کۆمیتەی ژنۆلۆژی لە ئیسپانیا کتێبی "ژن، ژیان، ئازادی" ناساند

بە پێشەنگایەتیی کۆمیتەی ژنۆلۆژی لە ئیسپانیا کتێبی " ژن، ژیان، ئازادی (Mujer Vida Libertad / موفەر ڤیدا لیبێرتا)" ناسێنرا.

کۆمیتەی ژنۆلۆژی لە نێوان ١٩-٢٥ی شوباتدا کتێبی "موفەر ڤیدا لیبێرتاد" (ژن، ژیان، ئازادی) لە شارەکانی بەرشەلۆنە، ڕیوس، تاراگۆنا، سابادێل و مانرێسای ئیسپانیا ناساند.

لە بەرنامەکانی ناساندنی کتێبەکەدا، جگە لە ناساندنی کتێبەکە باسیش لە دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دەکرا.

هەروەها لە بەرنامەکانی ناساندنی کتێبەکەدا واژۆ کۆدەکرایەوە بۆ لابردنی ناوی پەکەکە لە "لیستی تیرۆر".

ژ.ت