دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە دەڵێت: "لە ٩ هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگال کە دژی گەلی هەرە دێرینی ڕۆژهەڵاتی ناوین و ڕیشەی کوردایەتی ئێزدییەکان ئەنجامدرا، لە کەسێتی هاوڕێ مام زەکی و نوژیان و زەردەشت و بێریڤاندا، بە ڕێز و سوپاسەوە یادی هەموو شەهیدان دەکەینەوە. بۆ پیشاندانی دڵسۆزی بۆ یادی ئەوان، بەڵێن دەدەین، لەپێناو ئاواکردنی شەنگالێکی دیموکراتیک خەبات دەکەین و تۆڵەی هەزاران ژنی دیلی دەستی داعش دەکەینەوە".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "پاشڤەڕۆیی داعش کە دوژمنی هەرە مەزنی مرۆڤایەتییە، هێرشی کردە سەر بەهاکانی مرۆڤایەتی، هەوڵیدا هەموو شتێکی مەعنەوی لەناوببات". لە درێژەدا دەڵێت: "گەلەکەمان لە شەنگال، بەبەهێزی نوێنەرایەتی بەهاکامنی مرۆڤایەتی و مەعنەویەت دەکات لە کوردستان، وەک گەلێکی پارێزەری بەهاکانی خۆی، بووە ئامانجی هێرشەکانی داعش. دیسان زەرەرمەندی گەورەی ئەم هێرشانە ژنان بوون. بە گوتەی ڕێبەر ئاپۆ، سیستەمی سەرمایەداری "یەکەمجار ژنان دەکاتە ئامانج". دژی ئایدۆلۆژیا نەیارەکانی ژنان، ڕێبەر ئاپۆ بە هەنگاوی "یەکەمجار ژن ڕزگار بکە" دەستیپێکرد. ئەم نزیکایەتییەی زیهنیەتی پیاوی هەژموونخوازی دەرخست و دژی وەستایەوە، بووە هۆی ئەوەی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ توندتر بکرێت، بەڵام ئەم دەنگی ڕاستییە بە جیهاندا بڵاو بوویەوە".
"گەلی شەنگال بە شەنگالێکی خۆبەڕێوەبەر و دیموکراتیک دەتوانێت خۆی بپارێزێت".
ڕاگەیاندراوەکەی کەژەکە ئاماژەی کرد بەم تایبەتمەندییانە و دەڵێت:
"چەتەکانی داعش نوێنەرایەتی پیاوسالارییەکی هەژموونگەرا و دڕندە دەکەن، ژنانیان وەک دەسکەوتی شەڕ دەبینی، بەم زیهنیەتەوە هەزارن ژنی ئێزدیان دەستبەسەر کرد، وەک نیشانەیەکی مەزنی بەربەرییەت، ژنەکانیان خستە قەفەسەوە و لە بازاڕ فرۆشتیانن. هێشتا چارەنووسی هەزاران ژنی ئێزدی نەزانراوە. ئەم هێرشانە دەریخست بۆ گەلی شەنگال و بەتایبەت ژنانی شەنگال، تاکە ڕێگەی خۆپاراستن، شەنگالێکی خۆبەڕێوەبەر و دیموکراتیکە. گەلی ئێمەی ئێزدی و بەتایبەت ژنانی ئێزدی لەم هێرشانە قوربانی گەورەیان بەخشی، بە خۆڕێکخستن وەڵامی کۆمەڵکوژی و پاشڤەڕۆیی داعشیان دایەوە. گەلی ئێزدیمان، لە مێژووی خۆیدا ٧٣ فەرمان و کۆمەڵکوژی بەخۆوە دی، بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان ڕێکخست و نەیانهێشت فەرمان ببێتە چارەنووسیان. ژنانی ئێزدی کە خۆیان لەسەر ئەم بناغەیە ڕێکخست، نەوەک هەر پێشەنگایەتی ژنانی ئێزدی دەکەن، بەڵکو هاوکات بە ئیرادە و بەرخۆدانی خۆیان پێشەنگایەتی ژنانی عێراق و هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکەن.
لە مانگی ئابی ٢٠٢١ ـەوە، ژنانی ئەفغان ناچارکراون لەژێر هەمان زیهنیەتی پاشڤەڕۆی حکومەتی تاڵیبان بژین، مافی ژیان و پەروەردە و تەندروستی و کار لەو ژنانە زەوتکراوە و ناتوانن وەریبگرنەوە. ئەم گرووپانە بە سودفە دەرنەکەوتوون، لە هەموو جێیەکی جیهان ئەم ئایدۆلۆژیا دژە ژنانە هەن و پشتگیری لە زلهێزەکان وەردەگرن. ئەوکاتەی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە هێرشی کردە سەر شەنگال، چەتەکانی داعش هاوکاریان بوون، تاڵیبان لە ئیستەنبوڵ گفتوگۆکانی دەکات، چونکە ئاکەپە ئەوان دەناسێت، ئەمەش پەیوەندی نێوانیان دەردەخات. لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا داعش و ئاکەپە هەن، لە وڵاتانی ئەفریقایی وەک نەیجیریا و مالی بۆکۆ حەرام هەیە، لە ئەفغانستان چەتەکانی تاڵیبان هەن، ئەمە دەریدەخات تێکۆشانی یەکلایەنە دژی زیهنیەتی پیاوسالار بەس نییە. پێویستە زیهنیەتی قڕکەری سەر ژنان و گەلان بە ئامانج بگیرێت، زیهنیەتی داعش لەناوببرێت. ئەمەش پێویستی بە هێزی ڕێکخراو و بیردۆز و خۆپاراستنە.
لەسەر ئەم بناغەیە، لە هەرکوێیەکی جیهان بێت، تاوەکو ژن ڕووبەڕووی قڕکردنێکی تری وەها نەبنەوە، بانگەواز لە هەموو ژنان دەکەین لەپێناو ئاواکردنی پارادایمی پاراستنی ئازادی ژن، بەرخۆدەر و ئیکۆلۆژیک، هەموویان بەشداربن و خۆپاراستنی ژنان بەهێزبکەن. با ناویان داعش، تاڵیبان، بۆکۆ حەرام و هەرچییەک بێت، ڕێی ئازادی ئێمەی ژنان بریتییە لە تێکۆشان و ڕێکخستن و خۆپاراستن دژی ئەم چەتە قڕکەرانە.
لەسەر ئەم بناغەیە، بانگەواز لە هەموو ژنان دەکەین لە ٣ ی ئابەوە ڕۆژی هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر شەنگال تا ١٥ ی ئاب ساڵیادی هاتنە سەر دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان، بە درووشمی "دژی هێرشی پیاوە هەژموونخوازەکان، ئێمە لەگەڵ ژنانی ئەفغان و شەنگالین" بەرامبەر زیهنیەتی پیاوان و هێرشەکانیان تێکۆشان بەگوڕتر بکەین. دەبێت پشتیگری هەموو ئەو ژنانە بکەین لەژێر ستەمدا دەژین، بەتایبەت ژنانی ئێزدی و ئەفغان، پێویستە لەگەڵ یەکێتی ژناندا، خۆڕێکخستن و خۆپاراستن و چالاکییەکانمان مەزنتر بکەین".