لە کەتەلۆنیا پانێڵی 'تێکۆشانی ژنانی کورد' بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ی مارس دا، لە کەتەلۆنیا پانێڵێک بە ناونیشانی 'تێکۆشانی ژنانی کورد' بەڕێوەچوو.

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ی مارس دا، ئەنجوونی زانکۆی ئۆتۆنۆم لە بەرشلۆنە بۆ خوێندکارانی کۆلیژی سیاسەت و کۆمەڵناسی،  کۆمسیۆنی فێمینیست و کۆمیتەی ژنۆلۆژی لە کەتەلۆنیا، پانێلێکیان بە ناونیشانی 'تێکۆشانی ژنانی کورد' ڕێکخست.

لە پانێڵەکەدا مێژووی تێکۆشانی ژنانی کورد بە وردی و بەرفراوانی شیکرایەوە. قۆناغ بە قۆناغ تێکۆشانی ژنان لە بەرخۆدانی زیندانەوە تاوەکو پێشەنگایەتیی ژنان باسکرا.

هەروەها لە پانێلەکەدا بارودۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵسەنگێندرا و لەبارەی دۆخی کوردستانیشەوە گفتوگۆ کرا.

نزیکەی ٥٠ خوێندکار بەشدارییان لە پانێلەکەدا کرد.

ژ.ت