لە کۆنفرانسی 'زنجیری بێدەنگی' پشتیوانی بۆ بەرخۆدانی زیندانیان دەربڕدرا

چالاکوانی تەژەئا هاجەر ئۆزدەمیر لە کۆنفرانسی 'زنجیری بێدەنگی'دا قسەیکرد و پشتیوانی لە بەرخۆدانی زیندانیان دەربڕی.

کۆنفرانسی 'زنجیری بێدەنگی: ڕوخاندنی دیواری دەوری زیندانیانی سیاسی ' لە یەکێک لە هۆتێلەکانی ناوچەی سوری ئامەد بە بەشداری چەند کەسایەتیەکی نێونەتەوەیی، دەستیپێکرد.

لە هۆڵی کۆنفڕانسەکە پلاکاردی "بە ژن ژیان ئازادییەوە بەرەو ئازادی" کە دروشمی کەمپینی تەژەئایە هەڵواسراوە. لە کۆنفڕانسەکەدا پێشەنگایەک کە وێنەکانی زیندانیانی تێدا نمایش کراوە، کرایەوە.

هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلیچگوون ئوچار، هاوسەرۆکی گشتی پارتی گشتی بونیادناوەی سۆسیالیست (سەیەکەپە)  جانان یوجە، نوسەران، سیاسەتمەداران، ئەو ژنانەی بۆ ماوەیەکی زۆر لە زیندان بوون و دواتر ئازاد بوون، رۆژنامەوانان و ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بەشدارن.

کۆنفڕانسەکە بە وتاری چالاکوانی تەژەئا فیگەن ئەکتی دەستیپێکرد. قادر ئۆزۆن بە چەندین زمان سڵاوی لە بەشداربوون کرد و باسی زیندانیە ژنەکانی زیندان کرد و دیاریکرد وەک ژن لە هەموو شوێنێک بەرخۆدان ئەنجام بدەن.

ناڕەزایەتی بەرامبەر بە گۆشەگیری

داوتر چالاکوانی تەژەئا هاجەر ئۆزدەمیر بە وتارێک بەشداری کۆنفرانسەکەی کرد و لە دەستپێکی قسەکانیدا یادی ئەو ژنانەی کردەوە کە لەزیندانەکاندا گیانیان لەدەستداوە. گۆشەگیری ئیمراڵی و سەرجەم زیندانەکانی تری شەرمەزارکرد و داوایکرد دەستبەجێ گۆشەگیری کۆتایی پێبهێندرێت.

هاجەر ئاماژەی بەوەدا کە جوگرافیا، زمان، کولتور و هەبوونی گەلی کورد نکۆڵی لێدەکرێت و گەلی کورد لە کوردستان بۆ ئەوەی بوونی قەبوڵبکرێت خەبات دەکات و وتی: "ژنانی کورد لەسەر ئەم ڕێگایە بەساڵان لە زیندانەکاندا خەبات دەکات. لەکاتی کودەتاکەی ١٢ی ئەیلول هەمووتان بەرخۆدانەکانی زیندانی ئامەد دەزانن، کە چەند بەرخۆدانێکی گەورەبوو. بەرخۆدانی مەزڵوم دۆغان بووە سیمبوڵی زیندانی ئامەد. ساکینە جانسز و هاوڕێکانی بە تێکۆشانیان بوون بە سیمبوڵی ژنانی کورد و جیهان".

'بەرخۆدانی زیندانیان دەبێتە سەرکەوتن'

هاجەر ئوزدەمیر رایگەیاند، کە هەرچەندە گوشار و گرتن زیاتر بێت، گەورەبوونی تێکۆشان بە بەشداری ژنانی کورد فراونتر دەبێت و وتی: " بەشداری ژنانی کورد لە ناو شۆڕش، هەرندێک زەحمەتی لەگەڵ خۆیدا هێنا، لە ساڵی ١٩٩٠ هاوڕێیانمان توشی ئەشکەنجە، هەراسانکردن و دەستدرێژی بوون.لە مێژووی کوردانادا هەمیشە زیندانەکان بوون بە گۆڕەپانی بەرخۆدان و تێکۆشانی گەورە ئەنجامدراوە. هەرەوەها دەبینین ڕێژەیەکی زۆری چالاکوانانی ژن لە زینداندان".

هاجەر باسی ئەوەیکرد، کە لەساڵانی ڕابردوودا زیندانیکردنی ژنان لە لایەن ڕێکخراوەکانەوە گرنگی ئەوتۆی  پێنەدەدرا و وتی: " لە زیندانەکاندا لە هەرچوار پارچەی کوردستاندا زەحمەتیەکی زۆر هەبوو. بەرخۆدانی لەیلا قاسم لە زینداندا دەزانین، لەیلا قاسم لە کاتی هەڵوسینیدا وتی پرچم ببڕن و بیکەن بە ئاڵای کوردستان و لە هەموو شوێنێک دەبێت، لەوانەیە من لە سێدارەبدەن بەڵام بە هەزارن ژنی کورد ڕادەپەڕن و ئەم ئاڵایە هەڵدەگرن. کاتێک شیرین عەلەمهولی لە سێدارەدرا وتی: "وەک ژنێکی کورد تێدەکۆشم و گەلی کورد سەردانانەوێنێت' ساکینە جانسز لە زیندانی ئامەد بە بەرخۆدان و تێکۆشان وەڵامێکی زۆر بەهێزی بەرامبەر بە ئەشکەنجە پیشاندا. هەرچەندە گرتن و ئەشکەنجە هەبێت، لەبەرامبەردا بەرخۆدان و تێکۆشان فراوانتر دەبێت. بە فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی بەرخۆدان هەتابێت بڵاودەبێتەوە".

دواتر پەیامی زیندانیە ژنەکان خوێندرایەوە.