کۆنفرانسی ژنانی ئامەد: لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان گوڕ بە بەرخۆدان دەدەین

دەستەی بەڕێوبەریی خۆجێیی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کۆنفرانسی ژنانی ئامەدی سازکرد.

کۆنفڕانسەکە لە هۆڵی ئەیاز دۆغان بەرێوەچوو، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بەشدارییان لە کۆنفڕانسەکەدا کرد. لە هۆڵی کۆنفڕانسەکەدا پلاکاردی " بۆ ئازادی" و "هاوسەرۆکایەتی هێڵی مۆری ئێمەیە" هەڵواسرابوو.

کۆنفرانسەکە بە یەک خولەک رێزگرتن دەستیپێکرد و دوای پێکهێنانی ئەنجومەنی کۆنفرانسەکە دریژە بە کۆنفڕانسەکە درا. خالیدە تورکئۆغڵو، هاوسەرۆکی دەستەی بەرێوبەریی خۆجێیی هەدەپە، وتاری دەستپێکی پێشکەش کرد و وتی؛ کۆنفرانسێکی ئامادەکارییان بۆ دەستەی بەڕیوبەریی خۆجیی پێکهێناوە.

تورکئۆغڵو باسی شەڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراستی کرد و وتی، "دەتوانین بڵێین کە لە فەلەستینەوە تا ڕۆژئاوا، نەتەوە-دەوڵەتەکان ڕژێمێکی شەڕن کە ئاشتی لەگەڵ گەلی خۆیان دروست ناکەن. دەتوانین بڵێین ئەو گۆشەگیرییەی لەسەر بەڕێز ئۆجالان سەپێنراوە و ئەو بێ یاساییەی لە ئیمرالیدا هەیە، کاریگەری هەیە لەسەر هەموو بوارەکانی ژیان. نزیکەی ٧ ساڵە ئێمە وەک نوێنەری ئیرادەی گەل لە کوردستان، ڕووبەڕووی دەستبەسەرداگرتنی مافەکانمان دەبینەوە. ئەم ڕژێمی شەڕە لە بەڕێوبەرە خۆجێییەکانیش خۆی نیشاندا، قەیۆمەکانیان نیشانەی ئەمەن."

تورکئۆغڵو نارەزایەتی نیشاندا بەرامبەر بە توندوتیژی سیستماتیکی بەردەوام لەلایەن قەیومەکان و وتی، "گفتۆگۆیەکی زۆرمان لەسەر ئەم بابەتە کردووە. ئەمە ٧ ساڵە ئێمە لە دژی رژێمی قەیوم هەنگاوێکمان بۆ پێشەوە هەڵنەهێناوە. هاوسەرۆک و ئەندامانمان لە ئەنجۆمەنی ژنان هەوڵیان دا سیاسەتێکی دیمۆکراتیک بەرێوەببەن. هەندێک جار لە مەیدانەکان و هەندێکجاریش لە شەقامەکاندا سەبارەت بەم پڕسە رۆژەڤ و کۆنفرانسیان دروست کرد. " لەگەل زۆرێک لە بزوتنەوەکانی ژنان دیدار ئەنجامدرا."

'هاوسەرۆکایەتی هێڵی مۆرمانە'

تورکئۆغڵو وتی، "پێداگری لەسەر ڕژێمی قەیوم واتا پێداگری لەسەر سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردن بەرامبەر گەلی کورد" بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا و وتی، " ئەگەر لە پرۆسەی دادگایکردن و لە پرۆسەی بنیاتنانی سیاسیدا بڵێین هاوسەرۆکایەتی مافە، ئەوە وتنی ئەمرۆ لەم وڵاتە کورد، عەلەوی، ئەرمەنی و سریانی لە مافدا یەکسانن، ئەوە خودی سیستەمی هاوسەرۆکایەتییە. ئێمە سڵاو لەو ژنانە دەکەین کە لە ئەنجامی سیستەمی هاوسەرۆکایەتی دا قوربانیاندا. هاوسەرۆکایەتی هێڵی مۆری ئێمەیە. ئێمە بەڵێن دەدەین لە هەموو بوارێکدا ئەمە جێبەجێ بکەین.''

'ئێمە بەرخۆدان دەگەشێنینەوە'

تورکئۆغڵو وتی، "کاتێک ئێمە وەک هەدەپ کۆنگرەمان بەست، پەیامێکمان دا بە جیهان؛ بۆ ئاشتییەکی شکۆمەندانە لە هەموو گۆرەپانێکدا درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین. بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی ژنان، بەرخۆدانی خۆمان گەش دەکەینەوە. لایەکی ئەمەش بەڕێوەبەرایەتیە خۆجێییەکانن". تورکئۆغڵو بەم شێوەیە لە کۆتاییدا وتی: "ئێمە پارادایمێکی نەتەوەی دیموکراتیکمان هەیە. ئێمە پێکەوە تێکۆشانمان دەگەشێنینەوە و با رێگامان کراوەبێت."

 تورکئۆغڵو دوای وتارەکەی، کۆنفرانسەکەی بە رووی رۆژنامەواناندا داخست و درێژەی بە کۆنفڕانسەکەدا.