فشار و سەرکوتی سەر ژنان توندتر دەکاتەوە.
لەگەڵ چڕبوونەوەی سەرکوتکاری و فشارەکانی سەر ژنان، ئێستا بەهۆی ڕەتکردنەوەی حیجابی زۆرەملێ لەلایەن سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکانەوە، سزای پێبژاردن و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل دەستیپێکردووە.
نزیکەی مانگێکە "دەوریەی ئیرشاد" لە سەرجەم شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا جموجۆڵەکانیان زیاتر بووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین ژن، ڕۆژنامەنووس و چالاکوان دەستگیرکراون، هاوکات سزای قورسیش بەسەر چەند ژنێکی چالاکوانی سیاسی و مەدەندا سەپێنراوە.
بەهۆی ئەوەی ژنە شۆفێرەکان ملکەچی حیجابی زۆرەملێ نابن، کورتە نامەیان بۆ دێت و هەڕەشەی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبیلەکانیان لێ دەکرێت، لەو کورتە نامانەدا، مۆڵەتی ٤٨ کاتژمێر دەدرێتە خاوەن ئۆتۆمبیلەکان، ئەگەر پەشیمانی و داوای لێبووردن دەرنەبڕن، دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەکانیان دەگیرێت.
بێگومان لەگەڵ ڕەوشی گوزەرانی خراپ و بێکاری و هەڵاوسان، ئەم سزایانە ژیانی خێزانە ئێرانییەکان دەشێوێنێت و ناتوانن بڕی ئەو سزایە دابین بکەن.