کەژار لە کۆڵن کۆنفرانس دەبەستێت

تەڤگەری ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پشتیوانی لە کەمپینەکەی کەژەکە بۆ پشتیوانی لە ژنانی ئێزدی و ئەفغانی، ڕۆژی شەممە لە کۆڵن کۆنفرانسێک دەبەستێت.

کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) لە ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی شەنگال و هاتنەسەر دەسەڵاتی ڕژێمی تاڵیبان لە ئەفغانستان، بۆ پشتیوانی لە کەمپینەکەی کەژەکە بە درووشمی "لە دژی هێرشی پیاوسالاری، لەگەڵ ژنانی ئەفغان و شەنگال دەبین"، کۆنفرانسێک لە کۆڵن ڕێکدەخات.

چاوەڕێ دەکرێت بەرپرسی تەڤگەری ژنانی ئازادیخواز، تەمنە زەریاب پێریانی، نوێنەری ڕێکخستنی سیوانی مەجلیسی ژنانی ئێزدی، مەجبورە ئۆبا، ڕۆژنامەوان و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ، ڕۆزا سابیت و گەلێک ژنی تر بەشداری کۆنفرانسەکە بکەن.

ناونیشانی ئەم کۆنفرانسەی کە لە (Allerweltshaûsê) دەبەسترێت، بەم جۆرەیە: Geisselstrasse 3-5, 50823 Koln.