کەژەکە پشتیوانی خۆی بۆ هەڵمەتی ئازادی دەربڕی کە ١٠ی تشرینی یەکەم راگەیەندرا
دەستەی بەڕێوەبەریی کەژەکە لە راگەیەندروێکدا سڵاوی لە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کرد، لە ١٠ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرا.
دەستەی بەڕێوەبەریی کەژەکە لە راگەیەندروێکدا سڵاوی لە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کرد، لە ١٠ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرا.
لە راگەیەندراوەکەی کەژەکەدا هاتووە، "بەرخودانی رێبەر ئاپۆ کە تێکۆشان و بەرخودانی هەموومانە، بە دڵنیاییەوە سەردەکەووێت. بە هێزی تێکۆشانی هاوبەشمان، رێبەر ئاپۆ بە جەستەیی ئازاد دەبێت.
راگەیەندراوەکەی کەژەکە بەم جۆرەیە: "رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ٢٥ ساڵە لە ئیمراڵی لە ژورێکی تاکەکەسیدا بە دیل گیراوە. لە دژی ئەو هەلومەرجەی بە دیلگیران کە بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ئافرێنرا، رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەم هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' دەستیپێکرا. پلان دانرابوو کە هەڵمەتەکە لە ٧٤ شوێن بەڕێوەبچێت، بەڵام لە زیاتر لە ١٠٠ ناوەند ئەنجامدرا. هەموو دۆستانمان کە بەشدارییان لەو هەڵمەتەدا کردووە، پیرۆز دەکەین. ژنان پێشەنگایەتیان بۆ چالاکییەکان لە بەنگلادیش، ژاپۆن، هیندستان، کێنیا، ئەفریقای باشوور، ئەمریکای لاتین و ئەوروپا و زۆر ناوچەی جیهان کرد کە بە شێوەی هاوکات بەڕێوەچوون و تەنانەت لە هەندێک شوێندا تەنیا ژنان بەشدارییان لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانیدا کرد، لەبەر ئەوە وەک بزوتنەوەی ژنانی کورد سڵاو لەو ژنانە دەکەین. لەو بڕوایەداین کە ئەو هەڵمەتە بە سەرکەوتوویی دەگاتە ئەنجام و ئەو چالاکیە یەکلاکەرەوە دەبێت.
ئەو چالاکیانەی لەسەر ئاستی جیهانی ئەنجام دەدرێت، کاریگەری رێبەرایەتیمان نیشان دەدەن
ئەو چالاکیانەی لەسەر ئاستی جیهانیدا دەکرێن، کاریگەری ئەندێشەکانی رێبەری عەبدوڵا ئۆجالان و گرنگی پشتیوانی ئینتر ناسیۆناڵیستەکان دەخاتەڕوو. بەڵما جگە لە دۆستانمان لە ریزە جیاوازەکان، بەشداربوونی بەهێزی چەپ، سۆسیالیست، دژە سەرمایەداری، ئانارشیست و ژنان؛ بۆ گەلانی بندەست و هەڵوێستی رێکخراوەیی ژنان بووەتە نمونە. ئەو پشتیوانیی و یەکێتیە گەورەیە بەهێزتر و گەورەتر دەبێت و بەرەوپێش دەچێت. ئەوە لە دژی شەڕ، جینۆساید، فاشیزم، رەگەزپەرستی، نەژادپەرستی، قڕکردنی ژینگە و کێشەکانی ئا و وهەوا دەبێتە هەڵوێستێک.
هێرشەکانی جینۆساید نابنە هۆی ئەوەی کورد هەنگاو بۆ دواوە بنێن
گۆشەگیری و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامن، لە دژی هەموو کوردان گۆڕدراوە بۆ هێرشی جینۆساید. لە رۆژئاوا، باشووری کوردستان، مەخمور و شەنگال شوێنە مەدەنیەکان بۆردومان دەکرێن. مەدەنیەکان، ژنان، منداڵان، پیر و هێزەکانی خۆپاراستن تیرۆر دەکرێن. یەک لە دوای یەک لە کەمپی مەخمور کە لە ژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکاندایە، ماڵی مەدەنیەکان و شوێنی پەرەستش بۆردومان کران و ژن و منداڵ برینداربوون. ئەو هێرشە قڕکارییانە نابنە هۆی ئەوەی کە کورد هەنگاو بۆ دواوە بنێن. بەم بۆنەوە رایدەگەیەنین کە ئێمە شان بە شانی گەلەکەمان لە مەخمورین و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
رژێمی جینۆساید بە پێشەنگایەتی ئەردۆغان، شکست دەهێنێت. بەرخودانی شکۆمەندانەی گەریلا و ئیرادەی بەهێزی گەلەکەمان، سەردەکەوێت.
رێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت
ئێمە جارێکی دیکە سڵاو لە هەموو دۆستانی بەنرخی گەلی کورد دەکەین، کە بەشدارییان لە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کردبوو. لەمڕۆماندا جیهان لەبەرامبەر شەڕی چەپەڵ و دڕندانەی دەسەڵاتداری دەهەژێت. لەمرۆدا ئێوە جەوهەری رۆشنبیری، ئینترناسیۆناڵیست و دیموکراسین. دەنگ، داواکاری و پەیامەکانی ئێوە پشتیوانی هیوا و جۆش و خرۆشی جیهانێکی ئازادی ئافراندووە. بەرخودانی رێبەر ئاپۆ کە تێکۆشان و بەرخودانی هەموومانە، بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت. بە هێزی تێکۆشانی هاوبەشمان، رێبەر ئاپۆ بە جەستەیی ئازاد دەبێت!.