لە ڕاگەیەندراوی کۆنسەی گشتی کەبەهەدەدا هاتووە: "دوو شۆڕشگێڕی ئینتەرناسیۆنالیست، دوو ژنی کۆمونارد بە ناوەکانی ئاینور و جەرەن، لە دژی سوپای فاشیست، ستەمکار، داگیرکەری دەوڵەتی تورک و بەکرێگیراوانی جیهادی لە دژی لەشکرکێشی بۆ سەر شۆڕشی ڕۆژئاوا شەڕیان کردووە". لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ هەڤال جەرەن گونەش و لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ هەڤال ئاینور ئادا لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ، بەشداری کاروانی شەهیدان بوون.
"وەک تەڤگەری یەکگرتووی شۆڕشگێڕی ژنان (کەبەدەهە) جارێکی دیکە بەلێن دەدەین کە ڕێگای پیرۆزی هەڤالانمان بەر نەدەین و لەسەر ئەو ڕیبازە هەنگاو بنێین کە هەڤالانی شۆڕشگێڕمان ئاینور و جەرەن پێیدا ڕۆیشتوون، وە هەمیشە خاوەنداری بەکەین لە ڕێبازەکەیان".