لە ڕحا ژنێک کوژرا

لە گەڕەکی کامبەری ناوچەی خەلیلیە، پیاوێک بە ناوی کەنعان شامل‌ئۆغلو، هاوژینەکەی بەناوی نیهال شامل‌ئۆغلو کوشت.

پیاوێک بە ناوی کەنعان شامل‌ئۆغلو (٣٢ ساڵ) لەبەردەم بنکەی سارایۆن لە گەڕەکی کامبەریەی سەر بە ناوچەی خەلیلیەی ڕحا تەقەی لە  هاوژینەکەی بەناوی نیهال شامل‌ئۆغلو (٢٧ ساڵ) کرد و کوشتی، پاشان هەوڵیدا خۆی بکوژێت.

تیمەکانی تەندروستی لەماوەیەکی کورتدا گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دووپاتیان کردەوە نیهال ژیانی لەدەست داوە. کەنعان بە سەختی بریندار بوو و گوازرایەوە نەخۆشخانە.

تەرمی ژنەکە برایە دامەزراوەی پزیشکی دادەوەری ڕحا.