لە برۆکسل و ستۆکهۆڵم بۆ ئازادکردنی ئەندامی کژار چالاکی بەڕێوەچوو

لە برۆکسل و ستۆکهۆڵم ژنان چالاکییان ئەنجامدا و داوای ئازادکردنی وریشە مورادی ئەندامی کەژاریان کرد.

لە ٢٠ی تەشرینی یەکەم لە پایتەختی سوید ستۆکهۆڵم و پایتەختی بەلژیکا برۆکسل، بۆ ئازادکردنی ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار)، وریشە مورادی، کە لە ١ی ئاب لەشاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندرا و ئەشکەنجەدرا، چالاکی بەڕێوەچوو. لە میانی چالاکییەکە وێنەی وریشە مورادی و دروشمی دژ بە سیاسەتی فشاری دەوڵەتی ئێران دژ بە گەل بەرزکرایەوە.

هەروەها لە چالاکییەکاندا داوا لە ڕاپۆرتسازی تایبەتی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێران و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ کرا کە بەرپرسیارێتی خۆیان لە بەرامبەر ئازادکردنی وریشە مورادی بەجێبهێنن.