لە مابەتای داگیرکراو ژنێک کوژرا

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سوریا بڵاویکردەوە، لە ناوچەی مابەتا-ی عەفرین کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیر کراوە، ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ کوژراوە.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین- سوریا ڕایگەیاند، لە گوندی ئاڤرازی سەر بە ناوچەی مابەتا ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ کوژراوە.

ڕێکخراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەرمی ئەو ژنە ڕۆژی ١٨ی ئەیلول لە ناو دار زەیتونەکاندا بە هەڵواسراوی دۆزراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، تەرمی ئەو ژنە کە ناوی حەیات و خەڵکی گوندی قەرگۆلی سەر بە ناوچەی بلبل بووە، لە گەڕەکی زێدیە بەخاکسپێردراوە.

ژ.ن