کەژەکە: بکوژانی فریال خالد لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت

کۆردیناسیۆنی کەژەکە، کوشتنی سیاستمەدار فریال خالد، کە لە ١٨ی کانوونی دووەم لە کەرکوک بە کردەوەیەکی تیرۆستی شەهید کرا شەرمەزارکرد، ئاماژەی بەوەدا؛ لێپرسینەوە لە بکوژەکان دەکرێت.

سیاسەتمەدار فریال خالد لە ١٨ی کانوونی دووەم، لە بەردەم قوتابخانەیەکی شاریی کەرکوک، لە ئەنجامی کردەوەیەکی تیرۆستیدا، بە چەکی بێدەنگ لە لایەن دوو بکوژەوە، تیرۆرکرا. ڕگەیاندرا بکوژەکان دوای ئەوەی ٨ فیشەک بە فریالەوە دەنێن، دواتر بەرەو جێگەیەکی نادیار هەڵدێن.

لەم بارەیەوە کۆردیناسیۆنی کەژەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی: "دەوڵەتی تورکی قڕکەر و ژن کوژ، جارێکیتر ڕۆی گڵاو و تاریکی خۆیی لە کەرکوک، بە کوشتنی سیاسەتمەدار و شۆڕشگێر فریال جەبار، ئاشکرا کرد. هاوڕێی شەهیدمان بە ڕێز و منتەوە یاد دەکەینەوە و خاوەنداری لە تێکۆشانی ئازادی سی ساڵەیی هەڤاڵمان دەکەین. لێپرسینەوە لە دەوڵەتی تورکی فاشیست، خزمەتکار و بکوژان دەکەین، ئەمە لەسەر بنەمای خۆپاراستن دەکەین. ئەم کوشتنە بە توندی شەرمەزار دەکەین".

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوە بەردەوام دەبێت:

"دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست، کە بووەتە بەڵایی سەری جیهان، کۆمەڵکوژی و سیاسەتی قڕکردنی گەلی کورد لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە، بەتەواوی لە کوشتنی ژنانی سیاسی و شۆڕشگێڕی کورد بەردام پێدەدات. دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٣دا لە پاریس کۆمەڵکوژی هاوڕێ سارا، ڕۆژبین و ڕوناهی ئەنجامدا، لەو کاتەوە لە ئەورپا و چوارپارچەی کوردستان، بە دەیان ژنی سیاسەتمەدار و شۆڕشگێڕی تیرۆرکردوە. ئەم کۆمەڵکوژیانە، بێگومان پەیوەندی بە ئاستی زانابوون و هۆشیاری تێکۆشانی ئازادی ٥٠ ساڵەی کوردان و ئاستی پێشەنگایەتی ژنانی کوردەوە لە ناو تێکۆشانی ئازادییەوە هەیە. دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی ئاستی تێکۆشانی ژنان لاواز بکات، وەک تۆڕێکی کوشتن کاردەکات. دەیەێت بەم جۆرە کوشتنانە، ژنان و کوردان لە بەرخۆدان و تێکۆشانی ئازادی بگەڕینێتەوە و بیانترسێنێت. پراکتکی تێکۆشان و بەرخۆدانی ٥٠ ساڵەی ژنانی کورد، نیشانی دەدات کە دەوڵەتی تورک لە ناو کەم و کوڕیەکی گەورەدایە. هەر هێرش و کۆمەڵکوژیەکی تورک، ئەوەندیتر ئیرادەی ژنان بە هێزتر دەکات، بڕیاڕدارییان بۆ بەشداربوونی ناو هێڵەکانی تێکۆشان فراوانتر دەکات. بە کوشتنی ساکینە جانسز، ڕێگەیی لەبەردەم ساکینە نوێیەکان کردەوە و بە هەزاران ژنی گەنج ناوی سارایان لە خۆیان ناو و بەشداری ناو تێکۆشان و شۆڕشبوون.

دوای کوشتنی هاوڕێ فریال لە کەرکوک لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە، ترسی لە تێکۆشینی مەزنی ژنانی کورد و دوژمنایەتی ژن هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا، دەیەوێت دەستەکەوتی گەلی کورد لە کەرکوک لە بارببات، لە نێوان گەلاندا ئاژاوە دروستکات، ناکۆکیەکان قوڵتر بکاتەوە. لەم کاتەدا، کە شەڕوناکۆکیەکانی سیستەمی سەرمایەداری و عەقڵتی پیاوسالاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بەرفراونی تێ دەگوزەرێت، دەوڵەتی تورکی ڕەگەزپەرست سود لەمانە دەبینێ و دەستیکردوە بە کۆمەڵکوژی کورد و ژنانی ئازادیخواز. لە ڕۆژئاوا، لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هێرشی سەر کەرتە خزمەتگوزارییەکان و ژێرخانی هەرێمەکان دەکات. ئەم هێرشانەش درێژکراوەی کۆمەڵکوژی کوردە. پیادەکردنی سیاسەتی نیو عوسمانی و هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیایی کوردانە.

بەم بۆنەیەوە، لە گەل و ژنانی گەنجی کورد دەکەین، وەک فریالێکی نوی بەشداری ناو ڕیزەکانی بەرخۆدان و ئازادی تێکۆشان ببن، بەم شێوە وەڵامێکی بەهێز بدەنە دەوڵەتی تورک و زیهنیەتی پیاوسالاری. داوا لە هێزە هەرێمییەکان و ژنانی خاوەن هەڵوێستی دژە سەرمایەداری و پیاوسالاری دەکەین، بە هەڵوێستی خۆیان دژ بە سیاسەتی دەوڵەتی تورکی قڕکەر بووەستنەوە و هەڵوێست نیشان بدەن".