'هەڤال بێریتان بەو چالاکییەی کە لە دژی خیانەتی ناوخۆیی کردی دەنگی دایەوە'

گەریلاکانی یەژاستار فەرماندە گۆلناز کاراتاش (بێریتان هێڤی)یان بیرهێنایەوە و وتیان: بێریتان بەو چالاکییەی کە لە دژی خیانەت کردی لە مێژووی کوردستان دا بوو بە سمبول و فەرماندەیەکی گەریلا، بەم شێوەیە بەشداری ناو کاروانی نەمران بوو.

گەریلاکانی یەژاستار ئازژین رۆژ، بارین نوژین و دۆنیا هاڤین دەستنیشانیان کرد کە لە فەرماندە پێشەنگەکانی پەکەکە گۆلناز کاراتاش (بێریتان هێڤی) بە چالاکییەکەی رۆح و بوێری دا بە ئەوان.

هەڤال بێریتان تەسلیمبوونی قبول نەکرد

ئارین رۆژ دەستنیشانی کرد کە ئەو شەڕەی کە لەگەل پێشمەرگەکانی یێکێتی و پارتی دەستی پێکرد شەڕی خیانەت بوو و باسی هەلوێستی بێریتانی کرد لەو شەڕەدا و وتی: "ئەو شەڕەی کە لە ساڵی ١٩٩٢ کرا شەڕی خیانەت بوو. ٤٠ رۆژ درێژەی کێشا. گریلای ژنی پێشەنگ هەبوون. هەڤال بێریتان ئەوکات لە ئاستێکی جیاوازدا بوو. لەبەر ئەوەی ئایدۆلوژیای ڕێبەرایەتی ناسیبوو و لێی تێگەیشتبوو، بەو ئەرکەی خۆی هەلسایەوە. هەڤال بێریتان ڕێبەرایەتیی نەبینی بوو بەلام کتێبەکانی خوێندبوویەوە و ئایدۆلۆژیای ڕێبەرایەتی لە کەسایەتی خۆیدا خۆلقاند بوو. ئەیزانی واتای ئیرادەی ژنی ئازاد چییە. داوایان لە هەڤال بێریتان کرد کە تەسلیم ببێت، بەلام هەڤال بێریتان ئەو کەسایەتییە نەبوو کە تەسلیم ببێت. لەبەرامبەر تەسلیمیەت خۆی لە شاخێک هەلدایە خوارەوە، هیچ کات تەسلیمییەت و خیانەتی قبووڵ نەکرد. هەڤال بێریتان، سەما، زیلان و گۆلان بە چالاکی و شەڕەکانیان بۆن بە هێلی دامەزراندنی یەژاستار. بە درۆشمی 'دەبێت بوێری و هونەری ژن هیچکات لە ژێر کاریگەری پیاودا نەمێنێت' هێزی ژنان دامەزرا. دەلال، بێریتان، ئازێ، چاوەری و گۆلان بوون بە سمبوولی بەرخۆدانی ژنانی ئازاد.

ژنان لە بوارە جیا جیاکان بەشداری ناو ریزەکانی ئێمە بوون، ئازادی خۆیام لەم هێلەدا دەبینن. لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیا و فەلسەفەی رێبەرایەتی بەشداری ناو ریزەکانمان دەبن. یەژاستار ٣٠ سال تێکۆشانی لەدوای خۆی جێهێشت. هێلی بەرخۆدانمان میراتی ئەوانە، پێداگری و بریارداری ئێمە مسوگەری ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆیە، بۆئەمەش ئێمە تێدەکۆشین و بەرخۆدان دەکەین.''

هەڤال بێریتان سمبوولی یەژاستارە

بارین نۆژینیش دەستنیشانی کرد کە بێریتان فەرماندارێکی پێشەنگە و وتی: "هەڤال بێریتان پێشەنگی ئێمەیە. لە سایەی سەری هەڤال بێریتان هێزی ژن دامەزرا. هەڤال بێریتان لەناو ژیاندا هەمیشە پێشەنگ و فەڕماندە بوو. بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ هاورێیەتی و شەڕی دەکرد. لە مەسەلەی ئازادی ژندا هەمیشە خۆی پێش دەخست.  کاتێک کە هەڤال بێریتان شەهید بوو، هێزی ژنان دامەزرا، یەژاستار دامەزرا. هەڤال بێریتان سمبوولی ئێمەیە. هەڤال بێریتان بۆ ئێمە هێزە.

 ژیانی هەڤال بێریتان رۆح دەدات بە مرۆڤ. لە جیهاندا تەنیا لەناو پەکەکە دا سوپای ژنان بوونی هەیە، بۆیە ئێمە بەلامانەوە گرینگە کە ئەم هێزە گەورە بکەین. بە ناوی دەلال ئامەد، رۆناهی، زیلان و هتد... لە سایەی سەڕی ئەم هەڤالانە هەلوێستێکی بە‌هێز دروست بوو. فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆش هێز و باوەرییەکی گەورەمان پێ دەبەخشێت. وەک هێزی ژن بەم فەلسەفەیە هەم لەناو ژیان و هەمیش لەناو شەڕدا هەلوێستیکی بەهێز نیشان دەدەین. هەڤال بێریتان خاوەنی ئەم هەلوێستە بوو. ئێمە هەڤال بێریتان بۆ خۆمان دەکەین بە نموونەیەکی نەمڕ.

'هەڤال بێریتان خیانەتی کورد بۆ کوردی قبوول نەکرد'

دۆنیا هاڤین دەستنیشانی کرد کە لە ئەنجامی خیانەت لەناو کوردەکان دا هەڤال بێریتان شەهید بوو و وتی: " بەداخەوە ئەو شەرەی کە لە سالی ١٩٩٢دا دەستی پێکرد شەڕیکی خیانەتکارانە بوو. خیانەت بوو لە برامبەر ئیرادەی ژن و دەستکەوتەکانی گەلی کورد. هەڤال بێریتان بە فکری ڕێبەر ئاپۆ لە ژیاندا قووڵ بوو بوویەوە. بۆ ئەوەی هێلی خیانەت سەڕنەکەوێت هەلوێستی نیشاندا. تەسلیمیەتی قبوول نەکرد. هەڤال بێریتان خیانەتی کورد بەرامبەر بە کوردی قبوول نەکرد، تەسلیم نەبوو، نەیویست چەکەکەی بکەوێتە دەستی دۆژمن؛ ماچیکرد و شکاندی و پاشان ئەو چالاکییەی ئەنجامدا.

هاڤین دەستنیشانی کرد کە بە باوەری و ئێرادەیەکی گەورە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەست دهێنین و وتی: بە ئیرادە و هێزی  خۆمان لە جۆگرافیای کوردستان رێ لە دەولەتی تورکی داگیرکەر دەگرین. لە کۆتاییدا هاڤین وتی: تێکۆشان و بەرخۆدان لە چیاکانی کوردستان میراتی فەرماندەی پێشەنگە.