ژنە چالاکوانێکی سیاسیی لە شاری کەرکوک تیرۆر کرا- نوێکرایەوە

دوانیوەڕۆی ئەمرۆ دوو ماتۆرسوار لە شاری کەرکوک دەستڕێژی گوللـە لە ژنێکی چالاکوانی سیاسیی دەکەن و بەهۆیەوە شەهید دەبێت.

بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە دوانیوەڕۆی ئەمرۆ لە گەڕەکی سەرچناری شاری کەرکوک بووە، شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن، دوو کەسی ماتۆڕسوار کە دەمووچاویان داپۆشیبوو، تەقەیان لەو ژنە چالاکوانە کردووە و شەهیدبووە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو تیرۆریستەکان هەشت گوللـەیان لەو ژنە چالاکوانە داوە و بەهۆیەوە دەستبەجێ شەهیدبووە.

دوای رووداوەکەش تاوانبارەکان لە شوێنەکە هەڵهاتوون و تائێستاش دەستگیرنەکراون.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو ژنە چالاکوانی سیاسیی بووە و دەوترێت خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە، لە ماوەی رابردوودا بۆ سەردانیکردنی رێکخراوەکانی ژنان، رووی لە باشووری کوردستان کردووە.

دوای رووداوەکەش تەرمی ژنە چالاکوانەکە گەیەندراوەتە پزیشکی دادی کەرکوک.

پۆلیسی کەرکوکیش رایگەیاند، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و بەپێی فەرمانی دادوەریش بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تاوانباران دەرکراوە.