کۆنگرەی ستار پلانسازیی ساڵی نوێی ئامادەکرد

کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخستنی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا، بە پلانسازیی ئەمساڵ کۆتایی پێهات.

کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی کۆنگرەی ستاری ڕۆژئاوا بە دروشمی "تێبکۆشە، توندوتیژی و داگیرکاری تێکبشکێنە" لە ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەریی ئارام تیگران لە ناوچەی ڕمێلانی قامیشلۆ بە بەشداریی ٣٠٠ ئەندامی کۆنگرە لە هەرێمەکانی باکور -  ڕۆژهەڵاتی سوریا و حەلەب و دیمەشق بەڕێوەچوو.

کۆنگرەکە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو. بە ئامادەکردنی پلانسازیی کاری ساڵی نوێ کۆتایی پێهات.

پلانسازیی ساڵی نوێی کۆنگرەی ستار بەم شێوەیەیە:

" - پێویستە ڕێبەر ئۆجالان بپارێزرێت، ئاستی تێکۆشان بەرزبکرێتەوە و دەبێت بیر و رامانەکانی رێبەرایەتی ببێتە بنچینەی ڕێکخستنەکانی ژنان.

-  شەڕی عەقڵییەتی زایەندپەرەست بکرێت و ژیانی هاوبەش بونیات بنرێت.

- بۆ رزگارکردنی سەرێکانی، عەفرین و گرێسپی لە داگیرکاریی تورک، پێویستە ئاستی تێکۆشان و بەرخۆدانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەرزبکرێتەوە.

-  کۆمیتەکانی مافناسان و سیاسەتمەدارانی کۆنگرەی ستار بە رێکخستن بکرێن.

-  دەبێت کۆنگرەی ستار، بزووتنەوەی هیلالی زێڕین، ژنۆلۆژی، کولتور و زمانی کوردی لە ڕۆژئاوا بپارێزرێت.

-  ژمارەی هەرەوەزییەکانی ژنان زیاد بکرێن".

ژ.ت