کەژەکە: بەروار فەرماندەیەکی کوردستانی بوو

کۆردیناسیۆنی کەژەکە لەبارەی فەرماندەی یەژا ستاری ئەیالەتی سەرحە، شەهید بەروار وتی: "فەرماندەیەکی کوردستانی بوو، کە هەموو سنورەکانی دوژمنی پارچە پارچە کردبوو."

کۆردیناسیۆنی کەژەکە ئاماژەی بەوەدا بەروار دێرسیم لە باشوورەوە تا باکوور، لە قەندیلەوە هەتا زاپ، لە دێرسیمەوە هەتا سەرحەد هەنگاو بە هەنگاو چیاکانی کوردستان گەڕا و ئاماژەی بەوەشکردووە: "ژنە کوردێکی چیایی بوو کە هەموو بستێکی خاکی وڵاتی واتادار کرد و شوێنپەنجەی خۆی لەسەرجێهێشت."

کۆردیناسیۆنی کەجەکە پەیوەست بە ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە و یەژا ستار و فەرماندی یەژا ستاری ئەیالەتی سەرحەد، بەروار دێرسیم (سەیران چۆماک / وان) کە ٨ی ئابی ٢٠٢٤ لە گۆڕەپانی گلیداخ لە شەڕێکی قورسدا شەهید ببوو، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکەی کەژەکە بەم شێوەیە:

تێکەڵ بە شەهیدانی هێڵی سەرکەوتن بوو

"ئاب لە مێژووی تێکۆشانماندا ئەو مانگەیە کە چالاکی ١٥ی ئابی تێدا ئەنجامدرا کە بە فیشەکی دەستپێکی ژیانەوە پێکهات. مانگی شەهیدانی قارەمانانمانە لەگەڵ ئەم  چالاکیەدا مۆری خۆیان لە مێژوو دا. ئەم هێڵێ بەرخۆدان و ژیانەوەیە بە پێشەنگایەتی فەرماندە عەگید ئافرێندرا، لەگەڵ خۆیدا هەزاران قارەمانی دیکەی ئافراند و ئەم داستانی قارەمانێتییە تاوەکو ئێستا بەبێ ناوبڕ بەردەوامی کرد. هەڤاڵانمان موستەفا یۆندەم، ساری ئیبراهیم، حوسەین ماهیر، ئەنگین سینجەر، نوجان، ئاتاکان، زەکی شەنگالی، دەنیز فرات، بەندا، دەستینا و کۆتا هەڤاڵمان فەرماندی قارەمانی ئەیالەتی سەرحەد بەروار دێرسیم بوون بە شەهیدانی گەورەی هێڵی سەرکەوتن و ژیانەوەی ١٥ی ئاب. لە کەسێتی شەهید بەروار دێرسیمدا بە ڕێز و پێزانینەوە هەموو شەهیدانمان یاد دەکەینەوە و بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە هیچ کەموکوڕییەک لە ئاستیاندا نەکەین و تاوەکو سەرکەوتن بەردەوام بین.

لە کەسایەتی خۆیدا ئازادی نەخشاند

هەڤاڵ بەروار لە نێو ٢٥ ساڵەی ژیانی شۆڕگێڕی خۆیدا، گەلێک بەهای رەسەنی ئافراند، لە کەسایەتی خۆیدا ئازادی نەخشاند. کەسایەتی ئەو کە بە بەهای بەرخۆدانەکانی گەلانی باکوور و رۆژهەڵات ڕوونبوویەوە، لەگەڵ هێڵی ڕێبەر ئاپۆ و گەریلادا یەکانگیربوو و ناسنامەی فیدایی بۆخۆی ئافراند. ڕاپەرینی بێدەنگ و قوڵی لە بەرامبەری چەوساندنەوە و سەروەری پیاو، ئاستێکی نوێی دا بە تێکۆشانی یەژا ستار لەسەر هێڵی پاژک و پەکەکە، گۆڕدرا بۆ ڕاپەڕێنێکی دەنگدار و مانادارییەکی گەورە کە لە بنکەوە دووژمنی هەژاند. هەڤاڵ بەروار دێرسیم لە باشوورەوە تا باکوور، لە قەندیلەوە هەتا زاپ، لە دێرسیمەوە هەتا سەرحەد هەنگاو  بە هەنگاو چیاکانی کوردستان گەڕا، ژنە کوردێکی چیایی بوو کە هەموو بستێکی خاکی وڵاتی واتادار کرد و شوێنپەنجەی خۆی لەسەر جێهێشت. فەرماندەیەکی کوردستانی بوو سنورە دەستکردەکانی دووژمنی پارچە پارچەکرد. بووە ئەو هێڵەی کە بە عەقڵی ژنەوە لە شەڕدا سەرکەوتنی ئافراند. لە ڕێگەی ئەم هێڵەوە لە کەسایەتی خۆیدا کۆڵۆنیالیزم، خیانەت و پیاوسالاریەوە تێکشکاند و یەکێتی نەتەوەی دیموکراتیک و ئازادی ژنی ئافراند. هەڤاڵ بەروار بە تێکۆشانەکانییەوە کە ئامرازێک بوو، ئەوەی گۆڕی بۆ سیمبولی ئازادیبوون و یەکێتی نەتەوەیی ژنانی کورد.

لە دوای خۆیەوە میراتییەکی گەورەی بەجێهێشت

لە بەرامبەر هەموو درۆ، چەوتی و ناشرینییەی کە سیستەمی مۆدێرنێتەی کاپیتالیست لە سەدەی ٢١کدا خوڵقاندی، هەڤاڵ بەروار بووە نوێنەرەوەی خۆشەویستی، ناسنامەی حەقیقەتی ژن، مرۆڤبوونی ڕاستەقینە، درووستی و سادەیی. خۆشەویستی بۆ گەل، هاوڕێ، بەهاکانی ژن و ناسنامەی ژن، تۆڵەکردنەوەی لە دوژمنی پیاوسالاری و فاشیزمی دوژمن گەورەکرد، لەبەرئەمە لە شەڕدا بە ژیربوون و بڕیارداری خۆیەوە لە ڕەگەوە دووژمنی هەڵکەند. لە نێو بارودۆخی زۆر سەختدا بە ڕەنج، خۆشەویستی، ژیربوونی تەکتیکی خۆیەوە، بە هاوبەشێکردنی لەگەڵ هاوڕێیانیدا بەرخۆدانی کرد. ئەم بەرخۆدانانەی کاریگەی لە هەموو هاوڕێیەکی کرد، لە هەمان کاتدا لە دوای خۆیەوە میراتێکی گەورەی تێکۆشانی بۆ ژنان و گەریلامان جێهێشت.

تێگەیشتنی ئێوە تێکۆشانتان گەورەتر دەکات

هێڵی قارەمانێتی ژنانی ئازاد، ڕێگای تێکۆشانمان بۆ ئازادی ژنان، ژنانی کورد، ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ژنانی ستەملێکراوی جیهان ڕوون دەکاتەوە. ڕێگای ژنانی گەنج و گەڕانیان بەدوای شوناس و ئازادی نیشان دەدەات. تێگەیشتنی ئێوە، هێڵی تێکۆشانتان، جوانی و ئازادی کەسایەتی ئێوە، تێکۆشانی ژنانمان زیاتر دەکات، ژیان و بەهاکانی ژن ئازاد دەکات. هەروەها دژی دەوڵەتی فاشیستی تورک کە دوژمنی ژنانە، دوژمنی کورد و مرۆڤایەتییە و لە بەرامبەر شەڕی جەنگی جیهانی سێیەم کە دژی ژنانە، تاکە ڕێگە بۆ وەڵامدانەوەیە بۆ یادی ئەو شەهیدانەمان شەڕ و تێکۆشانە لەسەر هێڵی شەهید بەروار.

بانگەوازمان بەرز کردنەوە و شەکاندنەوەی ئاڵای هەڤاڵ بەروارە

لە چوارچێوەی ئەم ڕاستیەدا، بەتایبەت ژنانی گەنج، داوا لە هەموو ژنانی کورد دەکەین، ئەوانەی بەدوای ئازادیدا دەگەڕێن، زیاتر لە بەروار و بەهاکانی ئازادیی ژنان تێبگەن کە هەڤاڵمان نوێنەرایەتی دەکرد. ئەو ئاڵایەی کە هەڵیگرتبوو بەرز بکەنەوە و بیگەیەننە سەرکەوتن.

ئەرکی سەرەکی تێکۆشان بەرەو سەرکەوتنە

دەوڵەتی فاشیستی تورک لە ئیمرالی بەردەوامە لە هێرشە قڕکارییەکانی دژ بە ڕێبەر ئاپۆ، هەروەها دژی گەل و ژنانی کورد لە باکوور و باشوور درێژە بە سیاسەتەکانی دەدات. لەبەرامبەر هەموو ئەمانەشدا ئەرکی سەرەکیمان بە ڕۆحی سەرکەوتن و ژیانەوەی ١٥ی ئاب لەسەر هێڵی تۆڵەسەندنەوەی شەهید بەروار تێکۆشان و هەنگاونانە بەرەو سەرکەوتن. لەسەر ئەو ئەساسە داوا لە هەموو ژنانی کورد دەکەین کە تێکۆشانی ئازادییان لەسەر هێڵی شەهید بەروار و هەموو شەهیدانی دیکە بەرەوپێش ببەن، لە هەمان کاتدا بەشێوەیەکی گونجاو و شیاو خاوەنداری لە شەهید هەڤاڵ بەروار بکەن، بەمشێوەیە یادی فەرماندە شەهید بەروار لە هەموو کوردستان بەرز بکەنەوە و خاوەنداری لە شەهیدان بکەن و تێکۆشانمان بۆ ئازادی مەزنتر بکەنەوە.

لەسەر ئەم بنەمایە، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو ژنان، بنەماڵەی هێژای هەڤاڵ بەروار، هەڤاڵانمان لە باکووری کوردستان دەکەین. با هەموو ژنان و گەلەکەمان بزانن؛ کەسایەتی پێشەنگی هەڤاڵ بەروار لای ئێمە هێڵی تێکۆشانە. ئەم هێڵە لە تێکۆشانی ئێمەدا لە هەموو شوێنێک و لە هەر کاتێکدا بەکار دێت و دەبێتە هۆکاری ژیان و سەرکەوتنمان."