لە کەمپی هۆل ژنێکی ئێزدی ڕزگارکرا
یەپەژە لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکەی کەمپی هۆل، ژنێکی ئێزدی ڕزگار کرد.
یەپەژە لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکەی کەمپی هۆل، ژنێکی ئێزدی ڕزگار کرد.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە پشتیوانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) لە ٢٧ ی کانوونی دووەم لە کەمپی هۆل "هەڵمەتی مرۆیی و ئەمنی" دەست پێ کرد، قۆناغی سێیەمی هەڵمەتەکە لە ڕۆژی نۆیەمدا بەردەوامە.
یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) ژنێکی بەناوی کۆڤان عیدۆ خۆرتۆ خەڵکت گوندی حەردانی شەنگال ڕزگار کرد.